پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بەختیار بایزید سادق
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
لیوا ئەیوب
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم محەمەد حاجی جەرجیس
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەکرەم مەعروف ئۆخسری
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئازۆ مەخمووری
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئازادی جیهاز
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئازادی مام غەفور
15-07-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
15-07-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئەحمەد ژێرسە
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
مەلا برایم ئاغا
15-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 523,701
وێنە 105,970
پەرتووک PDF 19,729
فایلی پەیوەندیدار 98,906
ڤیدیۆ 1,422
ژیاننامە
موجتەبا میرزادە
ژیاننامە
سەڵاح باڵابەرز
ژیاننامە
سڵێمان حەسەن
ژیاننامە
ماریا سام
ژیاننامە
خواناس وریا گلی
پیشەی جۆڵایی لە کوردەواری؛ بەشی 11
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پیشەی جۆڵایی لە کوردەواری؛ بەشی 11

پیشەی جۆڵایی لە کوردەواری؛ بەشی 11
پیشەی جۆڵایی لە کوردەواری؛ بەشی 11
لەیلا نوورانی

=KTML_Bold=لۆکە / پەمۆ=KTML_End=
بەری گیایەکی کوورتەباڵای گەڵا پانە. ڕەنگی سپییە و بە کلوو یا قۆزاخە لێدەکرێتەوە. لەنێوەڕاستی بەرەکەدا دەنکێکی ورد هەیە کە هەم خۆراکی ئاژەڵە و هەم ڕۆنی لێ‌ دەگیرێ. لۆکەی باش و هەرە پەسند ئەوەیە کە لیسپی باریک و درێژ بێ، چونکە جوان دەڕێسرێ و هەوداشی قایم دەبێت. بەپێچەوانەش لۆکەی خراپ لیسپی ئەستوور و کوورتە. لۆکە دوای پاک کردنەوە، بە هەللاج دەکرێت و بە نەڕێسراوی دەخرێتە ناو کەوا و سیخمە و لێفە و دۆشەگ، بە خەڕەک دەڕێسرێ و بادەدرێ و جۆڵا دەیکاتە (جاو) و (خام) و بە تەنراوی لە لای خمگەر، ڕەنگ دەکرێت بۆ جلوبەرگی ژنانە و پیاوانە. بە لەپی دەستیش با دەدرێ و دەپەستێورێ و دەکرێتە پڵیتەی چرافتیلە و بە ڕۆن گەرچەک داییسێ.

=KTML_Bold=لە کۆل دان=KTML_End=
خستنی بووزوو لەناو دەزگای کۆل، بۆ شەق کردن و لە دەق دانی.

=KTML_Bold=لیسپ=KTML_End=
پرزە داوی پەشم، کە وەکی داوی جاڵجاڵووکە زۆر ناسک و باریکە. لە کاتی ڕستندا، ئەو پرزە داوانە لێک دەهاڵێن و دەبنە هەودا. (بڕوانە وێنەی ژمارە 94 لە فایلی پەیوەندیدار ).

=KTML_Bold=ماشەر=KTML_End=
گوڵۆڵە بەنی ڕەنگ نەکراوە کە لەسەر ئەژنۆ یا دەزگا، بە شێوەی ڕاست و چەپ هەڵدەکرێت و بەستەی تێدەکرێت تا ئاڵۆز نەبێ. ( بڕوانە وێنەی ژمارە 95 لە فایلی پەیوەندیدار )
ماشەر، ئامادەکردنی بەنە بۆ ڕەنگکردن لە لای خمگەر. (بڕوانە وێنەی ژمارە 96 لە فایلی پەیوەندیدار )

=KTML_Bold=ماشەر هەڵکردن=KTML_End=
کردنی گوڵۆڵە بەن بە ماشەر، لەسەر ئەژنۆ، یا لەسەر دەزگا، هەڵکردنی ماشەر لەسەر دەزگا، تەنیا بە شێوەی ڕاستەو ڕاست دەکرێ. بەڵام لەسەر ئەژنۆ بە دوو شێوەی ڕاستە و ڕاست و ڕاست و چۆپ ساز دەکرێ. ڕاستەو ڕاست بریتییە لە لێهاڵاندنی بەن، لەسەر دوو ئەژنۆ، بە شێوەی ئاسایی، ڕاست‌ و چۆپ بریتییە لە لێهاڵاندنی بەن، لەسەر دوو ئەژنۆ، بە شێوەی زەربدەر ، واتا دەورێک بەسەر ئەژنۆی ڕاست و دەورێک بە ژێر ئەژنۆی چەپدا. (بڕوانە وێنەی ژمارە 95 لە فایلی پەیوەندیدار ).

=KTML_Bold=مەرەز=KTML_End=
تووکی چەشنێک بزنە، کە لیسپی درێژ و نەرم و قایمە، لە کاری تەنیندا بووزوو و بەرماڵی لێ ساز دەکرێت و لە کاری چنیندا سەرکڵاوە و گۆرەوی و دەستەوانە و کراسی لێ دەچندرێ. هەمووی ئەو بەرهەمە دەستکردانە دەکرێت بە بەنیش درووست بکرێن، بەڵام ئەوەی لە مەرەز بێ، لە جسندا باشترە و نرخیشی زیاترە و پەسندترە. (بڕوانە وێنەی ژمارە 97 لە فایلی پەیوەندیدار ).

=KTML_Bold=نانەوە=KTML_End=
بریتییە لە ڕایەڵ‌ کردنی بەن لەسەر کارخانەی نانەوەدا. (بڕوانە وێنەی ژمارە 98 لە فایلی پەیوەندیدار ) ئەم دەستە بەنە دوای ڕایەڵ‌ کردن، لە کارخانە جوێ دەکرێتەوە و دەبێتە تروندە.
ئیدیۆم لە زماندا:
جاجم نانەوە: بێکارە بوون یا بە کار و ئیشی خۆڕایی و بێهوودە ڕابواردن.
فڵانەکەس جارێ خەریکە جاجمی دەنێتەوە یانی ئێستا بێکارە و دانەمەزراوە.

=KTML_Bold=نیو پێ=KTML_End=
ئەندازەیەکی درێژایییە بە مەودای دە گرێی بەن‌گورد لەسەر دارگورد.

=KTML_Bold=وێنە لەبەر گرتنەوە / وێنە لە ڕوو هەڵگرتنەوە / وێنە لەبەر هەڵگرتنەوە=KTML_End=
لە پێش خۆ دانانی نەخشێکی پێشتر چنراو و چنینەوی سەرلەنوێی.

=KTML_Bold=هەڵبەستن=KTML_End=
کاتێک جۆڵا کرەکە تەواو دەکات و دەیبڕێ و لەسەر دەزگای لادەبا، ڕایەڵەکە هەندی بستێک بە زیادەوە دەبڕێ. تا دوایە ئەو بەنە زیادییە بە مەودایەکی هاوئەندازە و ڕێک، ببەسترێ تا پۆ یەکان شل نەبنەوە و دەرنەکێشرێن. (بڕوانە وێنەی ژمارە 99 لە فایلی پەیوەندیدار ).
هەڵبەستنی جاجم و بەرماڵ وپۆپەشمین کارێکی ژنانەیە. هەڵنەبەسترانی کر، نیشانەی نوێ بوونێتی، کەوایە پەسند نییە لە لای جۆڵا هەڵبەسترێ و بچتە بازاڕ، بەڵکوو کڕیار بە هەڵنەبەستراوی دەیکڕێ و خۆی لە ماڵ هەڵیدەبەستێ، یا دەیدا بە شارەزایەک هەتا بۆی هەڵبەستێ. هەڵبەستنی کر بە شێوەگەلی گوڵینگە ، زنجیرە ، گاوگێرە/ بن‌گرێ و گەنم‌وجۆ ئەنجام دەدرێ.
تێبینی: بادانی ڕیشووی دەوراندەوری پێچی پیاوانیش هەڵبەستنی پێ دەگوترێت و کارەکە بریتییە لە پێج‌بادان یا پێچ‌هەڵبەستن.

=KTML_Bold=با=KTML_End=
یەک کەڕەت سووڕاندنی تەشی بە زەبری نێوان لەپی دەست و ڕان، تا ڕاوەستانی تەشی. بەن بە یەک با خاو دەبێت.ەوە، بایەی دیکەشی دەوێ.

=KTML_Bold=بادان=KTML_End=
لە دەوری یەک هاڵاندنی دوو لۆی بەن بە تەشی، بە پێچەوانەی نەزمی ڕیسەکە، واتا ئەگەر بەنەکە بە لای چەپەدا ڕێسرابێ، لە باداندا ئەشێ بە ڕاستدا بادرێ، هەروەها ئەگەر بەلای ڕاستدا ڕێسرابێ، ئەشێ لە باداندا بۆ لای چەپ بابدرێ: ئەگەر نەزمی ڕیسەکە و بادانەکە هەر دوو بۆ یەک لا بێ، ئەوە ڕیسەکە خاو دەبێتەوە. کەوایە نەزمی ڕستن و بادان پێچەوانەی یەکترن. بە بادانی بەن، کاری ڕستن دوایی دێ و بەن ئامادە دەبێت. بۆ ڕایەڵ کردن لەسەر دەزگای جۆڵایی، یا کردنی بە ماشەر و ناردنی بۆ لای ڕەنگڕێز، ئەگەر بەن زیاتر لە ڕادەی پێویست بادرێ گشت یا کرژ دەبێت. ئەگەر نەرمتر لە ڕادەی پێویست بادرێ خاو دەبێت.

=KTML_Bold=باریکان=KTML_End=
خوری یا مەرەزێک کە باریک ڕسترابێ.

=KTML_Bold=باریکان ڕستن=KTML_End=
باریک ڕستنی خوری یا مەرەز. باریک ڕستن تایبەتیی کاری دانستە و بەنرخە، وەک بەرماڵ یا ڕەنک و چۆغەی مەرەز. لەم‌ کارەدا تەشیڕێس دەنکێک زەنگیانە یا پووڵەکەیەک بە سەرەتای هەوداکەوە دەکات و تا دوایی کارەکە بە پتە لەگەڵ خۆی دەیبا، تا سەرجەمی ڕیسەکە بە یەک ئەندازە بێتە دەر. تەشیڕێس بۆ ڕیسی باریک، پتە توندتر دەگوشێ و بە پێچەوانەش بۆ ڕیسی نە زۆر باریک، پتە شڵتر دەگوشێ.

=KTML_Bold=بڕینەوە=KTML_End=
هەڵپاچینی پەشم و مووی ئاژەڵ بە برینگ یا مەکینەی تایبەت.

=KTML_Bold=بن‌ دانەوە=KTML_End=
لێک بڵاوکردنەوەی پەشم یا لۆکە بە دەست، و جیاکردنەوەی کڕێژ و دڕک و داڵ و ئەو مڵۆزمانەی کە لە کاتی ڕستن، تەنین یا چنیندا دەبنە دڵۆ و هۆی ناحەز بوون یا خراپ بوونی دەزوو.

=KTML_Bold=بنۆک=KTML_End=
پەشمی ئاژەڵ لە کاتی بەشانە کردندا، لێک دەپشکنرێ و ئەو بەشەی کە لیسپی کوورتە بە بنی شانەوە دەمێنێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 100 لە فایلی پەیوەندیدار ) لێ‌دەکرێتەوە و بە خاوک دەڕێسرێ بۆ تەنینی شتی قولۆر یا لە جێی پەڕۆ و پاڵ دەخرێتە ناو دۆشەگ و دۆشەگەڵە.

=KTML_Bold=بە تەشیڕێس دان=KTML_End=
دانی خوری یا مەرەز بە کەسێک، بۆ ڕستن، لە بەرانبەر مزە و حەقدەستێکی دیاریکراودا.

=KTML_Bold=بەرگن=KTML_End=
تووکی بەرخە لە بڕینەوەی یەکەمجاریدا. سەبارەت بەوە کە لیسپی کوورتە، ناڕێسرێ، تەنیا دەشۆرێ و بەشوو دەکرێت و لباد و پەستەک و کەپەنکی لێ‌درووست دەکرێ.

=KTML_Bold=بەرەتەشی=KTML_End=
پارچە دارێک یا کانزایەکە بۆ قوورس کردن و لەنگەر ڕاگرتنی تەشی، وەسەر کلکی تەشی دەخرێ. (بڕوانە وێنەی ژمارە 101لە فایلی پەیوەندیدار ) تەشی لە سەرەتای کارکردندا، کە هێشتا بەنی لەسەر کۆ نەبووەتەوە و بەتاڵە، سووکە و لە سووڕاندا قۆرتە دەکات و بەنەکە دەپسێنێ، بەنی ڕێسراو کە لەسەرتەشییەکە خڕ بووە و لەنگەری تەشی ڕاوەستا، ئیدی پێویست بە بەرە تەشی نییە.
بەرەتەشی لێکردن: بەرەتەشی وەسەرتەشی خستن.

=KTML_Bold=بەشانە کردن=KTML_End=
کردنەوە و لەبەر یەک پشکنینەوەی پەشمی ئاژەڵ بەهۆی ئامرازی شانە. (بڕوانە وێنەی ژمارە 102 لە فایلی پەیوەندیدار ). بەشانە کردن کارێکی ژنانەیە و لەم پشکنینەوەیەدا سەرۆک و بنۆکی پەشم لەیەک جیا دەکرێنەوە. لە شانەکردندا، پنجێک خوری بە دەستەوە دەگیرێت و لەسەرڕا بە دەرزییەکانی شانە دادەدرێ و بەتوندی دەست بۆ لای ڕاست و چەپ دەکێشرێ، لەم پێدادانەدا وا هەیە کە قامک بکەوێتە سەر دەرزی و بریندار بێ. لە باوەڕی ڕەمەکیدا کڕێژی خورییەکە دەخەنە سەر برین.

=KTML_Bold=بەشوو کردن=KTML_End=
بە شوولک لێدانی کوڵکە و پشکنینەوەی لە جیاتی بەشانە کردن. (بڕوانە وێنەی ژمارە 103 لە فایلی پەیوەندیدار ) هەندێک تووکی وەک برگن، ڕۆنگ و کووروو کە بەهۆی زۆر ناسک و زەریف بوون، یا کوورت بوونی لیسپ، وەبەر شانە نایەن، لە شوێنێک کۆ دەکرێنەوە و بە شووڵ لێیان دەدرێ تا بپشکنرێن.
بەن‌ بادان: بادان[1]

*سەرچاوە: گەشتێک بە کارگەی جۆڵاییدا، عەبدوڵڵا سەمەدی
ئەم بابەتە 189 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 16-11-2023
فایلی پەیوەندیدار: 12
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 11
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 16-11-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کلتوور / فۆلکلۆر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 23-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 26-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 25-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 189 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
لیوا ئەیوب
ژیاننامە
ئیبراهیم محەمەد حاجی جەرجیس
کورتەباس
گیروگرفتی پیس بوونی ژیانگە
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
هیران ئازاد
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
ژیاننامە
بەختیار بایزید سادق
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
کورتەباس
بەغدا ساڵی 1917
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕاپۆرتی ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆ لەهەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2018
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئافرەتە خواناسەکانی کوردستان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
ژیاننامە
ئەکرەم مەعروف ئۆخسری
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
قازی و عەرەقەکەی بێکەس
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
موجتەبا میرزادە
21-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موجتەبا میرزادە
ژیاننامە
سەڵاح باڵابەرز
15-04-2010
هاوڕێ باخەوان
سەڵاح باڵابەرز
ژیاننامە
سڵێمان حەسەن
05-01-2022
سەریاس ئەحمەد
سڵێمان حەسەن
ژیاننامە
ماریا سام
07-03-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
ماریا سام
ژیاننامە
خواناس وریا گلی
23-06-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
خواناس وریا گلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
بەختیار بایزید سادق
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
لیوا ئەیوب
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئیبراهیم محەمەد حاجی جەرجیس
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەکرەم مەعروف ئۆخسری
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئازۆ مەخمووری
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئازادی جیهاز
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئازادی مام غەفور
15-07-2024
کشمیر کەریم
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
15-07-2024
زریان عەلی
ژیاننامە
ئەحمەد ژێرسە
15-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
مەلا برایم ئاغا
15-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 523,701
وێنە 105,970
پەرتووک PDF 19,729
فایلی پەیوەندیدار 98,906
ڤیدیۆ 1,422
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی گوندی زەنگەنان، شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 2000
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
لیوا ئەیوب
ژیاننامە
ئیبراهیم محەمەد حاجی جەرجیس
کورتەباس
گیروگرفتی پیس بوونی ژیانگە
پەرتووکخانە
گۆرانیەکانی سێ نەوە (موزیکی عێبری بە کوردی)
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
هیران ئازاد
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
وێنە و پێناس
گوندی میراولی لە شارەدێی سیروان، هەڵەبجە ساڵی 1998
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
ژیاننامە
بەختیار بایزید سادق
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی قەڵخانلۆ لە خورماتوو ساڵی 1983
وێنە و پێناس
قوتابییانی پۆلی دووەمی سەرەتایی قوتابخانەی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد، دوکان ساڵی 1978
کورتەباس
بەغدا ساڵی 1917
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ڕاپۆرتی ئاماری رووداوەکانی هاتووچۆ لەهەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2018
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئافرەتە خواناسەکانی کوردستان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
شەهید عەتا مۆفەقی
ژیاننامە
ئەکرەم مەعروف ئۆخسری
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
قازی و عەرەقەکەی بێکەس
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی نەورۆز لە دەربەندیخان ساڵی 1989
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان شوێنەوار و کۆنینە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کلتوور - مەتەڵ - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان هۆنراوە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم هۆنراوە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم شوێنەوار و کۆنینە - جۆری شوێن / شوێنەوار - قەڵا پەرتووکخانە - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.235 چرکە!