پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
11-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دەزگاکانی چاودێریکردنی میدیایی، لە چاودێری کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی کوردستان-عێراق دا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 523,059
وێنە 105,777
پەرتووک PDF 19,704
فایلی پەیوەندیدار 98,652
ڤیدیۆ 1,420
شەهیدان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
شەهیدان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاس...
پەرتووکخانە
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
حەسەن جودی
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

حەسەن جودی

حەسەن جودی
ساڵی 1968 لەدەشتی #هەولێر# لەدایک بووە.
- قۆناخەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە هەولێر تەواوکردووە.
$1-لە بواری نووسین و هونەردا: $
- لەناوەڕاستی هەشتاکاندا سەروکاری لەگەڵ ئەدەب و هونەردا پەیدا کردووە، سەرەتا به ‌هەڵبەست و پەخشان و کوورتە چیرۆک دەستی پێ کردووە و دواتر لە بواری ‌شانۆ و سینەمادا کاری کردووە.
- لە ساڵانی هەشتاکاندا: ئەندامی (تیپی شانۆی کاروان، تیبی شانۆی کاروانی نوێ، تیپی شانۆی ئەزموونگەری-هەولێر) بوو‌. ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (تیپی نواندنی قەڵا)ش بوو‌، کە لە ساڵی 1989 دامەزرا‌. لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا لە ساڵی 1991دا کۆمەڵەی سینەمای کوردستان)ی له ‌هەولێر دامەزراند و گۆڤاری سینەمایان دەرچوواند و چەندین چالاکی لە بواری سینەماییدا ئەنجام دا.
- له چالاکی قوتابخانەدا بەشداری ئەم کارە شانۆییانەی کردووە. 1 شانۆیی زۆرداری ئاغا 1985، نواندن. 2 شانۆیی حەمەی قوتابی، 1986، نووسین و دەرهێنان. 3 شانۆیی خێزانێکی شڵەژاو، 1986، نووسین و دەرهێنان. 4 شانۆیی وانەیەک لە مێژووی فەلەستین، 1987، نووسین و دەرهێنان، لەگەڵ چەند شانۆییەکی دیکە.
- یەکەم دەقی شانۆیی خۆی بەناوی (بەره و جیهانێکی ئەفسووناوی) کە لەدەرهێنانی سلێمان گەڵاڵی بوو و لە ساڵی 1987دا پرۆڤەی لەسەر دەکرا، لەلایەن دەزگای سانسۆری ڕژێمی بەعسەوە قەدەخە کرا.
- لەگەڵ تیپە شانۆییەکانیشدا بەشداری ئەم کارە شانۆییانەی کردووە: 1 شانۆیی دەنکە شقارتە–دەرهێنانی سلێمان گەڵاڵی- 1987–نواندن (بەرهەمی تیپی شانۆی کاروان–لە ڤیستیڤاڵی شانۆی لاواندا وەک باشترین ئەکتەر هەڵبژێردا). 2 شانۆیی خەون و ڕاستی دەرهێنانی هیوا سوعاد- 1987–کاری ڕووناکی (بەرهەمی تیپی شانۆی ئەزموونگەری-هەولێر). 3 شانۆیی منداڵان دارقەیسی نووسینی: عومەری عەلی ئەمین، 1996- دەرهێنان– (بەرهەمی بەشی شانۆی مەڵبەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا لە سلێمانی). 4 کوورتە شانۆیی شەهیدەکان دەدوێن، 1998، نووسین و دەرهێنان- (بەرهەمی بەشی شانۆی مەڵبەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا لە سلێمانی) 5 کوورتە شانۆیی ئاشتی سەروەر 1998، نووسین و دەرهێنان (بەرهەمی بەشی شانۆی مەڵبەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا لە سلێمانی) 10 شانۆیی منداڵان مشکه ‌سوورە، 2005، نووسین–لە دەرهێنانی سۆران عومەر–سلێمانی (بەرهەمی پەیمانگای هونەرە جوانەکان-سلێمانی). 11- شانۆیی قەدەر و ئیرادە–شانۆی شەقام 2018 سلێمانی-نووسین و دەرهێنان–لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ ژنان لە باخچەی دایک نمایش کرا (بەرهەمی ڕێکخراوی نوێگەر بۆ کولتوور و هونەر).
- هەروەها بەشداری لە چەندین کاری شانۆیی دیکەدا کردووە وەک کاری تەکنیکی و هونەریدا.
- لە ساڵی 1987دا یەکەم کوورتە چیرۆکی خۆی بەناوی (شاعیرێک و لاپەڕە حەوتی ڕۆژنامەیەک) لە کۆڕێکی هاوبەش لەگەڵ 5 گەنجی تری چیرۆکنووسدا خوێندەوە و سابیر ڕەشید هەڵسەنگاندنی ڕەخنەیی بۆ چیرۆکەکان کرد، کۆڕەکە لە هۆڵی ڕۆشنبیری هەولێر بەڕێوەچوو.
- لە ساڵانی نێوان 1993-1998دا، لە چەندین کاتی جیاوازدا، لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیادا کاری هونەریی و ئیداریی کردووە.
- لە ساڵی 1998دا سیناریۆی فیلمی (وڵاتی بێ ئاسمان)ی نووسی و دەریهێنا. ئەم فیلمە بەرهەمی مەد تیڤی بوو و هەر لەو ساڵەشدا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم -ئیدارەی سلێمانی-یەوە قەدەخە کرا.
- بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی وەرزی توتڕک 2017 سلێمانی–کاری پرۆدکسیۆنی لەئەستۆ بوو (بەرهەمی کۆمپانیای میر)ە.
$2-لە بواری ڕۆژنامەوانیدا:$
- لە ساڵی 1991دا یەکەم وتاری بەهاوبەشی لەگەڵ (مستەفا نادر)ی هاوڕێیدا سەبارەت بە ڕێنووسی لاتینی لە گۆڤاری قەڵا–کە لەرەواندوز دەردەچوو، بڵاوکردەوە.
- دەرخستنی دوو ژمارە لە گۆڤاری سینەما لە ساڵی 1991و 1992دا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا (ئەمە لە مێژووی ڕۆژنامەوانی کوردستاندا یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە سینەما بوو کە دەربچێت‌).
- ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی وڵات بووە لە ساڵی 1999 2002.
- سەرنووسەری ڕۆژنامەی صدی الحل زایەڵەی چارەسەری بووە لە ساڵی 2003دا لە بەغدا بە زمانی عەرەبی دەردەچوو.
- ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەناڵی ئاسمانی نەورۆز تیڤی لە سوید (2009-2012)بوو.
- لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوودا بەردەوام له ‌گۆڤار و ڕۆژنامە و سایتەکاندا سەدان بابەتی هزری و سیاسی و کولتووری و کۆمەڵایەتی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردووەتەوە.
لەم ڕۆژنامه و گۆڤارانەی خوارەوەدا بەم چەندین ناو و نازناوەوە چەندین وتار و نووسینی بڵاوکردووەتەوە:‌
- لە ڕۆژنامەکانی (وڵات، ڕۆناهی، ژیانی ئازاد، چارەسەری، صدى الحل، ڕۆژی وڵات، ronahî .....هتد‌‌).
- لە گۆڤارەکانی (ڕەوشەن، ڕۆژ، وڵاتی ڕۆژ، ڕۆژی وڵات، کوردستانی ئیمڕۆ، کۆمین، فیلم، ئازادی کۆمەڵگه، KOMÎNAR ، الشرق الاوسط الدیمقراطي.....هتد‌‌).
- لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوودا؛ بەدەیان کۆڕ و سیمیناری سەبارەت بە باسوخواسە سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان ئەنجام داوە و بەشداریی دەیان پانێل و بەرنامەی ڕادیۆیی و تەلەفیزیۆنی کردووە.
$3-بەشێک لە پەرتووکە چاپکراوەکانی:$
1. مانیفێستۆی چارەسەری دیموکراتیانەی کێشەی کورد–عەبدوڵڵا ئۆجەلان–1999–سلێمانی–چاپی یەکەم (وەرگێڕانی هاوبەش-لەگەڵ شەهید ڕێبەر کەرکوکی). 143لاپەڕە.
2. پڕشنگی ڕۆح دەستگیر ناکرێ–کۆمەڵێک هۆنراوە و پەخشان-کۆکردنەوە و ئامادەکردن–1999–چاپی یەکەم-سلێمانی. 200لاپەڕە.
3. لە شۆڕشی ژیانەوەوە بۆ شۆڕشی دیموکراتی–دیمانەی ڕۆژنامەوانی-ئامادەکردن–2000–چاپخانەی ئازادی–چاپی یەکەم لە شاخ–چاپی دووەم لە ئەوروپا 2002–بۆ فارسیش وەرگێڕدراوە و لە ساڵی 2001دا چاپکراوە. 350لاپەڕە.
4. مرۆڤێک لە ئیرادە مرۆڤێک لە ئاگر–2006 ژیاننامە-نووسین و ئامادەکردن–چاپی یەکەم–سلێمانی. 133لاپەڕە
5. فەلسەفەی ئاپۆیی و ڕاستینەی پارادیگماکەی (Apocu Felsefe ve Paradigma Gerçeği)–دیمانەی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ دوران کاڵکان (بەتورکی بڵاوکراوەتەوە)- 2007- چاپخانەی ئازادی (شاخ).
6. مێژووێک لە ئاگر-دیمانەی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ جەمیل بایک- ئامادەکردن–چاپی یەکەم 2008- سلێمانی-چوارجار چاپ کراوه (چاپی دووەم 2011 سوید-چاپی سێیەم 2013-سلێمانی چاپی چوارەم 2016 سلێمانی). 800لاپەڕە (درێژترین دیمانەی ڕۆژنامەوانییە لە مێژووی ڕۆژنامەوانی کوردستاندا).
7. البحر یغني لأوجلان–حوار مع المفکر العربی الیساري علي الغوار–اعداد–الطبعة الاولی2007–سلێمانی. 150لاپەڕە.
8. د.سیروان–سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕ، شۆڕشگێڕێکی ڕووناکبیر–ژیاننامە– بەشداریکردن لە نووسین و ئامادەکردندا-چاپی یەکەم 2014 سلێمانی. 185لاپەڕە.
9. سەبارەت بە داگیرکاریی تورکیا لە باشووری کوردستان-نووسین‌- چاپی یەکەم–2016-سلێمانی.
10. پەکەکە وەک خۆی–نووسین–چاپی یەکەم 2015 سلێمانی. 58لاپەڕە.
11. پرسی شۆڕش و دژە شۆڕش–نووسین–چاپی یەکەم-2016–سلێمانی
12. رەتدانەوەی کۆسمۆلیتیزم–عەبدولرەحمانی زەبیحی–وەرگێڕان‌–چاپی یەکەم–2017 سلێمانی.
13. پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی 15ی شوباتی1999–ئامادەکردن- چاپی یەکەم 2014 سلێمانی.
14. دۆگماتیزم و شارستانییەت–نووسین–چاپی یەکەم–2019 (لە ئەنتەرنێت). 80 لاپەڕە.
15. شوکری سەرحەد، شۆڕشگێڕێکی ئاپۆیی، لە لوتکەدا ژیا و تێکۆشا–نووسین–چاپی یەکەم -2021-سلێمانی.
16. دیار غەریب، مانیفیستۆی کەسێتی ئازاد و شۆڕشگێڕی کوردستان–کۆکردنەوە و ئامادەکردن–ژیاننامە و کۆوتار و چاوپێکەوتنەکان–پێنج بەرگ–چاپی یەکەم 2021 #سلێمانی#
17. پێداچوونەوە و هەڵەچنکردنی بۆ دەیان پەرتووک و نامیلکەی نووسەرانی تر کردووە‌.
18. لەگەڵ کۆمەڵێک پەرتووک و نامیلکەی چاپکراو و چاپنەکراوی دیکە.
[1]
ئەم بابەتە 7,949 جار بینراوە
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 4
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 23
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1968 (56 ساڵ)
ئاستی خوێندن: زانکۆ (بەکالۆریۆس)
جۆری خوێندن: کارگێڕی
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
جۆری کەس: ڕۆژنامەنووس
جۆری کەس: سینەماکار
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): هەولێر
شوێنی نیشتەنی: هەندەران
نەتەوە: کورد
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-05-2013 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕاپەر عوسمان عوزێری )ەوە لە: 15-03-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 7,949 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.247 KB 08-12-2022 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.127 KB 10-05-2013 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
کورتەباس
مەسعود بارزانی سەردانی سەرۆککۆماری ئێراق دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
ژیاننامە
محەمەد بایەر محەمەدی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا کرد
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت
وێنە و پێناس
خێزانێکی گوندی تاقولان لە شارەدێی بێتواتە، ڕانیە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شوانە ئەحمەد پوور
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
سۆران عەبدی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەتا حسێنی
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق دەکات
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
شەهیدان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
05-12-2009
هاوڕێ باخەوان
فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ
شەهیدان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
20-12-2010
هاوڕێ باخەوان
عەبدوڵڵا قادری ئازەر
پەرتووکخانە
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
11-04-2012
هاوڕێ باخەوان
بیست ساڵ دوای تیرۆری د. قاسملوو
پەرتووکخانە
کورتەباس
13-07-2013
هاوڕێ باخەوان
کورتەباس
پەرتووکخانە
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
28-08-2016
هاوڕێ باخەوان
خولیا و مەرگی قاسملووی کورد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
13-07-2024
ئاراس ئیلنجاغی
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
11-07-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
11-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
11-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی دەزگاکانی چاودێریکردنی میدیایی، لە چاودێری کەناڵەکانی تەلەڤزیۆن لە هەرێمی کوردستان-عێراق دا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
ئامار
بابەت 523,059
وێنە 105,777
پەرتووک PDF 19,704
فایلی پەیوەندیدار 98,652
ڤیدیۆ 1,420
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای شەهیدانی (ی.ن.ک) لە هەولێر 04
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
کورتەباس
مەسعود بارزانی سەردانی سەرۆککۆماری ئێراق دەکات
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
ڕێکخستنی دەستپێشخەری یاسادانان لە هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
چێنەر عەبدولقادر
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
ئینسکلۆپیدیای پێشمەرگە دێرینەکان – پارێزگای هەولێر، بەرگی 04
ژیاننامە
محەمەد بایەر محەمەدی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا کرد
پەرتووکخانە
لەبارەی کورد و عیراق و چەند پرسێکی فکری و سیاسییەوە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
کورتەباس
شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ: بەهیچ بیانوویەک هەڵبژاردن دوانەخرێت
وێنە و پێناس
خێزانێکی گوندی تاقولان لە شارەدێی بێتواتە، ڕانیە ساڵی 1979
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شوانە ئەحمەد پوور
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
سۆران عەبدی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
عەتا حسێنی
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
کورتەباس
قوباد تاڵەبانی: یەکێتی بۆ ئەنجامدانی چاکسازی پێویستی بە پشتیووانی خەڵکی کوردستانە
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە ئێراق دەکات
وێنە و پێناس
چوار قوتابی ئامادەیی خوێندنی ئیسلامی لە هەڵەبجە، ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - نەتەوە - کورد ژیاننامە - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان ژیاننامە - جۆری کەس - پێشمەرگەی دێرین بەڵگەنامەکان - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم بەڵگەنامەکان - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست بەڵگەنامەکان - سەرچاوەی بەڵگەنامە - بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم بەڵگەنامەکان - شار و شارۆچکەکان - هەولێر بەڵگەنامەکان - شێوازی دۆکومێنت - چاپکراو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.563 چرکە!