ناو: سەید عەلی
ناوی باوک: سەید نیزامەدین
نازناو: کوردستانی
ناوی سەیید عەلی کوڕی سەیید نیزامەددینی کوڕی سەیید جامییە، ساڵی 1882 لە گوندی (سەڵوەت ئاوا) ی نزیک شاری #سنە# لە بنەماڵەیەکی ئایینی ناودار لەدایکبووە.
بەمنداڵی خراوەتە بەر خوێندنی مزگەوت و لای مامۆستا عەبدولموئمینی مەردۆخ و چەند مامۆستایەکی تری شاری سنە فێری خوێندەواری بووە و شارەزایی لە دەرسە دیینیەکاندا پەیدا کردووە.
هەر ئەو سەردەمەش بەهرەی دەنگخۆشی تیادەرکەوتووە و بووەتە سەر باشقەی دەنگخۆشەکانی شاری سنە لە بۆنە ئایینیەکاندا.
سەیید عەلی ئەسغەری کوردستانی وەک سۆفی ژیاوە و بەتەنگ ماڵی دنیاوە نەهاتووە.
زوربەی کاتی خۆی بە خواپەرستی و خوێندنەوەی ئەدەبیاتی کوردییەوە بەسەر بردووە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/210/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/210/0001.JPG=KTML_Photo_End=
ساڵی 1905 خێزانی پێکەوەناوە، پەیوەندییەکی توندوتۆڵی لەگەڵ ئەشراف و ناودارەکانی شاری سنە و دەوروبەریدا درووستکردووە.
دوای کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی هەوڵیداوە گۆرانی ڕەسەنی کوردی لەسەر قەوان تۆمار بکات و زیاتر لە چواردە گۆرانی بۆ کۆمپانیاکانی ئەو سەردەمە تۆمارکردووە. سەیید عەلی ئەسغەر ئەو هونەرمەندە بلیمەتەیە کە مەقامە ڕەسەنە کوردییەکانی پاراست و هۆنراوەی بەرزی شاعیرانی کوردی کرد بە گۆرانی.
لەسەر دەستی شێخ عەلی حسامەددین تەریقەتی نەقشی وەرگرتووە و لەو چوار جارەی کەسەردانی باشووری کوردستانی کردووە، سێ جاری بۆ زیارەتی #بیارە# بووە.
دوا سەردانی ئەم هونەرمەندە گەورەیە بۆ باشووری کوردستان ساڵی 1935 بوو لە ڕێی #قەسری شیرین#-ەوە خۆی گەیاندە بەغدا و لەوێ بەدیداری #شێخ مەحمودی حەفید# شاد بوو، لە گەڕانەوەشیدا ماوەیەک لە #کەرکووک# و #سلێمانی# مایەوه.
ئەم مامۆستا گەورەیەی مەقامی کوردی لە ڕێکەوتی #04-02-1937# لە تەمەنی 55 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە گوندەکەی خۆیان بەخاک سپێردراوە. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.youtube.com/results?search_query=%D8%B3%DB%95%DB%8C%D8%AF+%D8%B9%DB%95%D9%84%DB%8C+%D8%A6%DB%95%D8%B3%D8%BA%DB%95%D8%B1%DB%8C+%DA%A9%D9%88%D8%B1%D8%AF%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86%DB%8C=KTML_Link_External_Between=هەندێک لە گۆرانییەکانی سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی=KTML_Link_External_End=