ساڵی 1968 لەدەشتی #هەولێر# لەدایک بووە.
- قۆناخەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە هەولێر تەواوکردووە.
$1-لە بواری نووسین و هونەردا: $
- لەناوەڕاستی هەشتاکاندا سەروکاری لەگەڵ ئەدەب و هونەردا پەیدا کردووە، سەرەتا به هەڵبەست و پەخشان و کوورتە چیرۆک دەستی پێ کردووە و دواتر لە بواری شانۆ و سینەمادا کاری کردووە.
- لە ساڵانی هەشتاکاندا: ئەندامی (تیپی شانۆی کاروان، تیبی شانۆی کاروانی نوێ، تیپی شانۆی ئەزموونگەری-هەولێر) بوو. ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (تیپی نواندنی قەڵا)ش بوو، کە لە ساڵی 1989 دامەزرا. لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا لە ساڵی 1991دا کۆمەڵەی سینەمای کوردستان)ی له هەولێر دامەزراند و گۆڤاری سینەمایان دەرچوواند و چەندین چالاکی لە بواری سینەماییدا ئەنجام دا.
- له چالاکی قوتابخانەدا بەشداری ئەم کارە شانۆییانەی کردووە. 1 شانۆیی زۆرداری ئاغا 1985، نواندن. 2 شانۆیی حەمەی قوتابی، 1986، نووسین و دەرهێنان. 3 شانۆیی خێزانێکی شڵەژاو، 1986، نووسین و دەرهێنان. 4 شانۆیی وانەیەک لە مێژووی فەلەستین، 1987، نووسین و دەرهێنان، لەگەڵ چەند شانۆییەکی دیکە.
- یەکەم دەقی شانۆیی خۆی بەناوی (بەره و جیهانێکی ئەفسووناوی) کە لەدەرهێنانی سلێمان گەڵاڵی بوو و لە ساڵی 1987دا پرۆڤەی لەسەر دەکرا، لەلایەن دەزگای سانسۆری ڕژێمی بەعسەوە قەدەخە کرا.
- لەگەڵ تیپە شانۆییەکانیشدا بەشداری ئەم کارە شانۆییانەی کردووە: 1 شانۆیی دەنکە شقارتە–دەرهێنانی سلێمان گەڵاڵی- 1987–نواندن (بەرهەمی تیپی شانۆی کاروان–لە ڤیستیڤاڵی شانۆی لاواندا وەک باشترین ئەکتەر هەڵبژێردا). 2 شانۆیی خەون و ڕاستی دەرهێنانی هیوا سوعاد- 1987–کاری ڕووناکی (بەرهەمی تیپی شانۆی ئەزموونگەری-هەولێر). 3 شانۆیی منداڵان دارقەیسی نووسینی: عومەری عەلی ئەمین، 1996- دەرهێنان– (بەرهەمی بەشی شانۆی مەڵبەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا لە سلێمانی). 4 کوورتە شانۆیی شەهیدەکان دەدوێن، 1998، نووسین و دەرهێنان- (بەرهەمی بەشی شانۆی مەڵبەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا لە سلێمانی) 5 کوورتە شانۆیی ئاشتی سەروەر 1998، نووسین و دەرهێنان (بەرهەمی بەشی شانۆی مەڵبەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیا لە سلێمانی) 10 شانۆیی منداڵان مشکه سوورە، 2005، نووسین–لە دەرهێنانی سۆران عومەر–سلێمانی (بەرهەمی پەیمانگای هونەرە جوانەکان-سلێمانی). 11- شانۆیی قەدەر و ئیرادە–شانۆی شەقام 2018 سلێمانی-نووسین و دەرهێنان–لە ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ ژنان لە باخچەی دایک نمایش کرا (بەرهەمی ڕێکخراوی نوێگەر بۆ کولتوور و هونەر).
- هەروەها بەشداری لە چەندین کاری شانۆیی دیکەدا کردووە وەک کاری تەکنیکی و هونەریدا.
- لە ساڵی 1987دا یەکەم کوورتە چیرۆکی خۆی بەناوی (شاعیرێک و لاپەڕە حەوتی ڕۆژنامەیەک) لە کۆڕێکی هاوبەش لەگەڵ 5 گەنجی تری چیرۆکنووسدا خوێندەوە و سابیر ڕەشید هەڵسەنگاندنی ڕەخنەیی بۆ چیرۆکەکان کرد، کۆڕەکە لە هۆڵی ڕۆشنبیری هەولێر بەڕێوەچوو.
- لە ساڵانی نێوان 1993-1998دا، لە چەندین کاتی جیاوازدا، لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری میزۆپۆتامیادا کاری هونەریی و ئیداریی کردووە.
- لە ساڵی 1998دا سیناریۆی فیلمی (وڵاتی بێ ئاسمان)ی نووسی و دەریهێنا. ئەم فیلمە بەرهەمی مەد تیڤی بوو و هەر لەو ساڵەشدا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێم -ئیدارەی سلێمانی-یەوە قەدەخە کرا.
- بەرهەمهێنانی فیلمی سینەمایی وەرزی توتڕک 2017 سلێمانی–کاری پرۆدکسیۆنی لەئەستۆ بوو (بەرهەمی کۆمپانیای میر)ە.
$2-لە بواری ڕۆژنامەوانیدا:$
- لە ساڵی 1991دا یەکەم وتاری بەهاوبەشی لەگەڵ (مستەفا نادر)ی هاوڕێیدا سەبارەت بە ڕێنووسی لاتینی لە گۆڤاری قەڵا–کە لەرەواندوز دەردەچوو، بڵاوکردەوە.
- دەرخستنی دوو ژمارە لە گۆڤاری سینەما لە ساڵی 1991و 1992دا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا (ئەمە لە مێژووی ڕۆژنامەوانی کوردستاندا یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە سینەما بوو کە دەربچێت).
- ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕۆژنامەی وڵات بووە لە ساڵی 1999 2002.
- سەرنووسەری ڕۆژنامەی صدی الحل زایەڵەی چارەسەری بووە لە ساڵی 2003دا لە بەغدا بە زمانی عەرەبی دەردەچوو.
- ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کەناڵی ئاسمانی نەورۆز تیڤی لە سوید (2009-2012)بوو.
- لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوودا بەردەوام له گۆڤار و ڕۆژنامە و سایتەکاندا سەدان بابەتی هزری و سیاسی و کولتووری و کۆمەڵایەتی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردووەتەوە.
لەم ڕۆژنامه و گۆڤارانەی خوارەوەدا بەم چەندین ناو و نازناوەوە چەندین وتار و نووسینی بڵاوکردووەتەوە:
- لە ڕۆژنامەکانی (وڵات، ڕۆناهی، ژیانی ئازاد، چارەسەری، صدى الحل، ڕۆژی وڵات، ronahî .....هتد).
- لە گۆڤارەکانی (ڕەوشەن، ڕۆژ، وڵاتی ڕۆژ، ڕۆژی وڵات، کوردستانی ئیمڕۆ، کۆمین، فیلم، ئازادی کۆمەڵگه، KOMÎNAR ، الشرق الاوسط الدیمقراطي.....هتد).
- لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوودا؛ بەدەیان کۆڕ و سیمیناری سەبارەت بە باسوخواسە سیاسی و ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییەکان لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان ئەنجام داوە و بەشداریی دەیان پانێل و بەرنامەی ڕادیۆیی و تەلەفیزیۆنی کردووە.
$3-بەشێک لە پەرتووکە چاپکراوەکانی:$
1. مانیفێستۆی چارەسەری دیموکراتیانەی کێشەی کورد–عەبدوڵڵا ئۆجەلان–1999–سلێمانی–چاپی یەکەم (وەرگێڕانی هاوبەش-لەگەڵ شەهید ڕێبەر کەرکوکی). 143لاپەڕە.
2. پڕشنگی ڕۆح دەستگیر ناکرێ–کۆمەڵێک هۆنراوە و پەخشان-کۆکردنەوە و ئامادەکردن–1999–چاپی یەکەم-سلێمانی. 200لاپەڕە.
3. لە شۆڕشی ژیانەوەوە بۆ شۆڕشی دیموکراتی–دیمانەی ڕۆژنامەوانی-ئامادەکردن–2000–چاپخانەی ئازادی–چاپی یەکەم لە شاخ–چاپی دووەم لە ئەوروپا 2002–بۆ فارسیش وەرگێڕدراوە و لە ساڵی 2001دا چاپکراوە. 350لاپەڕە.
4. مرۆڤێک لە ئیرادە مرۆڤێک لە ئاگر–2006 ژیاننامە-نووسین و ئامادەکردن–چاپی یەکەم–سلێمانی. 133لاپەڕە
5. فەلسەفەی ئاپۆیی و ڕاستینەی پارادیگماکەی (Apocu Felsefe ve Paradigma Gerçeği)–دیمانەی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ دوران کاڵکان (بەتورکی بڵاوکراوەتەوە)- 2007- چاپخانەی ئازادی (شاخ).
6. مێژووێک لە ئاگر-دیمانەی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ جەمیل بایک- ئامادەکردن–چاپی یەکەم 2008- سلێمانی-چوارجار چاپ کراوه (چاپی دووەم 2011 سوید-چاپی سێیەم 2013-سلێمانی چاپی چوارەم 2016 سلێمانی). 800لاپەڕە (درێژترین دیمانەی ڕۆژنامەوانییە لە مێژووی ڕۆژنامەوانی کوردستاندا).
7. البحر یغني لأوجلان–حوار مع المفکر العربی الیساري علي الغوار–اعداد–الطبعة الاولی2007–سلێمانی. 150لاپەڕە.
8. د.سیروان–سەرکردەیەکی شۆڕشگێڕ، شۆڕشگێڕێکی ڕووناکبیر–ژیاننامە– بەشداریکردن لە نووسین و ئامادەکردندا-چاپی یەکەم 2014 سلێمانی. 185لاپەڕە.
9. سەبارەت بە داگیرکاریی تورکیا لە باشووری کوردستان-نووسین- چاپی یەکەم–2016-سلێمانی.
10. پەکەکە وەک خۆی–نووسین–چاپی یەکەم 2015 سلێمانی. 58لاپەڕە.
11. پرسی شۆڕش و دژە شۆڕش–نووسین–چاپی یەکەم-2016–سلێمانی
12. رەتدانەوەی کۆسمۆلیتیزم–عەبدولرەحمانی زەبیحی–وەرگێڕان–چاپی یەکەم–2017 سلێمانی.
13. پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی 15ی شوباتی1999–ئامادەکردن- چاپی یەکەم 2014 سلێمانی.
14. دۆگماتیزم و شارستانییەت–نووسین–چاپی یەکەم–2019 (لە ئەنتەرنێت). 80 لاپەڕە.
15. شوکری سەرحەد، شۆڕشگێڕێکی ئاپۆیی، لە لوتکەدا ژیا و تێکۆشا–نووسین–چاپی یەکەم -2021-سلێمانی.
16. دیار غەریب، مانیفیستۆی کەسێتی ئازاد و شۆڕشگێڕی کوردستان–کۆکردنەوە و ئامادەکردن–ژیاننامە و کۆوتار و چاوپێکەوتنەکان–پێنج بەرگ–چاپی یەکەم 2021 #سلێمانی#
17. پێداچوونەوە و هەڵەچنکردنی بۆ دەیان پەرتووک و نامیلکەی نووسەرانی تر کردووە.
18. لەگەڵ کۆمەڵێک پەرتووک و نامیلکەی چاپکراو و چاپنەکراوی دیکە.
[1]