$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی محەممەد پەتایشی کوڕی محەممەد کەریم خەڵکی گوندی قەمتەرە سەر بە شاری #پیرانشار# بە تۆمەتی هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران لە لایەن دادگایی ئینقلابی #ورمێ#وە بە 7 ساڵ زیندان مەحکووم کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- ئەمڕۆ لە شارۆچکەی #خانەقین#، ماڵی ڕوناکبیری سەلام پێشانگایەکی کتێبی بۆ کتێبەکانی 'خانەی سمۆرە و هەژار موکریانی' کردەوە، بڕیارە پێشانگاکە ماوەی دوو ڕۆژ بخایەنێت.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165070/0012.JPG=KTML_ImageCaption_Title=وێنەی ڕۆژ: 20-01-2019، لە باڵەکایەتی دان بۆ باڵندەکان ڕۆدەکرێت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=وێنەی ڕۆژ: 20-01-2019، لە باڵەکایەتی دان بۆ باڵندەکان ڕۆدەکرێت=KTML_ImageCaption_End=
- پاش چاوەڕوانییەکی زۆر، بە بڕیاری دادگای #هەولێر#، (#مریەم باروتجیان#) یەکێک لە منداڵە دۆزراوەکانی #هەڵەبجە# ناوەکەی گۆڕدرا بۆ (ژیان کامەران) ئەوەش دوای ئەوەی لە ساڵی ڕابردوودا بە هاوناز ئەحمەد ناسرابوو.[4]
- ئەمرۆ ژمارەیەک لە دەرچووانی یەکەم، دووەم و سێیەمی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان لە ساڵەکانی 2016-2017 و 2017-2018، لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر گردبووەنەوەیەکیان ئەنجامدا. خوێندکاران داواکارن، کە وەک ساڵانی ڕابردوو دابمەزرێن، کە ساڵانی پێشتر دەرچووانی ئاستەکانی یەکەم، دووەم و سێیەم ڕاستەوخۆ دادەمەزران.[3]
- لە گوندێکی نزیک خانەقین چەکدارانی #داعش# هێرشیان کردەسەر پۆلیسی فیدراڵی و دوو پۆلیس کوژران و بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکیشەوە هاووڵاتییەکی مەدەنی برینداربوو.[4]
- بریار وابوو ئەمڕۆ هەردوو ڕێکخراوی گەنجانی وڵاتپارێز و ژنانی گەنجی شۆڕشگێر لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا لەبەردەم باخی گشتیی #سلێمانی# کۆببنەوە و ڕێپێوانێکی هێمنانە ئەنجام بدەن، بەڵام لەلایەن هێزەئەمنییەکانی سلێمانیەوە ڕێگرییان لێکرا.[1]
- لە شارەدێی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین کوڕ و باوکێک لەبەردەم ماڵەکەی خۆیاندا بەدەستڕێژی گوللە کوژران.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دوو تەقینەوە لە نزیک فولکەی کاوەی ئاسنگەر و سالۆن ژین لە شاری #عەفرین# ڕوویدا.[3]
- لە یەکەم ساڵیادی هیرش و داگیرکەری و پاکتاوکاریی سوپای تورک و چەتەکانی بۆ سەر عەفرین، هاووڵاتییانی عەفرین لە #شەهبا# ڕیپێوانێکیان لە دژی ئەو هێرش و داگیرکەرییە ئەنجامدا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکی گەنجانی کورد دا بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#، چەتەکانی ئاکەپە – مەهەپە هیرشیان کردە سەر چالاکوانەکان و 2 گەنجی کورد برینداربوون.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/165070/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ترەمپ لە پێشوازی لە تەرمی ئەو چوار ئەمریکییەی لە منبج کوژران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ترەمپ لە پێشوازی لە تەرمی ئەو چوار ئەمریکییەی لە منبج کوژران=KTML_ImageCaption_End=
- سەرۆکی ئەمریکا لە شاری دۆڤەری ویلایەتی دێلوەر پێشوازی لە تەرمی ئەو چوار سەربازە ئەمریکییە کرد کە هەفتەی ڕابردوو لە تەقینەوەیەک لە #منبج# کوژران.[2]
- هێزی ئاسمانی ئیسرائیل هێرشی بۆ سەر چەند ئامانجێکی نێو خاکی سوریا ئەنجامدا و وەزارەتی بەرگری سوریاش دەڵێت بەرپەرچمان داونەتەوە.[4]
- فلۆرێنس پارلی، وەزیری بەرگریی فەرەنسا ڕایگەیاند، ڕاستە ئەمریکا بڕیاریداوە هێزە سەربازییەکەی لە سووریا بکشێنێتەوە، بەڵام لە گرنگی پاراستنی کورد تێدەگات.[2]