ناو:ٚ دیار کەمال ئەسعەد ڕەزا
نازناوی زانستی: پڕۆفیسۆری یاردیدەدەر
ناوی باوک: کەمال ئەسعەد #چەرمەگا#
ساڵی لەدایک بوون: 1979
شوێنی لەدایک بوون: #سلێمانی# - #سەرچنار#
بڕوانامە: دکتۆرا
پسپۆر : دەروونزانی وەرزشی - تۆپی پێ
$ژیاننامە$
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سەرچنار تەواو دەکات . دواتر خوێندنی دواناوەندی و زانکۆیی لە شاری #هەولێر# تەواو دەکات.
ساڵی 2009 بڕوانامەی ماستەر بەدەستدەهێنێ لە زانکۆی ستەڵاحەددین ، و بڕوانامەی دکتۆرا لە زانکۆی سلێمانی . جگە لەوەش خاوەن بڕوانامەی نێودەوڵەتی ڕاهێنانە.
لەژیانیدا ئەم نازناوانەی بەدەستهێناوە :
- باشترین گۆڵپارێز لە ئاستی #زانکۆی سەڵاحەدین# 2002.
- باشترین گۆڵپارێز لەسەر ئاستی هەرێم 2003.
٭ڕاهێنەری گۆڵپارێزی لاوانی هەولێر و یانەی هەولێر و ئاڵا بووە .
پۆستی کارگێری:
- سەرپەرشتیاری تیمی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە.
- بەڕێوەبەری ئەکادیمیای تۆپی پێی#زانکۆی سلێمانی#.
٭وەک وانەبێژ لەخولە کارگێری ودەروونیەکان وانە دەڵێتەوە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی .
٭ لەئێستادا جگە لە پیشەی مامۆستایەتی وەک شارەزای دادوەری بۆ کاروباری وەرزش لە دادگای سلێمانی قبوڵکراوە.[1]