پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
30-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی گەڵاوێژ
29-05-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,857
وێنە 106,274
پەرتووک PDF 19,333
فایلی پەیوەندیدار 97,317
ڤیدیۆ 1,398
ژیاننامە
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
خانمە خوسرەوی
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
فایەق حامید ئەسعەد
مەسعود بارزانی
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook4
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
نرخاندنی بابەت
2 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي1
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch1
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مەسعود بارزانی

مەسعود بارزانی
مەسعود #مستەفا بارزانی#، لە بنەماڵەی بارزانە کە بنەماڵەیەکی ئایینی و نیشتمانی باشووری کوردستانە و ئەم بنەماڵەیە تێکۆشەرە زیاتر لە سەدەیەکە لە مەیدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستاندا تێدەکۆشێت.
تەکییەی بارزان کە سەر بە تەریقەتی نەقشەبەندییە، ناوەندێکی هزریی نیشتمانی و ڕوحی و کۆمەڵایەتی بووە.
خەباتی بارزان بە ڕابەرایەتی شێخ عەبدوسەلامی بارزانیی یەکەم و شێخ محەمەد بارزانی و شێخ #عەبدولسەلام بارزانی# دووەم و تا #شێخ ئەحمەدی بارزان#ی کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر بزاڤی ڕزگاریخوازی سەرانسەری کوردستان هەبووە.
بە ڕابەرایەتی مەلا مستەفا بارزانی نەمر شۆڕشی بارزان پێی نایە قۆناغێکی فراوانتر و پێشکەتووتر و حیزب و دامودەزگای سەربازیی و ڕێکخراوەیی بە شیوەی کاریگەرتر خرانە خزمەت بزاڤی ڕزگاریخوازی نیشتمانی.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/101/0015.JPG=KTML_Photo_Alt=مەسعود بارزانی=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/101/0015.JPG=KTML_Photo_End=
سەرۆک بارزانی لەدایکبووی ڕێکەوتی #16-08-1946#، لە شاری #مەهاباد#ی پایتەختی کۆماری دیموکراتیی کوردستانە، ئەوەش هەمان ڕۆژە کە یەکەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کورد لە شاری بەغدا بەستراوە و تێیدا ژەنەڕاڵ مستەفا بارزانی نەمر وەک سەرۆکی پارتەکە هەڵدەبژێرێت.
پاش نسکۆی کۆماری دیموکراتیی کوردستان، لە ساڵی 1947 لەگەڵ ماڵباتەکەی و گشت باشوورییەکانی نێو کۆمار، دەگەڕێنرێتەوە باشووری کوردستان. لەولایشەوە، بارزانیی نەمر، لەگەڵ زیاتر لە 500 هەڤاڵیدا، ڕوو لە یەکێتی سۆڤێت دەکات و لەوێ دەگیرسێتەوە و تا ڕووخانی ڕژێمی شانشینی و دامەزراندنی کۆماری ئێراق لە ساڵی 1958، ئینجا دەرفەتی گەڕانەوەی بۆ دەڕەخسێت. لە هەمان کاتدا شێخ ئەحمەدی بارزانیش لە بەندیخانە ئازاد دەکرێ.
بە دەستپێکی هێرشی سوپای ئێراق بۆ سەر باشووری کوردستان لە ڕێکەوتی #11-09-1961#دا، بە ناچاری خوێندن بەجێ دەهێڵێ و لە ڕێکەوتی#20-03-1962#دا پەیوەندی بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە دەکات.
ساڵی 1967 یەکێک لە دامەزرێنەران و سەرپەرشتیاری دەزگای پاراستن بووە لە شۆڕشی ئەیلولدا.
ساڵی 1970 ئەندامی شاندی دانووستانکاری شۆڕشی ئەیلول و حکومەتی ئێراق بووە.
ساڵی 1970 لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەی هەشتەمی #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردراوە و دواتر بە ئەندامی یەدەگی مەکتەبی سیاسی دەستنیشان کراوە.
دوو مانگ دوای نسکۆ، بە ڕاوێژ لەگەڵ سەرۆک مستەفا بارزانیدا و بە هاوڕێیەتی خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی جوانەمەرگ لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردە، فەرماندە و کادیری پێشکەوتوودا، بناغەی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان دادەڕێژێتەوە.
لەنێوان ساڵانی 1976تا 1979دا، لە ئەمەریکا لە خزمەت سەرۆک مستەفا بارزانیی باوک و ڕابەردا بوو کە بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بووە.
لە سەرەتای ساڵی 1979 بە مەبەستی هەڵسەنگاندن و ڕێکخستنەوەی کاروباری حزب، هەروەها بۆ ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ نووسینگەی ئیمام خومەینی لە پاریس بە مەبەستی هەماهەنگی و کاری هاوبەش دژی ڕژێمی شای ئێران، سەردانی ڤییەننا دەکات. لەو کاتەدا لە ڤیەننای پایتەختی نەمسا، لەلایەن دەستەیەک بکوژی دەزگای هەواڵگریی ئێراقەوە هەوڵی تیرۆرکردنی درا و دوو لە یاوەرەکانی بریندار بوون.
دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕووخانی ڕژێمی محەمەد ڕەزا شای پەهلەوی لە ساڵی 1979دا، سەرۆک بارزانی گەڕاوەتەوە بۆ شاری تاران و لەوێ هەواڵی کۆچی دوایی باوکی پێ دەگات، لەگەڵ #ئیدریس بارزانی# ئامادەسازی بۆ هێنانەوەی تەرمەکەی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن و لە شارۆچکەی #شنۆ# ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ئەنجام درا.
ڕێزدار مەسعود بارزانی لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ساڵی 1979دا، لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بە سەرۆکی پارتی دێتە هەڵبژاردن و دەبێتە دووەمین سەرۆک لە مێژووی پارتی دیموکراتی کوردستاندا.
ساڵی 1983، لە پڕۆسەی ئەنفالی بارزانییەکاندا، 37 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەکەی لەگەڵ 8000 کەسی ناوچە و عەشیرەتەکەی، لەلایەن ڕژێمی سەدام حسێنەوە لە بیابانەکانی ناوەڕاست و خوارووی ئێراقدا لەناو دەبرێن و لە گۆڕی بەکۆمەڵدا شوێنبزر دەکرێن.
لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا، لە چوارچێوەی ڕێکخستنەوە و بەردەوامیدان بە خەبات و تێکۆشانی ناوخۆ، سەرۆک بارزانی چەندین جار لەگەڵ پێشمەرگە سەردانی ناوچە جیاجیاکانی باشووری کوردستانی کردووە.
ساڵی 1986 یەکەمین بەرهەمی خۆی لە بواری خەباتی بارزانی و مێژووی پارتیدا، لەژێر ناونیشانی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە سێ بەرگدا و بە زمانی عەرەبی لە چاپ دەدات، کە تاکوو ئێستا چەندین جار پێداچوونەوەی بۆ کردووە و بۆ سەر زمانەکانی کوردی بە هەردوو دیالێکتی کرمانجیی سەروو و کرمانجی ناوەڕاست، تورکی و فارسی و ئینگلیزی وەرگێڕراوە.
لە #31-01-1987# بەڕێز ئیدریس بارزانی برای سەرۆک بارزانی کە هەڤاڵ و هاوشانی بەردەوامی سەرۆک لەو خەباتە سەختەدا بوو لە ناوچەی سلیڤانەی سەربە شاری #ورمێ#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دوایی کردووە.
ساڵی 1988 فەرماندەیی گشتی داستانی خواکوڕکی کردووە.
لە ساڵانی 1980 تا 1987 ڕۆڵی هەریەکە لە مەسعود بارزانی و ئیدریس بارزانی برای، لە سەرکردایەتی کردنی شۆڕشی گوڵان و دامەزراندنی چەندین بەرەی سیاسی لەنێوان لایەنە بەرهەڵستکارەکانی ئێراق زۆر بەرچاو بوو، کە دیارترینیان پێکهێنانی بەرەی کوردستانی بوو.
بەرەی کوردستانی لە ڕۆژی #02-03-1988# ڕاگەیەنرا لە (8) حزبی باشووریی کوردستان پێکهاتبوو: پارتی دیموکراتی کوردستان، #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، #حسک#، پاسۆک، پارتی گەل، #حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان#، حیزبی شیوعی کوردستان-ئێراق، بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری. مەبەست لە پێکهێنانی بەرەی کوردستانی کار و خەباتی پێکەوەیی بوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژێمی بەعس لە ئێراق کە لەو سەردەمەدا کردەوە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی بەرانبەر بە گەلی کوردستان و شۆڕشەکەی گەیاندبووە ئەوپەڕی دڕندەیی.
شەهید ئیدریس بارزانی بە ئەندازیاری درووستکردنی بەرەی کوردستانی دادەندرێت و سەرۆک مەسعود بارزانی ڕۆڵێکی گرنگ و یەکلاکەرەوەی بینی لە دامەزراندن و بەڕێوەبردنی ئەو بەرەیەدا، بەتایبەتییش لە کاتی سەرپەرشتیکردنی ڕاپەڕینی بەهاری ساڵی 1991ی گەلی کوردستاندا.
ساڵی 1989 لە کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، لەلایەن نوێنەرانی کۆنگرەوە بۆ جاری دووەم بە تێکڕای دەنگ بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردراوەتەوە.
لە ڕاپەڕینی ساڵی 1991دا، ڕابەری مەیدانیی بەرەی کوردستانی بووە و پلانی دەرپەڕاندنی هێزەکانی ئێراقی لە باشووری کوردستان داناوە.
لە #07-04-1991# لە دەربەندی کۆڕێ سەرپەرشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە کە تێیدا پێشمەرگە داستانێکی مەزن و مێژوویی تۆمار کرد و هێرشی هێزەکانی بەعسی لە کۆڕێ تێکشکاند، داستانی کۆڕێ وەرچەرخانێکی مێژوویی بوو لە خەباتی بەرخودان و ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان.
لە مانگی ئایاری ساڵی 1991دا، لە دوای کۆڕە و سەرۆکایەتی شاندی بەرەی کوردستانی بۆ شاری بەغدا کردووە و بە مەبەستی دانووستان بۆ بەدەستهێنانی مافی کورد، لەگەڵ سەرانی ڕژێمی ئێراقدا گفتوگۆی کردووە، بەڵام لە دوای چەندین خول دانووستانەکان بێ ئەنجام بووە.
لە نەورۆزی ساڵی 1991 لە شارۆچکەی #کۆیە#وە، داوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان و دامەزراندنی حکومەتی کوردستانی کردووە.
لە یەکەمین هەڵبژاردنی کوردستاندا لە ساڵی 1992، خۆی بۆ ڕێبەرایەتی هەڵدەبژێرێ و دەنگی یەکەمی بەدەست هێناوە، بەڵام کێشە ناوخۆییەکان و ڕەچاوکردنی دۆخی ناوخۆ ئاستەنگ بوون لە یەکلاکردنەوەی ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە.
لە ڕێکەوتی #19-06-1991#دا، لەلایەن ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤەوە خەڵاتی ئاشتیی بە گەلی کوردی پێ بەخشراوە. دواتر لەلایەن بەڕێزیانەوە خەڵاتەکە پێشکەش بە خاتوو دانیال میتێران کرا.
ساڵی 1992 ئەندامی سەرۆکایەتیی کۆنگرەی نیشتمانیی ئێراقی (INC) بووە.
لە شوباتی 1992 لە لەندەن لەلایەن جۆن مەیجەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پێشوازی لێ کراوە.
لە ساڵی 1993دا، لە کۆنگرەی یازدەیەمی پارتی، کە بە بەشداری (2167) نوێنەر لە شاری #هەولێر# بەڕێوەچوو، بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردراوەتەوە.
پاش هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ لە باشووری کوردستاندا، هەموو هەوڵەکانی خۆی خستەگەڕ تا ڕێگە لەو شەڕە ماڵوێرانکەرە بگرێت. لە ڕێکەوتی #17-09-1998# بە ئامادەبوونی بەڕێز خاتو مادلین ئۆلبرایت، وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەگەڵ بەڕێز #جەلال تاڵەبانی# ڕێکەوتننامەی ئاشتیی واشنتۆنیان ئیمزا کرد.
لە ڕێکەوتی #15-10-1998# لە بارەگای پارتی سۆسیالیستی فەڕەنسا لەلایەن بەڕێز فڕانسوا ئۆلاند، سکرتێری گشتی پارتی سۆسیالیستی فەڕەنسا پێشوازیی لێ کرا.
لە ڕێکەوتی #20-10-1998#یش لەلایەن سەرۆکی پەڕڵەمان و وەزیری دەرەوەی بەلجیکاوە پێشوازیی لێ کرا.
لە ڕێکەوتی #14-10-1999# لە کۆنگرەی دوازدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، کە بە بەشداری (1473) نوێنەر لە هەولێر بەڕێوەچوو، لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە بۆ جاری چوارەم بە تێکڕای دەنگ بە سەرۆکی پارتی هەڵبژێردرایەوە.
لەم قۆناغە بە دواوە ئەرک و دیپلۆماسییەتی سەرکردایەتی سیاسیی کورد هەنگاوی گەورە دەنێت و بەرپرسیارییەتی و دیدار و چاوپێکەوتنەکانی سەرۆک مەسعود بارزانی لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا گەشەکردنێکی بەرچاو بەخۆوە دەبینێت، کە ئەمە بەشێک لەو چالاکی و ئەرک و دیدارانەیە:
8 جار لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا کۆبووەتەوە. 4 جار لەگەڵ جۆرج بوش کە دوو جار لە کۆشکی سپی بووە #25-10-2005# و #14-12-2008#، هەروەها #27-11-2003# لە بەغدا و #03-09-2007# لە بنکەی سەربازیی (عین الاسد) لە سنووری ئوردن. هەروەها 4 جار لەگەڵ باراک ئۆباما کۆبووەتەوە کە 3 جار لە کۆشکی سپی بووە #26-01-2010# و #04-04-2012# و #05-05-2015#، هەروەها #07-04-2009# لە بەغدا.
پێنج جار دیداری لەگەڵ سەرۆککۆماری فەڕەنسا هەبووە کە دوو جاریان لە هەولێر بووە. لە مانگی ئاداری 1992 لە پاریس چاوی بە فرانسوا میتران سەرۆککۆماری فەڕەنسا کەوتووە. لە #12-09-2014# لە شاری هەولێر پێشوازیی لە بەڕێز فڕانسوا هۆلاند، سەرۆککۆماری فەڕەنسا کردووە. لە #02-01-2017# لە #فڕۆکەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی#، بۆ جاری دووەم پێشوازیی لە بەڕێز فڕانسوا هۆلاند سەرۆککۆماری فەڕەنسا کردووە. لە #21-02-2016# لە کۆشکی ئەلیزێ، لەلایەن بەڕێز فڕانسوا هۆلاند سەرۆککۆماری فەڕەنساوە پێشوازیی لێ کراوە. لە #10-02-2015# لە کۆشکی ئەلیزێ، لەلایەن بەڕێز فڕانسوا هۆلاند سەرۆککۆماری فەڕەنساوە پێشوازیی لێ کرا.
چەندین جار لەگەڵ جێگرانی سەرۆکی ئەمەریکا کۆبووەتەوە. لەگەڵ ئالگۆر جێگری بیل کلینتۆن، دیک چنی جێگری جۆرج بوش و جۆ بایدن جێگری باراک ئۆباما.
سێجار لە ڤاتیکان پێشوازی لێ کراوە. لە #14-11-2005# و #28-02-2009# لەلایەن قەداسەتی پاپا بەنەدیکتی شازدەهەم، پاپای ڤاتیکان و لە #30-05-2014# لەلایەن قەداسەتی پاپا فرا نسیسی یەکەم پێشوازی لێ کراوە و دیدار و گفتوگۆی درێژخایەن لەنێوانیاندا هەبووە بە تایبەت ژیان و گوزەرانی مەسیحییەکانی کە بەهۆی #داعش#ەوە کوردستان پەنای دابوون. لەسەر ئاستی دیپلۆماسیش چەندین شاندی باڵا بە نوێنەرایەتی پاپای ڤاتیکان سەردانی سەرۆک بارزانیان کردووە.
سێ جار لە هەولێر پێشوازیی لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە. لە #24-07-2014# لە هەولێر پێشوازیی لە بەڕێز بان کی مۆن سکرتێری گشتی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد. لە #26-03-2016# لە هەولێر پێشوازیی لە بەڕێز بان کی مۆن، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد. لە #30-03-2017# لە هەولێر پێشوازی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرز سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد.
لە #31-10-2005# لەلایەن تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە پێشوازی لێ کرا.
لە #13-11-2005# لەلایەن سێرجیۆ برلسکۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیاوە پێشوازیی لێ کرا.
چەندین دیداری لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی تورکیادا هەبووە. لەوانە پێنج جار لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا دیداریان هەبووە. لە شوباتی 1992 لەلایەن تورگوت ئۆزاڵ سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنکارا پێشوازی لێ کرا و یەکەمجار بوو میوانێکی فەرمی بە جلکی کوردییەوە پێشوازی لێ بکرێت. لە #14-07-2014# لە کۆشکی کۆماریی تورکیا، لەلایەن عەبدوڵڵا گویلی سەرۆککۆمار پێشوازیی لێ کرا. لە #09-12-2015# ڕەجەب تەییب ئەردوگان سەرۆک کۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد. لە #23-08-2016# لە کۆشکی کۆماریی تورکیا، لەلایەن سەرۆککۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیپ ئەردۆغانەوە پێشوازی لێ کرا. لە #26-02-2017#، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا، کە بۆ یەکەمجار #ئاڵای کوردستان# لە فڕۆکەخانەی ئیستانبوڵ بۆ پێشوازیی لە سەرۆک بارزانی هەڵکرابوو، لەو سەردانەدا لەگەڵ #ڕەجەب تەیب ئەردۆگان# لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە.
دەجار دیداری لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا هەبووە. لە شوباتی 1992 لەلایەن سولەیمان دەمیرڵ سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ یەکەمین جار بە جلی کوردی پێشوازی لێ کرا. لە #06-10-2000# و #08-05-2001# لە کۆشکی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لەلایەن بولانت ئەجەوید سەرۆکوەزیرانی تورکیاوە پێشوازیی لێ کراوە لە #29-03-2011# لە فڕۆکەخانەی هەولێر پێشوازیی لە ڕەجەب تەیپ ئەردوغان سەرۆکوەزیرانی تورکیا کرد. لە #16-11-2013# سەرۆک بارزانی و ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە #ئامەد# بەشداریی مەراسیمێکی جەماوەریی فراوانیان کرد کە بە ئامادەبوونی سەدان هەزار کەس لە هاووڵاتییانی ئامەد بەڕێوەچوو و تیایدا ئاڵای کوردستان دەشەکایەوە. لە 14-07-2014 لە کۆشکی سەرۆکوەزیرانی تورکیا، لەلایەن ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان سەرۆکوەزیرانەوە پێشوازیی لێ کرا. لە #21-11-2014#، لە هەولێر پێشوازیی لە دکتۆر ئەحمەد داوودئۆغلو، سەرۆکوەزیرانی تورکیا کردووە. لە #09-12-2015# ئەحمەد داودئۆغلو سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی وەزیرانی تورکیا پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد. لە #08-01-2017# لە هەولێر، پێشوازی لە بینالی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا و شاندێکی یاوەری کرد کە لە ژمارەیەک لە وەزیران و بەرپرسانی باڵای کۆماری تورکیا پێکهاتبوو. لە #27-02-2017# لە شاری ئەنکارا، لەلایەن بیناڵی یڵدرم سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بە دانانی ئاڵای کوردستانەوە، پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرا.
سەرۆک بارزانی چەندین دیداری لەگەڵ ڕابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و سەرۆککۆمار و بەرپرسانی دیکەی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەبوو. لەوانە لە مانگی ئایاری 1979 لەگەڵ کاک ئیدریس بارزانی لە شاری قومی ئێران چاوی بە ئایەتوڵڵا خومەینی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران دەکەوێت. لە #31-10-2011# لە تاران، ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەیی ڕابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، پێشوازیی لە سەرۆک بارزانی کرد. پێنج جار لەلایەن سەرۆککۆماری ئێران هەبووە. ساڵی 1995 هاشمی ڕەفسنجانی سەرۆککۆماری ئێران پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد. دوو جار لە کۆشکی کۆماریی ئێران لەلایەن بەڕێز سەید محەمەد خاتەمی، سەرۆککۆماری ئێرانەوە پێشوازیی لێ کراوه: #10-12-2002# و #25-09-2004#. دوو جاریش لەلایەن دکتۆر مەحموود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆککۆماری ئێران، پێشوازیی لێ کراوە: لە #23-10-2008# و #31-10-2011#. لەگەڵ چەندین دیداری تر لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران.
لە #14-10-2003# لە کۆشکی کۆماریی میسر لەلایەن حوسنی موبارەک، سەرۆککۆمارەوە پێشوازیی لێ کراوە. ڕۆژی #06-07-2010# سەرۆک بارزانی لە کۆشکی کۆماریی لەلایەن حوسنی موبارەک سەرۆککۆماری مسرەوە پێشوازی لێ کرا. لە #22-05-2015# لە پەراوێزی دانیشتنەکانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی دەریای مردووی ئۆردۆن سەرۆک بارزانی لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی کۆماری میسر کۆبووەوە.
لە ساڵانی 1982 هەتا 1996، لە کۆشکی کۆماری سووریا چەندین جار لەلایەن سەرۆککۆمار حافز ئەسەدەوە پێشوازیی لێ کراوە. هەروەها لە #20-10-2003# و #18-10-2004# لە کۆشکی کۆماریی سووریا لەلایەن #بەشار ئەسەد# سەرۆککۆمارەوە پێشوازیی لێ کراوە.
سەرۆک بارزانی سێ جار بانگهێشتی سعوودیە کراوە. جاری یەکەم لە ئایاری 1993 لەلایەک شا فەهد بن عەبدولعەزیز شای عەرەبستانی سعودییەوە پێشوازی لێ کرا. لە #13-03-2007# لەلایەن شا عەبدوڵڵا شای سعودیە پێشوازی لێ کرا و جاری دووەم لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی بۆ شانشینی سعوودیە لە #01-12-2015# شا سەلمان عەبدولعەزیز لە کۆشکی پاشایەتی لە شاری ڕیاز پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد.
سەرۆک بارزانی پەیوەندییەکی توندی دۆستانەی لەگەڵ بەڕێز جەلالەتی شاعەبدوڵڵا کوڕی حسێن شای ئۆردۆن هەیە و چەندین جار دیدار و پەیوەندیی تەلەفۆنییان هەبووە. لە #19-03-2007#، #05-05-2014#، #21-05-2015#، #18-05-2017# لە کۆشکی حسێنییەی عەمانی پایتەختی ئۆردۆن جەلالەتی شا عەبدوڵڵای دووەمی شای ئۆردۆن پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کردووە. لە #22-05-2015# لەگەڵ شاعەبدوڵڵا بەشدارییان لە پێشانگای سۆفێکس کرد. لە 21-05-2015 لە یەکەم ڕۆژی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی، کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆک بارزانی و جەلالەتی شا عەبدوڵڵای پاشای شانشینی ئۆردۆن بەڕێوەچوو. لە #12-02-2016# لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاساییشی میونشن 2016 سەرۆک بارزانی و شا عەبدوڵڵا کۆبوونەوە.
لە #13-10-2000# لەلایەن بەڕێز هانز فیشەر سەرۆکی پەڕڵەمانی نەمسا پێشوازیی لێ کراوە.
لە ڕێکەوتی #03-10-2001# لە پیرمام (هەولێر) پێشوازیی لە بەڕێز خاتو دانیاڵ میتێران، خاتونی یەکەمی فەڕەنسا، کرد کە بە دایکی کوردان ناسرا بوو.
لە ڕۆژانی #14-12-2002# بۆ #16-12-2002# بەشداریی کۆنگرەی لەندەنی بۆ ئۆپۆزسیۆنی ئێراقی دژ بە ڕژێمی سەدام حسێن کردووە.
لە ڕێکەوتی #28-04-2003# بە مەبەستی چەسپاندنی فیدڕاڵیزم بۆ کورد، بە سەرپەرشتی شاندێک بەشداری کۆنگرەی بەغدای کردووە.
لە ڕێکەوتی #13-07-2003# بە ئەندامی ئەنجوومەنی دەسەڵاتدارێتی نیشتمانیی ئێراقی دەستنیشان کراوە.
لە ساڵانی 1984 هەتا 2008 چەندین جار لەگەڵ مەعمەر قەزافی سەرۆکی لیبیا کۆبووەتەوە.
لەگەڵ میری دەوڵەتی کوێت و میری دەوڵەتی قەتەر دیداری هەبووە کە لە #03-02-2009# میری دەوڵەتی کوێت بەڕێز شێخ سەباح ئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح لە کۆشکی بەیان پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کردووە و دیدار و گفتوگۆیان هەبووە و لە #08-02-2009# لە تەلاری دیوانی ئەمیری لەلایەن بەڕێز شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی میری دەوڵەتی قەتەرەوە پێشوازی لێ کراوە.
لە ڕۆژانی #26-03-2004# و #27-03-2004# لەژێر چاودێری سەرۆک بارزانی، کۆنگرەی ئاشتبوونەوەی نیشتمانی ئێراقی لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد.
لە ڕێکەوتی #18-03-2004# لەژێر چاودێری سەرۆک بارزانی، کۆنگرەی دیالۆگی کوردی عەرەبی لە شاری هەولێر دەستی پێ کرد.
لە ڕێکەوتی #01-04-2004# بە سەرۆکی ئەنجوومەنی دەسەڵاتدارێتی ئێراق لەلایەن ئەنجوومەنەوە، هەڵبژێردراوە.
لە ڕێکەوتی #01-12-2004# لە شارەدێی پیرمام لەگەڵ بەڕێز جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان واژویان لەسەر ڕێکەوتننامەی ستراتیجی بۆ پرسە نیشتمانییەکان کردووە.
لە ڕێکەوتی #12-06-2005# بە بڕیاری ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان و دەنگی زۆرینەی پەڕڵەمانتاران بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردراوە.
لە ڕێکەوتی #25-10-2005# لە کۆشکی کۆماریی وڵا تە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لەلایەن بەڕێز جۆرج بۆشی سەرۆککۆماری ئەمریکاوە پێشوازیی لێ کراوە. لەم دیدارەدا سەرۆک بارزانی وەک یەکەمجار لە مێژووی دیپلۆماسیی کوردیدا بە جلی کوردییەوە لە کۆشکی سپی ئامادەی دیدارەکە بوو.
لە ڕێکەوتی #14-11-2005# لە کۆشکی ڤاتیکان لەلایەن بەڕێز پاپا بندیکتی شازدەیەم، پێشەوای کاتۆلیکیی جیهانی، پێشوازیی لێ کراوە.
لە ڕێکەوتی #15-11-2005# لە کۆشکی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، لەلایەن بەڕێز سلیڤیۆ بێرلێسکۆنی سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و دواتر لە تەلاری ئەنجوومەنی نیشتمانیی ئیتاڵیا لەلایەن بەڕێز پیەر فێردیناندۆی سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی ئیتاڵیاوە پێشوازیی لێ کراوە.
ڕۆژی #11-03-2008# کۆنگرەی یەکێتی پەڕڵەمانی عەرەبی لە هەولێر دەستی بەکارەکانی کرد و ڕۆژی #15-03-2008# سەرۆک بارزانی لە دانیشتنی کۆتایی کۆنگرەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد.
ڕۆژی دووشەممە #13-04-2009# لە هەولێر، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی فەلەستین کرد. هەروەها لە #22-05-2015# لە پەراوێزی دیدارەکانی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی دەریای مردوو لە وڵاتی ئۆردۆن، سەرۆک بارزانی، لەگەڵ مەحموود عەباس سەرۆکی فەلەستین کۆبووەوە.
لە ڕێکەوتی #25-07-2009# لە هەڵبژاردنی گشتی و ڕاستەوخۆدا، بە 70%ی دەنگی گەل، بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە.
ساڵی 2010 بۆ جاری پێنجەم لە کۆنگرەی سێزدەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، بە تێکڕای دەنگی نوێنەرانی کۆنگرە، بە سەرۆکی پارتیی هەڵبژێردراوە و شایەنی باسە لەم کۆنگرەیەدا لەبەردەم تێکڕای میوانە بیانی و ناوخۆییەکانیدا، بە ئاشکرا باس لە مافی بڕیاری چارەنووس بۆ کورد، کرا.
ڕۆژی #01-10-2010# بەشداریی لە کۆنگرەی هاوپەیمانە دیموکراتەکان لە ڕۆما کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.
#22-02-2011# لە مەراسیمێکی تایبەتدا لە ڕۆمای پایتەختی وڵاتی ئیتاڵیا، مەدالیای Atlantic Award بە سەرۆک بارزانی بەخشرا.
ڕۆژی چوارشەممە #20-02-2013# سەرۆک پۆتین سەرۆکی ڕووسیای ئیتحادی پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد.
ڕۆژی #20-06-2013# لە پەراوێزی کاروبارەکانی کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ئابووری سان پیترسبۆرگ لە وڵاتی ڕووسیا، سەرۆک بارزانی و سێرگێ لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبوونەوە.
ڕۆژی دووشەممە #22-07-2013# لە نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی 39 لایەنی سیاسیی هەر چوار پارچەی کوردستان، لەسەر داوا و بە سەرپەرشتیی سەرۆک مەسعود بارزانی، کۆبوونەوەیەک بۆ باسکردنی هەنگاوەکانی بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و دانانی لیژنەی ئامادەکاری ئەنجام درا.
لە ساڵی 2013 پەڕڵەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەڕڵەمانتاران و ڕەزامەندی زۆربەی فراکسیۆنەکان، ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی بۆ دوو ساڵ درێژ کردەوە. هەرچەندە بەڕێز مەسعود بارزانی لەم درێژکردنەوەیە ڕازی نەبوو بەڵام لەبەر ئاشتەوایی نیشتمانی ئەرکەکەی لە ئەستۆ گرتەوە.
ساڵی 2014 لە شەڕی دژ بە داعشدا، فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بووە و تا تێکشکاندنی ئەم هێزە لە ئەرکەکەی بەردەوام بووە. سەرۆک بارزانی لە میانەی ساڵانی شەڕی داعش بە شێوەیەکی بەردەوام سەردانی هەر هەشت میحوەری بەرەکانی جەنگی دەکرد.
سەرۆک بارزانی لە ماوەی شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستاندا، وەک فەرماندەی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، جگە لە ئەرکی ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و دابەشکردنی میحوەرەکان، سەرکردایەتیی شەڕی دژی تیرۆریستانی دەکرد و ڕاستەوخۆ سەرپەرشتیی و فەرماندەیی هەڵمەتەکانی پێشمەرگەی بۆ ئازادکردنی ڕەبیعە، زوممار، چیای زەرتک، بەنداوی مووسڵ، چیای #شنگال# و حەوزی عەوێنات و شاری شنگالی کرد. پلانی ئازادکردنی زوممار و حەوزی عەوێنات و چیای شنگال و شاری شنگال، کە سەرۆک بارزانی داڕێژەریان بوو ڕاستەخۆش و فەرماندەیی کردن. لەڕووی کات و چۆنییەتیی جێبەجێکردنی ئەو پلانانەوە، داستانی بێ وێنە بوون.
لە ڕێکەوتی #20-08-2014# پێشوازی لە بەڕێز ماتییۆ ڕێنز، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا کردووە.
لە ماوەی شەڕی داعشدا، هەولێر ترافیکێکی قوورسی دیپلۆماسی بەخۆیەوە دیت و بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا و دەوڵەتانی ئەوروپا، بەتایبەتیی وەزیرانی بەرگری و دەرەوەی زۆربەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی دژی داعش و باڵیۆزی ئەو دەوڵەتانە لە ئێراق، سەردانی کوردستانیان دەکرد و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆ دەبوونەوە. لەوانە: ئەمەریکا، بریتانیا، فەڕەنسا، کەنەدا، ئیتاڵیا، بەلژیکا، نەمسا، چیک، هەنگاریا، سوید، نەرویج، ژاپۆن، و...هتد.
ساڵی 2015 ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردستان دۆسیەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی خستە بەردەستی ئەنجوومەنی شورای کوردستان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یاسایی چارەسەری بکات، ئەوانیش پاش لێکۆڵینەوە لە بارودۆخەکە، بەهۆی نالەباربوونی بارودۆخی وڵات و نزیکبوونی هێزەکانی داعش لە شارە گەورەکانی کوردستان، بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمیان بۆ دوو ساڵی تر دا، بەڕێزیشیان لەبەر هەستیاری دۆخەکە و پشتگەرمیی پێشمەرگە لە ئەرکەکەی بەردەوام بوو.
لە ڕێکەوتی #11-01-2015# پێشوازیی لە بەڕێز پیتەر ماورێر سەرۆکی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور کرد.
لە ڕێکەوتی #13-02-2015# لە کۆشکی کۆماری، لەلایەن بەڕێز هانز فیشەر سەرۆککۆماری نەمساوە پێشوازیی لێ کرا.
لە ڕێکەوتی #11-05-2015# لەلایەن هەریەک لە بەڕێز ڤیکتۆر ئۆبان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا و بەڕێز جانۆس ئادێری سەرۆککۆماری هەنگاریا پێشوازیی لێ کراوە.
لە ڕێکەوتی #12-05-2015# لە کۆشکی کۆماریی چێک لەلایەن بەڕێز میلۆس زێمان، سەرۆککۆماری چیکەوە پێشوازیی لێ کراوە.
ڕۆژی #22-05-2015# بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی دەریای مردوو لە وڵاتی ئۆردۆن کرد.
لە ڕێکەوتی #23-12-2015#، پێشوازیی لە بەڕێز پێترۆ گراسۆ، سەرۆکی ئەنجوومەنی پیرانی ئیتاڵیا کردووە.
لە ڕێکەوتی #25-10-2016# لە #پیرمام# پێشوازی لە بەڕێز ستێڤان لۆفین سەرۆکوەزیرانی سوید کردووە.
ڕۆژی #11-07-2017# سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی سەردانەکەی لە پەڕڵەمانی ئەوروپا لە بروکسل، وتارێکی پێشکەش کرد.
ڕۆژی 11-07-2017، سەرۆک بارزانی، خێرت بۆرژوا سەرۆکوەزیرانی هەرێمی فڵاندەرزی بەلژیکا، پێشوازی لە سەرۆک بارزانی کرد.
چەندین جار بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی کردووە و لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس، لەگەڵ زۆرێک لە سەرکردە سیاسییەکانی جیهاندا کۆبووەتەوە. لەوانە: شا عەبدوڵڵا پادشای شانشینی ئۆردۆن، خاتوو ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا، ئیلهام عەلیێڤ سەرۆککۆماری ئازەربایجان، جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا، مارک ڕووتە سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا، خاتوو کۆلیندا گرابار کیتارۆڤیچ سەرۆکی کرواتیا، گیئۆرگی ئیڤانۆڤ سەرۆکی مەکدۆنیا، خاتوو فیدریکا موگیرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا، تەممام سەلام سەرۆکوەزیرانی لوبنان، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق، کۆبوونەوەی ئەنجام داوە. ئەوە جگە لە دیدارەکانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی دەوڵەتانی بەشداری ئەو کۆڕبەندە و سەرۆک و سکرتێری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بەرپرسانی دیکەی بەشداربووی کۆڕبەندەکە.
بەڕێز مەسعود بارزانی، بە سووربوون و پێداگرییەکی ڕابەرانەوە لەسەر بڕیاردانی گەلی کورد لە مافی چارەنووسی خۆی، لە ڕێکەوتی #25-09-2017#، ڕێفڕاندۆمی بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان ساز دا، لە ئەنجامدا 93% دەنگدەرانی کوردستان، بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی کوردستان دا.
لە ئەنجامی خیانەتی تاقمێک و ڕادەستکردنی #کەرکووک# گەرمەسێر، لە ڕێکەوتی #16-10-2017#دا. بۆ ڕێگریکردن لە بەدیهاتنی خەونی نەیاران، لە ڕێکەوتی #20-10-2017#، وەک فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرەکانی پردێ مەخمور تەلسقۆف سحێلا، لە بەرانبەر میلیشیای #حەشدی شەعبی#، سوپای ئێراق، وەستایەوە پێشڕەوی ئەو هێزە پڕچەکەی وەستێنرا و بەغدای ناچار بە ملدان بۆ دانووستان کرد.
لە ڕێکەوتی #29-10-2017#، پەڕڵەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری درێژکردنی ماوەی دەسەڵاتدارێتی هەردوو دەسەڵاتی ڕاپەراندن و یاسادانانی دا، بەڵام سەرۆک بارزانی بەوە ڕازی نەبوو و دەسەڵاتی خۆی خستە بەردەم پەڕڵەمان تا بەسەر هەردوو دەسەڵاتی ڕاپەراندن و یاسادانان دابەش بکرێت و ڕایگەیاند کە خۆی بە پێشمەرگە دەزانێت و وەک پێشمەرگە لە خەبات بەردەوام دەبێت.
سەرۆک مەسعود بارزانی ساڵی (1965) هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی هەشت منداڵە.
سەرۆک بارزانی شارەزای زمانەکانی کوردی بە هەردوو زاراوەی کرمانجیی سەروو و ناوەڕاست، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزییە.
حەز بە خوێندنەوەی پەرتووکی مێژوویی، ڕامیاری و سەربازی دەکات. یەکێکە لە ئارەزوومەندانی هۆنراوە عیرفانییەکانی هۆزانڤانی کورد #مەلای جزیری# و #ئەحمەدی خانی# و #وەفایی#.
سەرۆک بارزانی وەرزش دەکات و حەزی لە وەرزشەکانی تۆپی پێ و مەلەکردن و پیادەڕۆیشتنە.
باوەڕی بە چەسپاندنی مافەکانی ئافرەت وەک ئەندامێکی کارای کۆمەڵگە، پێکەوە ژیانی نەتەوه، ئایین، ئایینزا و ڕێبازەکان لە کوردستاندا هەیە و بە بناغەی نیشتمانی هاووڵاتیبوونیان دەزانێ.
سەرۆک بارزانی زۆر گرنگی بە پرسی ژینگەپارێزی دەدات و لەسەر ڕێبازی شێخ عەبدولسەلام بارزانی و شێخ ئەحمەد بارزانی، پاراستنی سرووشت و ژینگە بە بنەمای ئەرکی ئایینی و نیشتمانی دەزانێت. ئەم بنەمایە ئیمرۆ لە دەڤەری بارزان بە چڕی جێگیرکراوە و بۆیە سرووشتی ئەم دەڤەرە بووە بە نموونەیەک لە ژینگەی سرووشتیی نایاب لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. کار بۆ فراوان کردنی ئەم نموونەیە لە هەموو کوردستان دەکرێت. [1]
ئەم بابەتە 64,971 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | masoudbarzani.krd
فایلی پەیوەندیدار: 70
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 487
ئامار و ڕاپرسی
بەڵگەنامەکان
پارت و ڕێکخراوەکان
پۆلێننەکراو
پەرتووکخانە
ژیاننامە
وێنە و پێناس
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
ڤیدیۆ
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 16-08-1946 (78 ساڵ)
جۆری کەس: ناسراو
جۆری کەس: چالاکی سیاسی
جۆری کەس: سیاسەتمەدار
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): مەهاباد
شار و شارۆچکەکان (نیشتەجێبوون): هەولێر
شارەزایی لە زمان: ئینگلیزی
شارەزایی لە زمان: فارسی
شارەزایی لە زمان: عەرەبی
شارەزایی لە زمان: کرمانجیی ناوەڕاست
شارەزایی لە زمان: کرمانجیی سەروو
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
وڵات - هەرێم (نیشتەجێبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 07-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 29-05-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 64,971 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.243 KB 24-12-2019 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلی وێنە 1.0.114 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
یار و نەیار
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سۆبەی دار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
سواکردنەوە
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
ژیاننامە
موتیع جەباری
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
تەها کەریمی
01-01-2009
هاوڕێ باخەوان
تەها کەریمی
ژیاننامە
خاڵە ڕەجەب
04-09-2010
هاوڕێ باخەوان
خاڵە ڕەجەب
ژیاننامە
خانمە خوسرەوی
20-09-2015
سەریاس ئەحمەد
خانمە خوسرەوی
ژیاننامە
سەید کامیل نیزامی
31-05-2018
سەریاس ئەحمەد
سەید کامیل نیزامی
ژیاننامە
فایەق حامید ئەسعەد
15-03-2022
سەریاس ئەحمەد
فایەق حامید ئەسعەد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی مەهاباد
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی کینە ئەم؟
30-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
30-05-2024
کشمیر کەریم
کارە هونەرییەکان
ئەلبوومی گەڵاوێژ
29-05-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
مووچەکەمان زیاد دەکا
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
موتیع جەباری
28-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
28-05-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
یار و نەیار
28-05-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ئامار
بابەت 518,857
وێنە 106,274
پەرتووک PDF 19,333
فایلی پەیوەندیدار 97,317
ڤیدیۆ 1,398
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
فەرهەنگی کینایە
ژیاننامە
مژدە عەبدولحەمید
پەرتووکخانە
یار و نەیار
ژیاننامە
ئاژوان کیانی
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
ڕەخنەی شانۆی کوردی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سۆبەی دار
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
زانا خەلیل و فەرهاد پیرباڵ لە کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین، هەولێر ساڵی 1995
ژیاننامە
حەیدەر عەبدولڕەحمان مامە
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
کورتەباس
سواکردنەوە
کورتەباس
نێچيرڤان بارزانى: پێویستە گرنگييەکى زياتر بە هونەر و کولتوور بدەين
ژیاننامە
شەم سامان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
دانا موتیع جەباری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
وێنە و پێناس
گۆڕەپانی پەلەوەر (مەیدانی مریشکان)ی هەولێر ساڵی 1978
پەرتووکخانە
دیوانی سێینە، ئەندێشەی نووسەرێک بۆ کوردستان
ژیاننامە
موتیع جەباری
وێنە و پێناس
موحسین ئاوارە، نەژاد عەزیز سورمێ، محەمەدئەمین دهۆکی، کەمال میراودەلی، شێرکۆ بێکەس ساڵی 1976
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
نێچیرڤان بارزانى پێشوازى لە میرى ئێزدییان کرد
کورتەباس
قەڕاستە و خزمەت کردنێ کەرێ
وێنە و پێناس
بازاڕی کورانی مەخموور لە هەولێر ساڵی 1984
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
هەولێر ساڵی 1974
پەرتووکخانە
چەپکێ ڕەخنەى شانۆیی 3
ژیاننامە
نیشتیمان عەبدولقادر ئەحمەد
ژیاننامە
توانا موتیع جەباری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.375 چرکە!