گۆرانیبێژی میللی، ساڵی 1933 له گوندی ئوزونتاشی #مەهاباد# لەدایکبووه و له گوندی کانی سێو ماوەیەک ژیانی بردۆته سەر. ناوبراو لە ساڵی 1972 بەدواوە له شاری مەهاباد نیشتەجێ بووە.
ڕەسووڵ نادری له بوارەکانی بەیت و حەیراندا دەستێکی باڵای هەبوو و نەقڵه خۆشەکانی بەناوبانگن. لەگەڵ ئەوەشدا بە کەسێکی قسە خۆش ناسراوە و بەرهەمێکی زۆری لە دوای خۆی جێهێشتووە.
ڕۆژی #17-09-2018# بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.