ناوی فیلم: هەڵۆکانی جەنگ
ناوی نووسەر و دەرهێنەر: #کاروان ئاوات#
بەڕێوەبەری بەرهەم: شوان جەزا
ماوەی فیلم 69 خولەک
شوێنی دەرهێنانی: #خانەقین#
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=439219&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینینی فیلمی سینەمایی هەڵۆکانی جەنگ=KTML_Link_External_End=
$باسی فیلم$
فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنانی کاروان ئاواته، زیاتر لە 20 ئەکتەری ناوداری #سلێمانی# و گەرمیان ڕۆڵی تێدا دەبینن، فیلمی هەڵۆکانی جەنگ، گێڕانەوەی چیرۆکە نەبیستراوەکانی پێشمەرگەیە لە بەرەکانی جەنگه.
کاروان دەشڵێت: فیلمەکە باسی چۆنیەتی دروست بوونی ڕێکخراوی داعش و ڕووبەڕووبوونەوەکانی پێشمەرگە لەگەڵ ئه و ڕێکخراوەدا دەکات، تاوەکو ئەو ساتەی لیوا #حسێن مەنسور# لەگوندی مەلا عەبدوڵڵا شەهید دەبێت.
#بەکر مستەفا# ئەکتەری کورد دەربارەی ڕۆڵی خۆی لە فیلمی هەڵۆکانی جەنگ دەڵێت: من ڕۆڵی لیوا حوسێن مەنسوور دەبینم، ڕەنگە نەتوانم سەدا سەد ڕۆڵی حوسێن مەنسوور ببینم، بەڵام دەتوانم بڵێم لە ڕێگەی ئەم فیلمەوە دەتوانم خزمەتێکی بچووکی ئەم قارەمانە بکەم. [1]