ناو: جەبار
نازناو: وەیسی
ساڵی لەدایکبوون: 1994
ڕۆژی کۆچی دوایی: #31-01-2024#
شوێنی لەدایکبوون: سەلاسی باوەجان
شوێنی کۆچی دوایی: #کرماشان#
$ژیاننامە$
جەبار وەیسی، کۆڵبەری تەمەن 30 ساڵی خەڵکی گوندی جۆجاڕی سەربە شاری سەلاسی باوەجان، لە ڕۆژی #29-01-2024# لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی شاری #نەوسود# بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەسەختی بریندار کرا، هەمان ڕۆژ بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان کرا، جێی باسە بە چەکی ساچمەی سەر و دەموچاوی کرابووە ئامانج و پارچە ساچمەکان بەشێکی مێشکی بریندارکردبوو و لە مێشکی مابووەوە، و ئەمەش بۆیە هۆی ئەوەی پاش مانەوەی سێ ڕۆژ لە بەشی چاودێری وردی ئەو نەخۆشخانەیە، لە ڕۆژی 31-01-2024 بەهۆی سەختی برینەکانی گیان بسپێرێت. [1]