ئەحمەد خواجە کوڕی عەزیز کوڕی عوسمان ئاغای ئەردەڵانییە.
ڕێکەوتی #06-07-1903# لەدایک بووە، سەرەتا لە حوجرەکەی خواجە ئەفەندی باوکی و دوایی لە قوتابخانە میرییەکاندا خوێندنی ئامادەیی تەواوکردووە.
ساڵی 1922 کە شێخ مەحمودی نەمر لە هیندستانەوە گەڕایەوە بۆ #سلێمانی# و حکومەتی پێکهێنا ئەحمەد خواجەی کرد بەگەنجینەوانی خۆی، لە شۆڕشەکەی شێخی نەمردا بەشداری کردووە، چەندین جار شێخ مەحمودی نەمر نامەی پێدا ناردووە بۆ کاربەدەستانی (ئێران) و قونسوڵی ڕووس لەوێ.
کە ڕۆژنامەی (ئومێدی ئیستقلال) دەرکرا بوو بەسەرنووسەری، لەو کاتەدا هەر ئەم پیاوە بیری لە دەرکردنی پولێک بۆ حکومەتی کوردستان کردووەتەوە کە شێخ لەتیفی دانساز نەخشەی کێشاوە،
لەپاش خۆی ئەم بەرهەمانەی بەچاپ گەیاندووە:
1-#چیم دی# (3) بەرگ،
2-(101)پیاوی کورد،
3-مامۆستای پەری
4-فەرهەنگی کوردی، بلانجۆ (وەرگێڕان)
جگە لە وتار و هەندێک بەرهەمی تر کە لە گۆڤاری گەلاوێژ و بڵاوکراوەکانی تردا بڵاوی کردووەتەوە.
ڕۆژی #04-03-1997# لە بەغدا کۆچی دوایی کردووە و لە سلێمانی لەگردی سەیوان نێژراوە.[1]
وێنەکە لە لایەن #ڕەفیقی وێنەگر# گیراوە، لە ڕۆژی: #22-01-1970#
[2]