ناونیشانی بابەت: بە هۆی دۆزینەوەیەکی نوێی شوێنەواریی، مێژووی بنیادنانی شاری سلێمانی دەگۆڕێت
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
کۆلێژى زانستە مرۆڤایەتییەکانى #زانکۆی سلێمانی# ئەنجامى کنە و پشکنینى لە گردی شوێنەواریى دێکۆن ڕاگەیاند، کە مێژووەکەى بۆ سێ هەزار و پێنج سەد ساڵ پێش ئێستا، واتا سەردەمی سەردەمی #لولوبییەکان# دەگەڕێتەوە.
گردی شوێنەواریى دێکۆن دەکەوێتە نزیک گردى سەرچنارى شارى
سلێمانىسلێمانى، کە لە هەشتاکانى سەدەى ڕابردوو وەک ناوچەیەکی شوێنەواری تۆمارکراوە.
پاشماوە شوێنەوارییە دۆزراوەکەی سەر ئەم گردە لە کۆشکێک کە دیوارەکانى یەک مەتر ئەستوورن پێکدێت، قەبارەی خشتەکانى 37 بە 37 سانتیمەترن و ڕێڕەوى ڕۆیشتنى هەیه و شوێنەوارى پێى شێرى لەسەرە، هەروەها تابلۆیەک کە نووسینی مێخیی لەسەرە و چەند مۆرێک کە ناوی خواوەندەکانی لەسەرە.
تیمى شوێنەوارناسی بەشداربوو لە هەڵکۆڵینی ناوچە شوێنەوارییەکە ڕۆژی سێشەمە (28 / 5 / 2024) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: کۆشکەکە مێژوویەکى زۆر دێرینى هەیە و ماوەى هەشت وەرزە لەلایەن تیمێکى ناوخۆییەوە کارى لەسەر دەکرێت، کە لە نزیک ڕووبارى سەرچنار و قولەڕەیسى شارى سلێمانییە.. ئەمەش وا دەکات مێژووى دروستبوونی شاری سلێمانى بگۆڕێت کە تا ئێستا دەگوترا بۆ سەردەمى بابانییەکان دەگەڕێتەوە.
هەڵکەوتەی جوگرافیایی ئەم شوێنەوارە لە کۆندا وا هەڵکەوتووە لەسەر ڕێگەى کاروانەکان بووه و بە ئاسانى چاودێرى جموجووڵى بازرگانییان کردووە کە بە ناوچەکەدا تێپەڕیون.
بەپێى لێکدانەوەکان ئەم شارە 300 ساڵ ئاوەدان بووە، پاشان بەهۆى دۆزینەوەی شوێنەواری سووتانەوە مەزەندە دەکرێت لەلایەن دوژمنانەوە دەستى بەسەردا گیرابێت و سووتێنرابێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=