لە زمانی خۆیەوە:
من (ئەحمەد مستەفا محەمەد) لە ئێوارەی ڕۆژی (8) ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1920 لە شاری #کۆیە# لە دایک بووم، لە بنەماڵەیەکی ناسراو بەڵام دەستکوورت هاتمە سەر دونیا، ئەو کات تازە شەڕی یەکەمی جیهانی کۆتایی پێ هاتبوو گرانیەکی سەیر ڕووی لە کوردستان کرد ڕۆژانە بە دەیان کەس دەمردن من لەو ڕۆژانە دا لە دایک بووم، کە چاوم بە دونیا هەڵێنا گوێم لە دەنگی شیعر و ئاواز و مۆسیقا و دەنگی بولبول و جوانییەکانی سرووشت بوو، بەرلەوەی بچمە قوتابخانە، باوکم شیعری فارسی بۆ دەکردینە کوردی، داستانی جوانی بۆ دەخوێندینەوە لەوانە (شانامەی فیردۆسی) کاریگەریی زۆر کردە سەرمن، لە تەمەنی (7) ساڵی دا باوکم منی دایە دەستی (مەلا ئەسعەد) و لەوێ فێری نووسین و خوێندن بووم، قورئانم خەتم کرد ساڵی 1929 چوومە قوتابخانەی سەرەتایی لە کۆیە، مامۆستاکانم هەر هەموویان کوردبوون، عەبدوڵڵا سامی، عومەر جەلال، سەبری ئیسماعیل و هتد. ئەو کات ناوەندی لە کۆیە نەبوو، لە ساڵی 1937 بۆ یەکەم جار قوتابخانەی ناوەندی لە کۆیە کرایەوە و منیش چوومە قوتابخانەی ناوەندی ئیتر دەستم لە خوێندن هەڵگرت لە شوباتی 1943 چوومەناو سەربازی بۆ تەواوکردنی خزمەتی سەربازی، ساڵی 1943 لە بەغدا بووم و 1944 چوومە بەسرە، دواتر گەڕامەوە کۆیە.
لە ڕۆژی 10-04-2021 کۆچی دوایی کرد. [1]