ساڵی 1904 لە گوندی #کانی سارد# ی #شارباژێڕ# لەدایکبووە. پاشان هەر بە منداڵی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا چووەتە شاری #کەرکووک# و لەوێ نیشتەجێ بوون، خاوەنی گۆرانی و نەوای ڕەسەنی کوردی بووە. ئەو توانی سەدان مەقامی کوردی بەزیندوویی ڕاگرێ و دەستی چەندین لاوی کوردی بەهرەداری گرت و هانیدان و پێیگەیاندن.
عەلی مەردان کوڕی عەلی عەبدولقادر کوڕی وسمانی کوڕی حەمەگوڵە. عەلی مەردان، ھونەرمەندی پایەبەرز، مامۆستای مەقامات و گۆرانی کوردی، خوێندنی لەتەکیەی کەرکووک و لە لای ماموستا ساڵح دەستپێکردووە و ھەر لەوێشەوە لە لای مامۆستای دەنگ خۆش مەلا ڕەئوف فێری تەجویدی قورئان و ھەندێک مەقاماتی کوردی و قۆڕیاتی تورکمانی بووە.
عەلی مەردان پاش ھەشت ساڵ تەکیە و شاری کەرکووکی بە جێھێشتووە و بە ماڵەوە چووە بۆ گوندی لەیلان. لەو گوندەدا تەموورە ژەنێکی بە توانا بە ناوی خدر بارام ناسیوە کە سوودێکی زۆری لێوەر گرتووە بۆ مەقاماتی کوردی، بەڵام لە دوایدا کە دەچێت بۆ بەغدا، مەقاماتی کوردی و فارسی و عەرەبی لە مامۆستایانی تری فارس و عەرەب و کوردەوە فێر دەبێت و وەک شارەزایەک لە بواری مەقاماتی ناوچەکەدا جێگای خۆی دەبینێتەوە. دایکی ناوی شاناز بوو، عەلی مەردان جگە لە کوردی، عەرەبی، تورکی و فارسیشی خوێندووە. هەر لە سەرەتادا ئاشنایی و شارەزایی لە سۆز و ئاوەزەکانی مەقامدا پەیداکردووە.
بۆ یەکەم جار فێری مەقامی ڕەسەن و بەپێزی کوردەواری ئەڵاوەیسی هەروەها دواییش سەرباری هۆرە و ئای ئای و خاوکەر و قەتار فێربووە.
عەلی مەردان دەڵێت: بۆ گۆزەرانی ژیانم، بەپای پەتی و سەری کۆتەوە، جوتیاری و شوانی و گاوانیم کردووە. لە شاری بەغدا بووم بەهاوڕێی مورتەزاخانی ئیسفەهانی و ئەسغەری هەمەدانی و محەمەد سەعیدی سابڵاغی و زۆر شت لەوانەوە فێربووم، چل شەویش لەگەڵ
سەید عەلی ئەسغەری کوردستانیسەید عەلی ئەسغەری کوردستانی یەکمان گرت و زۆر هونەرمەندانە پێکەوە ژیاین.
یەکەم مەقامم کە مەقامی ئای ئای بوو لە ساڵی 1939 دا لە ئیستگەی کوردی بە زمانی کوردی باجەڵانی تۆمارکردووە. لە ساڵی 1965دا لە ئیستگەی ڕادیۆی تاران و #کرماشان#دا چەندین مەقام و گۆرانی تۆمارکردووە.
دوا گۆرانی عەلی مەردان بەستەیەک بووە کە لە ساڵی 1972دا لە ئیستگەی کوردی بەغدا تۆماری کردووە.
عەلی مەردان ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی #24-07-1981# دا کۆچی دوایی کردووە، لە شاری کەرکووک لە گۆڕستانی #شێخ محێدین# بەخاکی پیرۆزی کوردستان سپێردراوە.[1]