ناونیشانی بابەت: گەورەترین و بەتەمەنترین دارچنار لە سنووری شارۆچکەی ڕواندز
ئامادەکردنی: #محەمەد هەسنانی#
لە کانی کۆلانی گوندی بنمێردە سەربە شارۆچکەی #ڕواندز#، دارچنارێکی سەرەنجڕاکێش هەیە بە گوتەی دانیشتووانی ناوچەکە تەمەنی ئەم دارە بۆ نزیکەی 400 ساڵ دەگەڕێتەوە، لە سەردەمی میرنشینی سۆران، فەرمانڕەواکان ڕوویان لە شوێنەکە کردووە و لەژێر درەختەکە پشوویان داوە.
بەرزیی ئەو دارچنارە زیاتر لە 15 مەترە و قەدی درەختەکە نزیکەی پێنج مەتر پانە، دیمەنێکی ناوازە و سەرەنجڕاکێشی هەیە. [1]