پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
صحيح ابن خزيمة بە کوردى؛ بەرگی یەکەم
25-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە فەیسبوکەوە
25-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خەواندنی موگناتیسی؛ بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی
25-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان؛ ئینگلیزی-کوردی
25-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پاسە سەوزەکەی حەلەب
25-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و باکوری کوردستان لە سەرەتای مێژوەوە هەتا شەڕی دوهەمی جیهان؛ بەرگی 01
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چۆن خۆت فێری نوسینی ئەوێستایی ئەکەیت؟
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئامار و زانیاری کار و چالاکییەکانی وەزارەتی داد ساڵی 2017
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئاماری پیشەسازی دامەزراوە گەورەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2013
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕووپێوی دامەزراوەکانی خواردن و خواردنەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2013
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,326
وێنە 105,028
پەرتووک PDF 19,475
فایلی پەیوەندیدار 97,743
ڤیدیۆ 1,402
ژیاننامە
کەریمی حیسامی
ژیاننامە
عەلادین باباشەهابی
ژیاننامە
زاهیر عەبدوڵڵا
ژیاننامە
خواناس وریا گلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پیرەمێرد
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook4
Twitter2
Telegram1
LinkedIn0
WhatsApp1
Viber2
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link3
نرخاندنی بابەت
23 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû13
English6
عربي41
فارسی2
Türkçe1
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano1
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的1
日本人0

پیرەمێرد

پیرەمێرد
$ژیاننامە$
تۆفیق مەحموود هەمزە ناسراو بە (پیرەمێرد) و (حاجی تۆفیق بەگ) (1867- 1950) شاعیر و نووسەر و ڕۆژنامەوانی ناوداری کورد بوو. لە #سلێمانی# لەدایک بووە و لە لاویدا زانستی ئایینی دەخوێنێت. شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید لە 1898دا دەیبەن بۆ ئەستەمبوڵ. لەوێ لە کۆلیژی یاسا دەخوێنێت و لە حکومەتی عوسمانیدا لە چەند پۆستی ئیداری و سیاسیدا دادەمەزرێ. لە دوای شۆڕشی #شێخ سەعیدی پیران# لە 1925 و تێکچوونی بارودۆخ، دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و تا دوا ساتی ژیانی هەر لەوێ خەریکی کاری ئەدەبی و ڕۆژنامەوانی دەبێت. پیرەمێرد بەرهەمی ئەدەبیی زۆری هەیە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/64/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=دەستخەتی پیرەمێرد=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/64/0003.JPG=KTML_Photo_End=
ناوی تۆفیق کوڕی مەحموود ئاغا کوڕی هەمزاغای مەسرەفە. لە ساڵی 1867 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایکبووە. لە تەمەنی شەش حەوت ساڵیدا، لە سلێمانیدا نێرراوەتە حوجرە و مزگەوت و پاش ماوەیەک دەبێت بە فەقێ لە مزگەوتی هەمزاغای باپیری و لای مەلا مەحمود ناوێک دەستدەکات بە خوێندن و فێربوونی عەرەبی و وانەی ئایینی. لە خوێندنی عەرەبیدا دەچێتە پێشەوە و دەست دەکات بە خوێندنی سیوتی. پاش ئەوەی زۆربەی مزگەوتەکانی شاری سلێمانی گەڕاوە ئەوسا ڕووی کردۆتە مزگەوتەکانی شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (1). کە لە بانەوە گەڕاوەتەوە بۆ سلێمانی، لە 1882 دا لە تەمەنی 15 ساڵیدا، کراوە بە نووسەری بەڕێوبەرایەتی ڕەگەزنامە لە سلێمانی. لە 1883 دا کراوە بە نووسەری ئەملاکی هومایۆنی لە #هەڵەبجە#. لە 1886دا کراوە بە سەرنووسەری دادگای شارباژێڕ، ئەو دەمە پێیان وتووە (باشکاتب) . لە 1895 دا کراوە بە یاریدەری داواکاری گشتی لە کەربەلا، بەڵام ئەو کارەی بە دڵ نەبووە و وازی لە فەرمانی میری هێناوە.
شێخ مستەفای نەقیب کردوویەتی بە جێگری خۆی بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانی و ژیانێکی باش و لەباری بۆ گونجاند. لەسەر بانگهێشتی سوڵتان عەبدولحەمید، شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید کاروانێک ڕێکدەخەن لە 1898 دا دەچن بۆ تورکیا، پیرەمێرد هاوسەفەریان دەبێت. ساڵی 1899 شێخ سەعید و پیرەمێرد پێکەوە چوون بۆ حەج و لە گەڕانەوەیاندا بۆ ئەستەنبوڵ #سەید ئەحمەدی خانەقا# و وەفاییی شاعیریشیان لەگەڵ دەبێت. #وەفایی# لە ڕێگا کۆچی دواییکردووە.
لە ساڵی 1899 دا بە فەرمانی شاهانە دەبێت. بە ئەندامی ئەنجوومەنی بەرزی ئەستەمبوڵ. بەهۆی عیزەت پاشاوە لە ئەستەمبوڵ لە کۆلیژی یاسا دەخوێنێت، بڕوانامەی یاساناس وەردەگریت. لە 1905 تا 1908 لە ئەستەمبوڵ بە کاری پارێزەری و گۆڤار و ڕۆژنامەوانییەوە خەریک بووە. لە 1907 دا بووە بە ئەندامی کۆمەڵەی کورد کە بە نهێنی پێکهاتبوو بە سەرۆکایەتی شێخ عەبدولقادری شەمزینی.
لە ئەیلوولی 1909 دا بووە قائیمقامی #جوڵەمێرگ#
لە نیسانی 1912 دا بووە قائیمقامی قەرەمورسل
لە شوباتی 1915 دا بووە بە قائیمقامی بالاوا
لە ئەیلولی 1916 دا بووە بە قائیمقامی بیت الشباب
لە مارتی 1917 دا بووە بە قائیمقامی گموش کوی. لە هەمان ساڵدا بەهەمان پلە چووەتە ئیتەپازاری، هەگەلی ئوتە کە دوورگەیەکی خۆش و ناوداری تورکیایە.
لە نیسانی 1918 دا بووە بە پارێزگاری (موتەسەڕیف) شاری ئەماسییە لە تورکیا. تاکوو ساڵی 1923 لەوێ بووە.
حاجی تۆفیق کە زۆربەی تەمەنی گەنجێتی و هەرزەکاری لە تورکیادا ڕابواردبوو و لەوێ ژنێکی هێنابوو دوو کوڕی (نەژاد و وەداد) لێ هەبوو. لەو کاتەدا بنەماڵەکەی لە سلێمانییەوە دەست دەکەن بە نامەنووسین بۆی بەتایبەتی مستەفا سائیبی خوشکەزای گەلێ نامەی بۆناردووە وە داوای گەڕانەوەیان لێکردووە بگەڕێتەوە بۆ کوردستان. بەهۆی شۆڕشی کورد لە تورکیا و تێکچوونی بار و بەهۆی ئەوەی کە پیرەمێرد خۆشی ئەندامی کۆمەڵەی کورد بوو لە ساڵی 1923 پیرەمێرد، ژن و منداڵەکانی لە ئەستەمبوڵ بەجێ ئەهێڵێت و لە ڕێگەی سووریاوە بە شاری حەلەب دا دێتەوە بۆ بەغدا و لەوێوە دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان.
لەو کاتەدا ڕۆژنامەی ژیانەوە لە سلێمانی دەردەچوو. هەواڵی گەیشتنەوەی پیرەمێرد بەهەواڵێک بڵاودەکاتەوە: (جەنابی تۆفیق بەگی مەحموود ئاغا کە بیست و سێ ساڵە لەوەتەن دوورکەوتۆتەوە، شەوی 30ی کانونی دووەمی 1925 تەشەریفی هاتەوە مەملەکەتەکەمان، بەقدومی ئەم زاتە زۆر مەسرور و خۆشحاڵە، بەناوی هەموو خۆوڵاتییەکەوە بەخێرهاتنی دەکەین) (2) .
پیرەمێرد تا دواهەناسەی ژیانی بە ڕۆژنامە و نووسینەوە خەریک بووە، تا لە 19ی حوزەیرانی 1950 دا، بەرانبەر بە 4ی ڕەمەزانی 1369ی کۆچی، لە شاری سلێمانی لە تەمەنی 83 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی شەکرە و نەخۆشیی گورچیلەوە کۆچی دواییکردووە. لەسەر خواستی خۆی لە گردی مامەیارە، ئەوەی جاران مەڵبەندی ئاهەنگ گێڕانی جەژنی نەورۆزی بوو، بەرانبەر بە ئەرخەوانەکانی گردی سەیوان بووە، لەوێدا نێژراوە.
$ڕۆژنامەنووسی$
پیرەمێرد لە ساڵەکانی یەکەمی گەیشتنی بە تورکیا و هەر لەو کاتەوە کە ئەندامی مەجلیسی عالی ئەستەنبوڵ و خوێندکاری کۆلیژی یاسا بووە، دەستی کردووە بە نووسین و وەرگێڕانی شیعر و وتار و زیندووکردنەوەی وێژەی کوردی و ناساندنی بەو جیهانە نوێیە. لە چەندین گۆڤار و ڕۆژنامەدا یا خاوەن و سەرنووسەر بووە یاخود لە دەستەی نووسەراندا بووە و نووسەرێکی چالاک بووە.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:30%;float:right;=KTML_Quote_Icon=🔥=KTML_Quote_Content==KTML_Red=ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەهاتەوە..=KTML_End==KTML_Quote_End=
کاتێک لە ساڵی 1924 دا دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی پاش 25 ساڵ ژیان لە تورکیا (3) ، وای چاوەڕواندەکرد ئەو وڵاتەی لە 1898 جێی هێشتووە گۆڕابێت و لەبارودۆخێکی جیاواز و پێشکەوتوودا خۆی بنوێنێت، بەڵام بەداخەوە گۆڕان و بەرەوپێشچوونێکی ئەوتۆی تیادا بەدی نەکرد، لەگەڵ ئەمەشدا کە ئەو لە پلەوپایەی موتەسەڕیفی شاری ئەماسییەی تورکیاوە هاتبووەوە، بەهیچ جۆرێک بەلای پایەبەرزی و کورسی وەزارەت و نوێنەرایەتی گەل و پلەی فەرمانبەری میریدا نەچوو، ڕۆژنامەی بەپێشتر و پێویستتر زانی، ئەم بڕوایەشی لەخۆیەوە نەهێنابوو، بەڵکوو ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی سەختی درێژخایەن بوو لە ئەستەنبوڵ، لەو دەمەدا ئەستەنبوڵ قیبلەی ڕۆشنبیران و سەرچاوەی زانست و ئەدەب بوو، لەو شارە گەورەیەدا دوو جیهان بەیەک دەگەیشتن، جیهانی کۆن و دواکەوتووی ڕۆژهەڵات، وەجیهانی نوێ و ڕاپەڕیوی ئەوروپا (4) . پیرەمێرد دەیویست ئەو بەرگی پێشکەوتن و گیانی ڕاپەڕینە شارستانییە بکاتە بەری وڵاتە دواکەوتووەکەی، لەبەر ئەوە خوێندەواری و فێربوونی خوێندنی بەمەرجی بنەڕەتی ئەو پێشکەوتنە دادەنا، زۆرجار دەینووسی کە میللەت تا خوێندەوار نەبێت هەنگاوێک نانێت. هەر لەبەرئەمەش بوو کە لە قوتابخانەی زانستی دا دەوری ڕابەر و دامەزرێنەری بینی. لەلایەکی تریشەوە دەوری پێشڕەوی بینی لە کردنەوەی قوتابخانەی کچاندا لە سلێمانی و هاندانی کۆمەڵانی خەڵک بۆ ناردنی کچەکانیان بۆ قوتابخانە. لە بەرانبەر ئەم کارەیدا تووشی گەلێ هێرش و توانج بوو بەڵام دیسان کۆڵی نەئەدا، و گەرمتر و جوانتر شیعری بۆ کچان و قوتابخانەی کچان دەگوت.
پاش گەڕاندەوەی لە تورکیا، چەند ساڵێک لە شاری سلێمانیدا دەمێنێتەوە بەبێ ئەوەی توخنی کاری میری بکەوێت، لە ساڵی 1926 دا لە مانگی کانوونی یەکەمدا شارەوانی سلێمانی ڕۆژنامەی ژیان دەرئەهێنێت بە سەرۆکایەتی حسێن کازم و پیرەمێردیش دەکرێت بە سەرپەرشتکاری ڕۆژنامەکە.
لە ساڵی 1932 دا حسێن کازم کۆچی دوایی کردووە و پیرەمێرد دەکرێت بە بەڕێوبەری ئەو ڕۆژنامەیە، لە ساڵی 1934دا چاپخانەکەی شارەوانی بەکرێ ئەگرێت و مافی ڕۆژنامەی ژیان ئەگۆڕێتە سەرخۆی.
لە ساڵی 1937 دا لەگەڵ کاربەدەستانی شاری سلێمانیدا تێکدەچێت و چاپخانەکەی شارەوانی لێدەسەندرێتەوە، بەڵام پیرەمێرد هەر کۆڵنادات دەچێت خانووەکەی دەخاتە ڕەهنی بەڕێوبەرایەتی هەتیوانەوە، مافی ڕۆژنامەیەکی نوێ بۆ خۆی وەردەگرێت وە بە ناوی ڕۆژنامەی ژینەوە دەری ئەهێنێت و چاپخانەی ژینی دادەمەزرێنێت.
لەو ڕۆژنامە و بڵاوکراوانەی کە پیرەمێرد بەشداری تێدا کردوون:
ڕۆژنامەی ڕەسملی کاتب لە ئەستەنبوڵ دەردەچوو. خاوەنی ئیمتیاز پیرەمێرد بوو.
ڕۆژنامەی کورد تەعاون و ترقی غزەتەسی بە دوو زمانی کوردی و تورکی لە ئەستەنبوڵ دەردەچوو، لە 9ی تشرینی دووەمی 1908 تاکوو حوزەیرانی 1909 بەردەوام بووە. خاوەنی ئیمتیاز حاجی تۆفیق بەگ بووە و سەرنووسەرەکەی ئەحمەد جەمیل پاشا بووە. لەو دەمەدا دەنگی کۆمەڵەی کورد بووە کە شێخ عەبدولقادری شەمزینی سەرۆکی بووە.
ڕۆژنامەی مسەوڕ موحیت (مصور محیط) کە پیرەمێرد لەگەڵ فایق سەبری بەگ دەریدەکرد.
گۆڤاری ژین لە ئەستەنبوڵ لە ساڵانی 1918 و 1919 بە دوو زمانی کوردی و تورکی دەرچووە، پیرەمێرد لە زۆربەی ژمارەکانییدا شیعر و نووسین و وەرگێڕانی هەیە.
ڕۆژنامەی شەمس لە تاران دەردەچوو، ئەو کاتەی لە تورکیا بوو زۆر جار شیعر و نووسینی ئەنارد بۆ تاران بۆ بڵاوکردنەوە، ئەم ڕۆژنامەیە سەید حسێنی ئێرانی خاوەنی بوو. (5) .
ڕۆژنامەی ژین کە خۆی لە سلێمانی چاپیدەکرد. وەک درێژکراوەیەکی ڕۆژنامەی ژیان. ڕۆژنامەی ژین 553 ژمارەی لێ چاپکرا. یەکەم ژمارەکەی لە 1939دا دەرکرد و تا کۆچی دواییی کرد لە 1950 دا بەردەوامبوو و بە ژمارە 1015ی گەیاند. دوای خۆیشی جەمیل سائیب و نووری ئەمین بەگ و گۆران و ئەحمەد زرنگ بەرودوا تا ساڵی 1963 گەیاندیانە ژمارەی کۆتاییی (1714) . ئەمڕۆکە بنکەی ژین لە سلێمانی لە هەوڵی دەرکردنی گۆڤارێکدان بەناوی گۆڤاری ژین (6)
بەدەر لەوانەی سەرەوە، پیرەمێرد لەگەڵێک بڵاوکراوەی تردا دەستڕەنگینی خۆی لە نووسیندا نیشانداوە و چالاک بووە:
گۆڤاری فەرهەنگ و ڕۆژنامەی (شفق سرخ) کە لە تاران دەردەچوون، پیرەمێرد دەڵێت: (هەمیشە من لە ئەستەنبوڵەوە مەقالەو شیعرم بۆ ئەناردن) (5) .
زۆرجار سەروتاری بۆ ڕۆژنامەی (ئیقدام) و (حوڕییەت) ئەنووسی.
گۆڤاری ئیجتیهاد لە ئەستەنبوڵ لە ساڵەکانی 1904-1912 لەلایەن عەبدوڵڵا جەودەتەوە دەردەچوو. پیرەمێرد بەرهەمی خۆی تێدا بڵاوکردووەتەوە (7) . لەمبارەیەوە دەڵێت: (عەبدوڵڵا جەودەت) لەپاش مەشروتییەت کە لە ئەوروپاوە هاتەوە، لە ئەستەمبوڵ بوو، زۆرتر لە هەموو کەس من لە خزمەتیا بووم، خۆم و نەژادی کوڕم بە (نەزم و نەسر) لە مجەلەکەیدا خزمەتمان هەیە) .
لە ڕۆژنامەی (ترجماتی حقیقت) ی مامۆستا موعەلیم ناجی کە لە تورکیا دەردەچوو شیعری بڵاوکردووەتەوە.
شیعر و نووسینی ناردووە بۆ ڕۆژنامەی تان کە لە پاریس دەردەچوو، بەهۆی داوود حەیدەری کوڕی ئیبراهیم حەیدەرییەوە، کە لە دەرچووانی خوێندنی باڵای فەڕەنسا بوو.
$بەرهەمەکانی پیرەمێرد$
جگە لە جێدەستی لە ڕۆژنامەگری کوردیدا، پیرەمێرد خاوەنی دیوانێکی شیعرییە، کە چەندین جۆر و بواری شیعری تێدا بەدی دەکرێت؛ کۆمەڵایەتی، فەلسەفە، ڕامیاری و هتد (1) بەرهەمەکانی بەناوی (حاجی تۆفیق بەگ) ەوە بڵاودەبوەوە، کاتێک کە پیرەمێرد لە تورکیاوە دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی، تەمەنی بەرەو پیربوون دەچێت، کە ساڵی 1932 شیعری (بەیانی بوو لەخەو هەستام) بڵاودەکاتەوە، بۆ یەکەمجار نازناوی پیرەمێرد بۆخۆی هەڵدەبژێرێت و دەینووسێت (8) ، لەوەبەدواوە بە پیرەمێرد دەناسرێت. کە لە تورکیا بوو بەناوی جیاجیا شتی بڵاوکردووەتەوە: سلێمانییەلی توفیق، س.ت، سلێمانییەلی مەحمود نەژاد، سلێمانییەلی م. نەژاد تۆفیق، م.م، سلێمانییەلی وداد، اسماعیل وداد.
پیرەمێرد خۆی لەیاداشتەکانییدا باسی دەکات و بە بەرهەم و کاری ئەدەبیش ساخ بووەتەوە، کە بەچاکی زمانی تورکی و فارسی و عەرەبی زانیوە. لە نووسینی فارسیدا دەستێکی زۆر باڵای هەبووە وەکوو دەڵێن لەو دەمەی خۆیدا مەگەر تەنیا سلێمان بەگی باوکی گۆران، لە ئاستی پیرەمێرد لە فارسیدا شارەزایی بوبێت. خوێندنی ئەو کاتەی پیرەمێرد لە کوردستاندا زیاتر فارسی بووە و تێکەڵ بوونی تورکیش لە کوردستاندا بەهۆی دەوڵەتی عوسمانی و کار و فرمانی ڕەسمییەوە و مانەوەی پیرەمێرد 25 ساڵ لە تورکیا، و ئەو نووسین و شیعرانەی بەتورکی بڵاوی کردونەتەوە. (1) .
$پەرتووک و چاپکراوەکانی$
پیرمێرد خاوەنی چەند پەرتووکێکە، لەو پەرتووکە چاپکراوانەش (9):
دیوانی مەولەوی (ئەسڵ و ڕۆح) ، ساڵی 1935 لەچاپخانەی خۆی بە دوو بەرگ لەچاپی داون.
چیرۆکی مەم و زین
دوانزە سوارەی #مەریوان#، 1935
پەرتووکی پەندی پێشینان، 1936
چیرۆکی مەحمود ئاغای شێوەکەل، 1942
گاڵتەوگەپ ساڵی 1947، بریتییە لە هەندێک ڕووداوی خۆشی ناو کۆمەڵی کوردەواری، هەم بۆ پێکەنین و هەم بۆ پەند وەرگرتنە.
دیوانی مەولانا خالیدی نەقشبەندی - بەزنجیرە لە ڕۆژنامەکەیدا بڵاوی دەکردەوە.
شیعرەکانی وەلی دێوانە و بێسارانی، ئەوی دەستی کەوتبێ، لە هەورامییەوە کردوویە بە شێوەی سلێمانی.
شیعری گەلێ لەشاعیرانی هەورامان و زەنگەنەی بە شێوەزاری سلێمانی بڵاوکردووەتەوە وەک: شەفیع، مەلا وەلەدخان، مەجزوب، فخرالعلما، مەلای جەباری، عەبدوڵڵابەگی زەنگەنە و هتد.
زنجیرە وتارێک دەربارەی مێژووی میرنشینی بابان و خیڵ و تیرەکانی جاف، و گەلێک ڕووداوی مێژوویی گرنگ.
لەو پەرتووکانەی وەریگێڕاونەتە سەر زمانی کورد:
گەشتی هۆنەرمەندێک لە جیهاندا
ڕۆمانی کەمانجەژەن، 1942، لە تورکییەوە کردویەتی بە کوردی.
#کاکەی فەلاح# پاش وەرگرتنی مۆڵەت لە کەسوکاری پیرەمێرد، هەندێک لەم پەرتووکانەی سەرلەنوێ لە چاپدایەوە (10) .
$پەندەکانی پیرەمێرد$
پیرەمێرد خاوەنی کۆمەڵێک پەندە کە لە پەندی پێشینانی کوردییەوە هەڵقوڵاون و لەناو هۆنراوەکانییدا هۆنیونییەتەوە، کەژمارەیان دەرگاتە 4800 پەند، زۆربەی پەندەکانی ڕۆژانە دەینووسی و لە ڕۆژنامەی ژیندا بڵاوی دەکردنەوە، پاش مردنی خۆی، کاکەی فەلاح کۆی کردوونەتەوە و ڕێکیخستوون و لە دووتوێی پەرتووکێکدا چاپکراون (11) .
نموونەی پارچەیەک لە پەندەکانی پیرەمێرد:
وتیان بە ڕێوی شاهیدت کێیە؟|وتی کلکی خۆم، باوەڕم پێیە
حەزدەکەی دوور بی لە گێرە و کێشە|بەقەد بەڕەی خۆت پێ ڕابکێشە
بەسمان بەسەردا لێدە گیزو فیز|پێوەدان خۆشە نەوەک ویزەویز
لە شار ولادێ ئەم نەقڵە باوە|گیای شین بە جێگای سەختەوە ماوە
شەڕنەکەر پیشەی زوو دانیشتنە|بەردی زل بەڵگەی نەهاویشتنە
ئاو بتبا مەچۆ سەر پردی نامەرد|چش با بخنکێی بە سەد ئێش و دەرد
وتیان پشیلە، گووت بە دەرمانە|دایپۆشی بە خۆڵ ئەو بێویژدانە
شوێن بۆ سەر پیشەی خۆی دەچێتەوە|گیا لەسەر پنجی خۆی دەڕوێتەوە
قەل دەڵێن لاسای کەوی کردەوە|ڕۆینەکەی خۆیشی لەبیر بردەوە
مەشهورە بزن بۆ تاقە شەوێ|جێگای خۆش دەکا لە کوێ وەرکەوێ
ناشکوڕی مەکە بەم بەشە کاکە|لە قوڕ ئەوەندە تۆز هەستێ چاکە
$پەراوێزەکان$
↑ 1٫0 1٫1 1٫2 (پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیان و بەرهەمەکانی) ، کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی #ئومێد ئاشنا# ل10-50
↑ ڕۆژنامەی ژیانەوە - ژمارە 14، 2ی شوباتی 1925
↑ بڕوانە شیعری ئەوا ڕووم کردە تۆ ئەی دایکی موشفق
↑ پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیان و بەرهەمەکانی - ئومێد ئاشنا: ل65 ول66
↑ 5٫0 5٫1 ڕۆژنامەی ژین - ژمارە 855 ساڵی 1947
↑ گۆڤاری ژین - بنکەی ژین بۆ بوژاندنەوەی کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی
↑ ژیان و بەرهەمی عەبدوڵڵا جەودەت - گۆڤاری کاروان، ژمارە 37، ساڵی 1985 ل4-12
↑ ڕۆژنامەی ژیان - ژمارە 312 ساڵی 1932
↑ ئومێد ئاشنا سەرچاوەی پێشوو: لاپەڕە 61 تا 63
↑ دیوانی پیرەمێرد - بەرگی یەکەم - پێشەکی
↑ پەندەکانی پیرەمێرد - کۆکردنەوە و ساغکردنەوەی کاکەی فەلاح - بەغدا 1980
$سەرچاوەکان$[1]
خۆزگە - پیرەمێرد - ژیاننامەی شاعیرانی کورد
پیرەمێرد و پێداچوونەوەیەکی نوێی ژیان و بەرهەمەکانی، کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەی ئومێد ئاشنا، بڵاوکراوەی ئاراس، چاپی یەکەم، چاپخانەی #وەزارەتی پەروەردە#، #هەولێر#، 2001
دیوانی پیرەمێرد (بەرگی یەکەم) ، کۆکردنەوە و ساخکردنەوە و پێداچوونەوەی دەستەیەک لە نووسەرانی کورد، وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەغدا، 1990
ئەم بابەتە 318,314 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی خۆزگە
فایلی پەیوەندیدار: 18
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 232
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
1. ژین
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
پەند و ئیدیۆم
ژیاننامە
شوێنەکان
هۆنراوە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کلتوور - گاڵتەوگەپ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1867
ڕۆژی کۆچی دوایی: 19-06-1950 (83 ساڵ)
ئاستی خوێندن: زانکۆ (بەکالۆریۆس)
جۆری خوێندن: یاسا
جۆری کەس: ڕۆژنامەنووس
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
شار و شارۆچکەکان (کۆچی دوایی): سلێمانی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
میرنشین: بابان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
وڵات - هەرێم (کۆچی دوایی): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-06-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 318,314 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.2169 KB 04-04-2024 ڕاپەر عوسمان عوزێریڕ.ع.ع.
فایلی وێنە 1.0.145 KB 29-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە ئێراق دەکات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لە فەیسبوکەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە ئێراق دەکات
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان؛ ئینگلیزی-کوردی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
دۆسیەی 49 کەسەکە لە زمانی موسا عەنتەرەوە
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
ژیاننامە
گەیلان عەباس
کورتەباس
دەقی سزاکانی دادگای باڵای تاوانەکان بۆ (7) تاوانبارە سەرەکیەکەی دۆسیەی ئەنفال
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
خەواندنی موگناتیسی؛ بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی
ژیاننامە
واحید قادر پوور
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
پاسە سەوزەکەی حەلەب
وێنە و پێناس
چەند گەنجێک لە سینەما سیروانی هەولێر ساڵی 1974
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
دوو وێنەگر لە باخچەی گڵکەندی شاری هەولێر ساڵی 1994
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوماقوڵانی گوندی مورتکە ساڵی 1962
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی کفری ساڵی 1997
پەرتووکخانە
صحيح ابن خزيمة بە کوردى؛ بەرگی یەکەم
ژیاننامە
هەڵگورد عەبدولوەهاب جوندیانی
ژیاننامە
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
وێنە و پێناس
فەرهاد زیرەک و جەعفەری بەستەپیازە، هەولێر ساڵی 1982

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەریمی حیسامی
08-11-2008
هاوڕێ باخەوان
کەریمی حیسامی
ژیاننامە
عەلادین باباشەهابی
03-01-2010
هاوڕێ باخەوان
عەلادین باباشەهابی
ژیاننامە
زاهیر عەبدوڵڵا
24-09-2010
هاوڕێ باخەوان
زاهیر عەبدوڵڵا
ژیاننامە
خواناس وریا گلی
23-06-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
خواناس وریا گلی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
07-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
قشڵەی قوشتەپە
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
صحيح ابن خزيمة بە کوردى؛ بەرگی یەکەم
25-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لە فەیسبوکەوە
25-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
خەواندنی موگناتیسی؛ بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی
25-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان؛ ئینگلیزی-کوردی
25-06-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پاسە سەوزەکەی حەلەب
25-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
کورد و باکوری کوردستان لە سەرەتای مێژوەوە هەتا شەڕی دوهەمی جیهان؛ بەرگی 01
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
چۆن خۆت فێری نوسینی ئەوێستایی ئەکەیت؟
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئامار و زانیاری کار و چالاکییەکانی وەزارەتی داد ساڵی 2017
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئاماری پیشەسازی دامەزراوە گەورەکان لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2013
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ڕووپێوی دامەزراوەکانی خواردن و خواردنەوە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2013
24-06-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 519,326
وێنە 105,028
پەرتووک PDF 19,475
فایلی پەیوەندیدار 97,743
ڤیدیۆ 1,402
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە ئێراق دەکات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لە فەیسبوکەوە
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە ئێراق دەکات
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان؛ ئینگلیزی-کوردی
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
دۆسیەی 49 کەسەکە لە زمانی موسا عەنتەرەوە
ژیاننامە
سینا ڕەسوڵ زادە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر دەکات
ژیاننامە
گەیلان عەباس
کورتەباس
دەقی سزاکانی دادگای باڵای تاوانەکان بۆ (7) تاوانبارە سەرەکیەکەی دۆسیەی ئەنفال
ژیاننامە
نیشتمان عەبدولقادر ئەحمەد
پەرتووکخانە
خەواندنی موگناتیسی؛ بە شێوەی تیۆری و پراکتیکی
ژیاننامە
واحید قادر پوور
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
پاسە سەوزەکەی حەلەب
وێنە و پێناس
چەند گەنجێک لە سینەما سیروانی هەولێر ساڵی 1974
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
وێنە و پێناس
دوو وێنەگر لە باخچەی گڵکەندی شاری هەولێر ساڵی 1994
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوماقوڵانی گوندی مورتکە ساڵی 1962
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە گەنجانی شارۆچکەی کفری ساڵی 1997
پەرتووکخانە
صحيح ابن خزيمة بە کوردى؛ بەرگی یەکەم
ژیاننامە
هەڵگورد عەبدولوەهاب جوندیانی
ژیاننامە
شاڵاو ساڵح ژاڵەناوی
وێنە و پێناس
فەرهاد زیرەک و جەعفەری بەستەپیازە، هەولێر ساڵی 1982
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - مێ ژیاننامە - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەند و ئیدیۆم - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ئامار و ڕاپرسی - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) - وڵات - هەرێم - ئێڕاق ژیاننامە - جۆری کەس - کەسایەتی ژیاننامە - جۆری کەس - زیندانی سیاسی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!