ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری #پارتی کرێکارانی کوردستان# لە ساڵی 1957 لەشاری دێرسیم لەدایکبووە. لەدوای کودەتا سەربازیەکەی تورکیا لە #13-03-1971# دەچێتە ڕیزی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ. پاشان لەناو ڕیزی شۆڕشگێڕانی کورددا دەمێنێتەوە.
ساکینە جانسز لەو کاتەدا لەناو گروپی ئاپۆچیاندا درێژە بەخەبات دەدات کە لەشۆڕشگێڕانی کوردستانی و تورک پێکهاتبون و لەلایەن ڕێبەری بەندکراوی #پەکەکە# عەبدوڵڵا ئۆجالانەوە سەرۆکایەتی دەکرا.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2013/74786/0018.JPG=KTML_Photo_Alt=ساکینە جانسز=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2013/74786/0018.JPG=KTML_Photo_End=
پاشان لەشاری #ئەلعەزیز# لەدژی چەتەکانی ئەو شارە چالاکانە تێدەکۆشێت، لەوێ لەگەڕەکەکانی (فەوزی چاکماک، یڵماز باغڵەر) کە زۆربەی کوردی عەلەوین خەبات دەکات و گرنگی نەتەوەیی کورد بەبنەما دەگرێتو ڕۆڵێکی چالاکانەی دەبێت لەرێکخستنکردنی لاوانی کورددا.
ساکینە جانسز لەساڵی 1978دا خەباتی ڕێکخستنی گەنجان بەڕێوەدەبات. لەشاری دێرسیم و دەوروبەری بەشداری خەباتی ڕێکخستن دەکات. هاوکات لە دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK دا وەکو شۆڕشگێڕێکی ئاکتیڤ و پڕۆفسیۆناڵ ئەرکەکانی ڕادەپەڕێنێت.
ژنە شۆڕشگێڕی کورد ساکینە جانسیز لە 27 تشرینی دووەمی ساڵی 1978 دا بەشداری یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنی پاری کرێکارانی کوردستان PKK دەبێتو لەساڵی 1979 دا لەشاری ئەلعەزیز دەچێت ڕیزی هەڤاڵەکانیەوە.
لە کودەتای 12 ئەیلولی ساڵی 1980دا لەزیندانی #ئامەد# لەدژی هەموو ئەشکەنجە و گوشارەکانی ناو زیندان سازش لە ناسنامەی ئاپۆچێتیو PKK بوونی خۆی ناکات. لە بەندیخانەکانی ئەلعەزیز، ماڵاتیا، ئامەد، بورسا، چەناککه، ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە و لەساڵی 1991دا لەزیندان ئازاد دەکرێت.
پاش ئەوە بەشێوەیەکی چالاک بەشداری ڕیزی تێکۆشەرانی کورد دەبێت. دەچێتە ئەکادیمای مەعسوم کۆرکماز و پەروەردەی ئایدۆلۆژی و سەربازی دەبینێت کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی PKKەوە سەرپەرشتی دەکرێت. هەر لەوێ بەشداری یەکەمین کۆنفرانسی زیندانیانی سیاسی دەبێت. ماوەیەک لە فەڵەستین، سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەمێنێتەوە. پاشان دەچێتە چیاکانی کوردستان و بەشداری تێکۆشینی گەریلایەتی دەبێت و لە کۆنگرە و کۆنفرانسی تەڤگەری گەنجان و PKKدا بەشدار دەبێت و دواتر دەچێتە ئەوروپاو کارو خەباتی ڕێکخستنی لەوڵاتانی ئەوروپا بەڕێوە دەبات.
ژنە تێکۆشەری خەباتی ئازادیخوازی ژنانی کورد و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری PKK ساکینە جانسز لەگەڵ دوو هەڤاڵیدا بەناوەکانی (فیدان دۆغان و لەیلا سۆیلەمەز) لە #09-01-2013# لە پاریس لەئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا کوژران.[1]