ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی #22-01-2024# لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی وەرزش، #ڕێکخراوی میتان# بۆ پەرەپێدانی میدیای وەرزشی و بە هاوکاری بەڕێوبەرایەتیی گشتیی وەرزش، بە ئامادەبوونی پارێزگاری #هەولێر# و بەرپرسە حکوومی و حیزبیەکان و وەرزشوانان و میدیاکارانی وەرزش و دۆست و هاوڕێیان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و خانەوادەکەی، بە درووشمی (یاوەرانی یاوەر) و لەژێر ناونیشانی (عەترێک لە وەرزش و هێزێک لە پێشمەرگایەتی و زانستی مامۆستایەک و داوەرێکی دادپەروەر و میدیاکارێکی وەرزشیی کارامە لە خەمی وڵات) سێیەم ساڵیادی وەرزشوان و داوەر و میدیاکاری وەرزشی یاوەر نامیق کرایەوە.
=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/558591/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=0007.JPG=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/558591/0007.JPG=KTML_Photo_End=
سەرەتا لەلایەن ڕۆژنامەنووسی وەرزشی سەرهەنگ نەجمەدین چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز خوێنرایەوە. دواتر هەر یەک لە #سەردار ئیسماعیل# بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش و دکتۆر ئالان قادر ئەمینداری لیژنەی ئۆڵۆمپیی کوردستان و #فەرهاد عەونی# نووسەر، ڕۆژنامەنووس و هاوڕێی یاوەر نامیق باسیان لە ڕۆڵ، گرنگی و دڵسۆزی ناوبراو کرد.
دواتریش ڕیپۆرتاژێکی بیست خولەکی لەسەر یاوەر نامیقی کۆچکردوو پێشکەشکرا، کە تێیدا هاوڕێیان و دۆستانی باسیان لە یاوەر نامیق دەکرد. لە کۆتایشدا ئاراسی کوڕی کۆچکردوو وتەی بنەماڵەی پێشکەشکرد و سوپاسی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ئامادەبووان و ڕێکخراوی میتانی کرد بۆ ئەم یادکردنەوەیە [1].
=KTML_Embed_Begin=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=0001.MP4=KTML_Embed_Source=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2024/558591/0001.MP4=KTML_Embed_End=
=KTML_Embed_Begin=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_Embed_Alt=ساڵیادی کۆچی دوایی یاوەر نامیق=KTML_Embed_Source=https://www.youtube.com/watch?v=P1hg0IGJJZs=KTML_Embed_End=