پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
حەیدەر ئیسماعیل عەبدوڵڵا محەمەد
05-08-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دوزخورماتوو ساڵی 2006
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
چەمی سمۆر
03-08-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
چاوشارکێ
03-08-2024
زریان سەرچناری
کارە هونەرییەکان
فیلمی سینەمایی کوڕی بابل
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆچە و کۆڵانە دێرینەکانی کەرکووک ساڵی 2024
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پارت و ڕێکخراوەکان
ماڵی دەنگبێژان لە ئامەد
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
قەڵای ئامەد ساڵی 1920
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  528,900
وێنە
  107,049
پەرتووک PDF
  19,895
فایلی پەیوەندیدار
  100,340
ڤیدیۆ
  1,468
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
302,293
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,834
هەورامی 
65,816
عربي 
29,124
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,831
فارسی 
8,876
English 
7,281
Türkçe 
3,587
Deutsch 
1,475
Pусский 
1,127
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,243
پەرتووکخانە 
25,281
ژیاننامە 
24,532
کورتەباس 
17,196
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,542
پەند و ئیدیۆم 
12,536
شوێنەکان 
11,578
شەهیدان 
11,567
کۆمەڵکوژی 
10,887
هۆنراوە 
10,201
بەڵگەنامەکان 
8,322
وێنە و پێناس 
7,316
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
1,955
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,450
ڤیدیۆ 
1,371
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
816
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
725
شوێنەوار و کۆنینە 
633
فەرمانگەکان  
269
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
182
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
79
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
311
PDF 
30,210
MP4 
2,379
IMG 
195,680
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
ساڵح حەیدەری
ژیاننامە
بڵند حەیدەری
شەهیدان
موسا باباخانی
ژیاننامە
عەلی کەندی
وێنە و پێناس
قەڵای ئامەد ساڵی 1920
ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان
بەرهەمەکانتان بە ڕێنووسێکی پوخت بۆ کوردیپێدیا بنێرن. ئێمە بۆتان ئەرشیڤ دەکەین و بۆ هەتاهەتا لە فەوتان دەیپارێزین!
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان

ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان
ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان
لە لایەن شازدە ناوەندی کلتووری و سی و سێ کەسایەتیی پسپۆر و شارەزا لە بەڵگەنامە و دەستنووس، ڕۆژی 1ی جۆزەردان بەرامبەر بە 22ی مەی، وەکوو ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان دیاری کرا.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بە سێ شێوەزاری سۆرانی/ kurmancî/ هەورامی لە خوارەوە بخوێننەوە:
٭٭٭٭
(1ی جۆزەردان ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان پیرۆز بێت)
ڕۆژی 1ی جۆزەردان بەرامبەر بە 22ی مەی لەلایەن لیژنەیەکی پێکهاتوو لە ژمارەیەک دەستنووسناس، مێژووناس، زمانناسی زمانە دێرینەکان، نووسەر و لێکۆڵەرانی کورد، وەکوو ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان دیاری کرا.
دەقی ڕاگەیندراوی لێژنەی دیاری کردنی ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان بە سێ زاراوەی سۆرانی و kurmancî و هەورامی لە خوارەوە:
(ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان پیرۆز بێت)
ڕۆژی 1ی جۆزەردان بەرامبەر بە 22ی مەی لەلایەن لیژنەیەکی پێکهاتوو لە ژمارەیەک دەستنووسناس، مێژووناس، زمانناسی زمانە دێرینەکان، نووسەر و لێکۆڵەرانی کورد، وەکوو ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان دیاری کرا.
گرینگی ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان
دەستنووس و بەڵگەنامەکانی کوردستان سامانێکی هەرەگەورەی نەتەوەیی گەلی کوردن و وەکوو لە ڕابردوو و لە داهاتوویشدا دەتوانن لە دەیان بواری مێژوویی، زمانەوانی، کەلتووری، کەلەپووری، هونەری نیگارکێشی، ئایین و عیرفان، فەلسەفە، جوگرافیا و زانیارییە گشتییەکان و تاد، زانیاریمان پێ بدەن و نووری زانست بەسەر کۆمەڵگا و کتێبخانەی کوردیدا زیادتر بڵاو بکەنەوە و بە تیشکی وشە و پیتەکانیان پێش ڕێگامان بۆ ڕووناکتر بکەنەوە. لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردووەوە تاکوو ئێستا وێڕای خزمەتی خۆبەخشانە و بەرچاوی دەستنووسناسان و چالاکانی دەستنووسی کوردی و نووسەر و لێکۆڵەرانی کورد بەم سامانە نەتەوەیییە و میراتی باب و داپیرانمان، هێشتاکە گەردی بێنازیی لەسەر دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان نەسڕاوەتەوە و ڕۆژبەڕۆژ مەترسیی فەوتان و لەناوچوونی ڕێژەیەکی زۆری دەستنووس و بەڵگەنامە لە ئارادایە.
لە ڕوانگەی ئێمەوە دیاریکردنی ڕۆژی نەتەوەیی بۆ دەستنووس و بەڵگەنامەکانی کوردستان، وێرای ئەوەی کە پێویستە و شایان و شیاوی ئەو گەنجیەیە، بە هەمان شێوە دیاریکردنی ئەو ڕۆژە دەتوانێت تا ڕادەیەک قەرەبووکەرەوەی خزمەتی کەم وێنە و لە ڕادەبەدەری دەستنووس و بەڵگەنامەکانی کوردستان بێت بە شارستانیەتی کۆمەڵگای مرۆیی بە گشتی و بە تایبەتی زیندوو ڕاگرتن و ناساندنی مێژوو و زمان و کەلتووری کوردی بە مێژووناسان و لێکۆڵەران و خەڵکی نەتەوەکانیتر و جیهان. بەرچاوخستنی وردی سەرجەم خزمەتەکانی دەستنووس و بەڵگەنامەکانی کوردستان بە نیشتمان، بەهۆی بایەخ و ڕادەی زۆریانەوە لەم بەیاننامەیەدا ناگۆنجێن و لانیکەم بە هەزاران کتێب و کەشکۆڵ و دیوان و ڕەگەزنامە و لێکۆڵینەوە و تێزی زانکۆ و هتد لە بوارە جیاجیاکانی مێژوو، زمان، کەلتوور و بوراەکانی ترەوە لەسەر دەستنووس و بەڵگەنامەکانی کوردستان ساغ کراونەتەوە و نووسراونەتەوە.
هێشتاکە زۆرینەی ئەم سامان و گەنجینە نیشتمانییە دەستی بۆ نەبراوە و لە قوژبنی تاقچە و هێشخان و خانەقا و مزگەوت و ماڵەکاندا لە ژێر پەردوویەک لە تۆز و شێ و مۆرانەدا ماونەتەوە و لە گیانکەنشت کردندان و مەترسی کوژانەوەی چرای ڕووناکییان بۆ هەتاهەتایە لەسەرە. بۆیە دیاریکردنی ئەم ڕۆژە نەتەوەییە بۆ دەستنووس و بەڵگەنامەکانی کوردستان کاریگەری ئەرێنی بەرچاوی بە تایبەتی لەسەر چەند خاڵی خوارەوە دەبێت:
یەکەم: جێ خستنی زیاتری کەلتووری قەدرزانین و پاراستنی دەستنووس و بەڵگەنامە لە لایەن تاکی کۆمەڵگەوە.
دووەم: پەرەپێدانی کەلتووری بە سامانی نەتەوەیی زانینی دەستنووس و بەڵگەنامە نەک بە مڵکی خۆ زانین.
سێیەم: بەردەست خستنی زیاتری دەستنووس و بەڵگەنامەکانی کوردستان لای ئەرشیڤداران و هاوڵاتیانی نیشتمانەوە بۆ ساغکردنەوە و لێکۆڵینەوە لە لایەن نووسەران و لێکۆڵەرانی کوردەوە.
چوارەم: بەردەست خستنی زیاتری دەستنووس و بەڵگەنامەکانی کوردستان لە لایەن هاووڵاتییانەوە بۆ بووژانەوە و نۆژەنکردنەوەیان لە لایەن بنکە و ئەنجومەن و بەشی دەستنووسی زانکۆ کوردییەکانەوە.
پێنجەم: ناساندنی زیاتری دەستنووس و بەڵگەنامەکانی کوردستان و دەرخستن و بەرچاوخستنی مێژووی شارستانیەت و وێژە و زمانی کوردی بە هاوڵاتی کورد و کۆمەڵگەی جیهانی.
شەشەم: بوونی ڕۆژێکی نەتەوەیی پڕ شکۆ لە ڕۆژە نەتەوەییەکاندا و کاریگەری ئەرێنی شکۆداری و شانازی ئەو ڕۆژە مەزنە لە سەر بوارە جیاجیاکانی کۆمەڵناسی و دەروونناسی کۆمەڵگای کوردی.
حەوتەم: هەوڵێکی پتر بۆ ڕێگری کردن لە فەوتان و لەناوچوونی زیاتری دەستنووس و بەڵگەنامەکانی کوردستان بە هۆی کاریگەری ئەو ڕێوڕەسم، سمینار، کۆبوونەوە و پیشانگایانە کە لە داهاتوودا بە بۆنەی ئەو ڕۆژەوە بە شێوەی جیاجیا بەڕێوە دەبرێن.
هۆکاری دیاریکردنی ڕۆژی یەکەمی جۆزەردان بەرانبەر بە 22ی مانگی مەی وەکوو ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان:
نموونەی کۆنترین دەستنووس و بەڵگەنامەیەک کە لە کوردستاندا نووسراوە و ساغ ماوەتەوە و ڕێکەوتی مانگ و ساڵی نووسینەکەی پێوە ماوە، یەکێک لە قەواڵەکانی هەورامانە کە لەسەر چەرم (پێستی ئاژەڵ) نووسراوە. ڕێکەوت سەر قەواڵەی ناوبراو مانگی (وەرتەت)ی ساڵی 300ی ئەشکانی/پارتییە. ساڵی 300ی ئەشکانی بەرامبەرە بە ساڵی 688ی کوردی و ساڵی 12ی پێش زایین. مانگی وەرتەت لە ڕۆژمێری ئەشکانیدا سێیەمین مانگی ساڵ و مانگی کۆتایی وەرزی بەهارە، واتا مانگی جۆزەردانی کوردی بەرامبەر بە مانگی مەی لە ساڵی زایینی.
ئەو سێ بەڵگەنامە مێژووییە کە لە جیهاندا به (قەواڵەکانی هەورامان) ناسراون، بەهاری 1909ی زایینی لەلایەن سۆفی عەبدۆڵڵا خەڵکی گوندی دووڕۆ لە ئەشکەوتی (گۆڕەو کناچێ) لە شوێنێک بە ناوی دواڵان لە قەراخی چۆمی سیروان لە بەرانبەر گوندی بنۆڵ لە کوێستانی کۆساڵان لە ناو هۆمبەیەکدا دۆزراوەتەوە. ئەو هۆمبەیە وێڕای 15-16 قەواڵە، ڕێژەیەک پەتومۆم و دانەوێڵەی هەرزنیشی تێدا بووە. پەتی قەواڵەکان خوری ڕێسراوە و مێوتاوی کراوە. کەواتە بەو شێوەیە پەتومۆم کراوە و بەستراوە و لە هومبەکە خراوە.
بەداخەوە باقی قەواڵەکان بەهۆی دەستاودەست کردن و کەمتەرخەمییەوە فەوتاون یا تا ئێستە ئاشکرا نەبووە. 3 قەواڵەی براوەتە مۆزەخانەی بریتانیا و بە پێناسە و کۆدی ئەرشیڤخانەوە پارێزراوە و وێنە و دەق و زانیاریەکانی بەردەستە بۆ لێکۆڵینەوە. دوای ئەوەی کە سۆفی عەبدوڵا قەباڵەکان هەڵدەگرێ، دەیسپێرێ بە شێخ عەلائەدینی بیارە باوکی شێخ عوسمان نەقشبەندی کە ئەو کاتە دانیشتووی گوندی دووڕۆ بووە. پاشان هەواڵی قەواڵەکان دەگاتە دکتۆر سەعید خان کوردستانی (1862-1939) کوڕی مەلا ڕەسووڵ مەریوانی لە شاری سنە. دکتۆر لە سەفەرێکدا بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشی حەسەن خانی ڕەزاو بەرەو هەورامان دەڕوات. گوایە لە پێناو چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشییە، حەسەن خان داوا لە شێخ عەلائەدین دەکا قەواڵەکان بە دکتۆر سەعید خان بدات. لە کۆی قەواڵەکان 3 دانەیان دەکەوێتە لای دکتۆر و ئەویش دواتر لەگەڵ چەند دەستنووسی تر وەکوو کەشکۆڵەکەی شێخ عبدالمومنی مەردۆخی (نووسین: 1783 ز.) دەیبات بۆ لەندەن. ئینجا قەواڵەکان دەباتە لای پڕۆفسۆر ئیدوارد گرانویل بڕاون (1862-1926). پاش خوێندنەوە و دەرکەوتنی گرینگی مێژوویی قەواڵەکان لە بازاڕێکی تایبەتدا دەفرۆشرێن و سەرنجام دەبرێنە مۆزەخانەی نەتەوەیی وڵاتی بریتانیا و لەوێ ناسنامەی بەڵگەنامەییان بۆ ڕێک دەخرێ و تا ئیستە بە ناونیشانی (MS. 38, 895 A.), (MS. 38, 895 B.) ,(MS. 38, 895 C.) پارێزراوە.
ئێمە وەکوو لیژنەی دیاریکردنی ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان، لە سەر بنەمای ڕێکەوتی مانگ و ساڵی نووسینی یەکێک لە 3 قەواڵەکەی هەورامان، دوای چەندین کۆبوونەوە و دانیشتن و لێکۆڵینەوە و گۆڕینەوەی ڕا و بۆچوون لە نێوان ئەندامانی لیژنەدا، ئەو ڕۆژەمان دیاری کرد.
ئێمە بۆ دانانی ڕۆژی سەمبۆلیکی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان پشتمان بەو چەند بەڵگە نووسراوەیە بەستووە کە لەسەر خاکی ئێمە و بۆ مەبەستی گرێبەستی کڕین و فرۆشتنی پارچە ڕەزێ لە هەورامان نووسراوەتەوە و تا ئێستەش ماونەتەوە. لە ئەنجامی هاوڕایی و هاوئاهەنگی ئەو چەند کۆبوونەوە و وتووێژە، لیژنەی ناوبراو ڕۆژی 1ی جۆزەردانی کوردی بەرامبەر بە 22ی مەی مانگی زایینی کە دەکەوێتە ناو وەرزی خۆشی بەهاری کوردەواری، بە ناوی (ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان) دیاری کرد.
ناوەند، بنکە، ڕێکخراوە و ئەرشیڤخانەکانی بەشداربوو لە دیاریکردنی ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان (بەپێی ڕیزبەندی ئەلفوبێ):
1- بنکەی ژین بۆ بووژاندنەوەی کەلەپووری بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی سلێمانی.
2- توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستان (بەشی بەڵگەنامە و دەستنووس) سنە.
3- دامەزراوەی مەلا ئەبووبەکری موسەنیفی چۆڕی (بەشی دەستنووسەکان) مەریوان.
4- دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا (ئەرشیڤی کەسیەتی)- سەردەشت.
5- دەستنووسخانەی زانکۆی سۆران.
6- ڕێکخراوی جیهانی کورد.
7- سەنتەرێ قوبەهان بۆ ڤەکۆلینێن بەلگەنامە و دەستنڤیسان ل بەهدینان دهۆک.
8- کتێبخانەی دیجیتاڵی بەڵگەنامە و دەستنووسی هەرەس (ئەرشیڤی کەسیەتی)- سنە.
9- کتێبخانەی دیجیتاڵی دەستنووسیەکانی بان لەیلاخ (ئەرشیڤی کەسیەتی)- دێولان.
10- کتێبخانەی دیجیتاڵی دەستنووسی کوردی (ئەرشیڤی کەسیەتی)- ئاڵمان.
11- کەشکۆڵ (گۆڤاری زانستیی بەڵگەنامە و دەستنووسی ناوچە کوردنشینەکان) مەهاباد.
12- مێژووی وێنەیی ئەرشیڤ و بەڵگەنامەی کوردستان (ئەرشیڤی کەسیەتی)- مەریوان.
13- ناوەندی پێکەوە ژیانی کورد و ئاڵمان لە نورێنبێرگ – ئاڵمان.
14- ناوەندی کەلەپووری و فەرهەنگی ڤەژین (بەشی دەستنووس)- مەریوان.
15- ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادمی زانکۆی سلێمانی.
16- ناوەندی نووسەرانی کوردستان.
لیژنە و دەستەی دیاریکردنی ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان (بە پێی ڕیزبەندی ئەلفوبێ):
1- ئەحمەد موسەنیفی، ئەندامی بەشی دەستنووسی دامەزراوەی موسەنیف و ئەندامی کەلەپووری کوردیی ڤەژین مەریوان.
2- ئیدریس پیری، نووسەر و لێکۆڵەر، دەستنووسناس و بەرپرسی کتێبخانەی دیجیتاڵی دەستنووسی کوردی وڵاتی ئاڵمان.
3- ئیرەج مورادی باقلاوایی، نووسەر و لێکۆڵەر، بەرپرسی دەستنووسخانەی دیجیتاڵی باقلاوا سەردەشت.
4- ئێسماعیل شەمس، مێژووناس و مامۆستای زانکۆی تەباتەبایی و بەرپرسی بەشی کوردیی دایرە المعارف ئیسلامی تاران.
5 بێهروز ئەنساری، وتەبێژ و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی جیهانی کورد وڵاتی ئاڵمان.
6- تەحسین ئیبراهیم دۆسکی، توێژەر و نووسەر و ئەرشیڤداری دەستنووس لە بادینان – دهۆک.
7 حسێن زانا، شارەزا لە بواری دەستنووس و ئەرشیڤدار- ئەستەمبۆڵ.
8- خالید سادینی، نووسەر و توێژەری بواری وێژەی کرمانجی وان.
9- خەیڕۆڵڵا ئاجار، مامۆستای زانکۆ و چالاکی دەستنووس- ماردین.
10- ڕزگار تەیب جەباری، توێژەر و خاوەنی ئەرشیڤی بەڵگەنامە و دەستنووس – هەولێر.
11- ڕەفێق ساڵح، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری بنکەی ژین بۆ بووژاندنەوەی کەلەپووری. بەڵگەنامەیی و ڕۆژنامەوانیی کوردی سلێمانی.
12 زەفەر ئۆنۆر، دەستنووسناس و مامۆستای زانکۆ - غازی عەنتاب.
13- سەباح جەباری، شارەزا و زمانناسی زمانە دێرینەکان پاوە.
14- سەمەن ناز عەباسی، ئەرشیڤداری بەڵگە و دەستنووس دێولان.
15- عەبدوڵڵا حەبیبی، نووسەر و لێکۆڵەر و چالاکی بواری دەستنووس نۆدشە.
16- عەبدوڕەحمان ئەداک، مامۆستای زانکۆ و چالاکی بواری دەستنووس ماردین.
17- عەلیڕەزا خانی، نووسەر و مامۆستای ئەدەبیات و چالاک لە بواری دەستنووسی ناوچەی ئیلام و کرماشان ئەیوان.
18- فەرهاد عێزەتی زادە، نووسەر و توێژەری بواری شانامە و دەستنووسناسی ئیلام و کرماشان – ئاڵمان.
19- فەنەر ڕۆژبەیانی، دەستنووسناس، نووسەر و توێژەر عەفرین.
20- کاروان عوسمان خەیات، نووسەر و خاوەنی ئەرشیڤی دەستنووس و بەڵگەنامە – کەلار.
21- موحەممەد ڕەشید ئەمینی، نووسەر و لێکۆڵەر و چالاکی بواری دەستنووس پاوە.
22- موحەممەد زاهیر ئەرتەکن، شارەزای بواری دەستنووس – بیبگۆڵ.
23- موحەممەد سابر شێخ مووس، خوێندکاری دکتۆرا و پسپۆڕی بواری دەستنووس قامیشلۆ.
24- موحەممەد عەبدوڵڵا پێنجوێنی، مامۆستای زانکۆ شارەزای بواری دەستنووس- سۆران.
25- موحەممەد عەبدولی، نووسەر و لێکۆڵەر و دەستنووسناس، بەرپرسی گۆڤاری کەشکۆڵ مەهاباد.
26- موحەممەد عەلی قەرەداغی، نووسەر و لێکۆڵەر، دەستنووسناس و خاوەنی ئەرشیڤ سلێمانی.
27- موحەممەد غەریب فەیزی، ڕۆژنامەوان و یارمەتیدەری ڕاگەیاندنی لیژنە.
28- موستەفا ئۆزتورک، مامۆستای زانکۆ و چالاک لە بواری بەڵگەنامە و دەستنووس ماردین.
29- نەوید نەقشبەندی، مامۆستای زانکۆ و ئەندامی توێژینگەی کوردستانناسی زانکۆی کوردستان سنە.
30- هەردی مەهدی میکە، مامۆستای زانکۆ و بەڕێوەبەری ناوەندی کوردستان بۆ دۆکیۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادمی زانکۆی سلێمانی.
31- هێرش کەماڵ ڕێکانی، بەڕێوەبەری سەنتەری قوبەهان و بەرپرسی گۆڤاری نیژەن دهۆک.
32- هێمن عومەر خۆشناو، مامۆستای زانکۆ و بەرپرسی دەستنووسخانەی زانکۆی سۆران.
33- یوسف بالوکەن، شارەزای دەستووس و مامۆستای زانکۆ یۆزغات ئەنکارا.
لە کۆتاییدا (ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان) لە سەرجەم نەتەوەی کورد و پێکهاتەکانی ناو خاکی کوردستان بە تایبەت هۆگران و چالاکان و خزمەتکارانی ئەو بوارە پێروز بێت.
لیژنەی دیاریکردنی ڕۆژی دەستنووس و بەڵگەنامەی کوردستان
چوارشەممە 28ی گوڵانی 2722 کوردی (18 مەی 2022)
[1]
ئەم بابەتە 877 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] تۆڕی کۆمەڵایەتی | کوردیی ناوەڕاست | ناوەندی نووسەرانی کوردستان
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-05-2022 (2 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 22-05-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 22-05-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 877 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.197 KB 22-05-2022 زریان سەرچناریز.س.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شێخ لەتیف شێخ عەبدوڵڵا واژەیی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
پەرتووکخانە
چاوشارکێ
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕەوا جەلیزادە
کورتەباس
وەفایی و گۆرانی مۆسیقای کوردیی-بەشی یەکەم
ژیاننامە
سەلاح گادانی
پەرتووکخانە
ساڤرولا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
پەرتووکخانە
کوردی شەبەک لە پارێزگای موصل
پەرتووکخانە
ئەلێکسەندەر ئەرۆنسۆن (کاک ئەسکەندەر) لە کەمپی نازییەکانەوە بۆ بەرپەتی سێدارەی بەعسییەکان
پەرتووکخانە
نزیکترین دووری
وێنە و پێناس
گوندی کەناروێ لە شارباژێڕ ساڵی 1985
وێنە و پێناس
خولی پەروەردەکردنی هەنگ بۆ هەنگەوانانی شاباژێڕ ساڵی 2000
ژیاننامە
شانیا شەهاب
ژیاننامە
سایە ئیبراهیم خەلیل
ژیاننامە
نیازی حەمە عەزیز
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
نیگارکێش و هونەرمەندی فەرەنسی پول سیزان
وێنە و پێناس
قەڵای ئامەد ساڵی 1920
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
کورتەباس
میرنشینی ئەرتەقی لەدیاربەکر 1072-1409ی زایین
شوێنەوار و کۆنینە
مزگەوتی گەورەی ئامەد
ژیاننامە
شیلان شەماڵ مستەفا
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
وێنە و پێناس
گوندی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد ساڵی 1983
کورتەباس
گیاندار لەچیرۆکی منداڵان دا
کورتەباس
تەقینی بورکانی ئەمریکی بیست کیلۆمەتر دووکەڵی بۆ ئاسمان بەرزبوەوە!
ژیاننامە
مەنسوور محەمەد نەژاد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
ژیاننامە
حەیدەر ئیسماعیل عەبدوڵڵا محەمەد
وێنە و پێناس
تیمەکانی هۆشیارکردنەوەی خۆپارێزی لە مین لە ساڵی 2000

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
ساڵح حەیدەری
21-12-2013
هاوڕێ باخەوان
ساڵح حەیدەری
ژیاننامە
بڵند حەیدەری
06-03-2015
هاوڕێ باخەوان
بڵند حەیدەری
شەهیدان
موسا باباخانی
02-12-2015
سەریاس ئەحمەد
موسا باباخانی
ژیاننامە
عەلی کەندی
06-08-2019
زریان سەرچناری
عەلی کەندی
وێنە و پێناس
قەڵای ئامەد ساڵی 1920
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
قەڵای ئامەد ساڵی 1920
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
حەیدەر ئیسماعیل عەبدوڵڵا محەمەد
05-08-2024
کشمیر کەریم
ڤیدیۆ
دوزخورماتوو ساڵی 2006
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
چەمی سمۆر
03-08-2024
سەریاس ئەحمەد
پەرتووکخانە
چاوشارکێ
03-08-2024
زریان سەرچناری
کارە هونەرییەکان
فیلمی سینەمایی کوڕی بابل
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کۆچە و کۆڵانە دێرینەکانی کەرکووک ساڵی 2024
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پارت و ڕێکخراوەکان
ماڵی دەنگبێژان لە ئامەد
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
وێنە و پێناس
قەڵای ئامەد ساڵی 1920
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
03-08-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت
  528,900
وێنە
  107,049
پەرتووک PDF
  19,895
فایلی پەیوەندیدار
  100,340
ڤیدیۆ
  1,468
زمان
کوردیی ناوەڕاست 
302,293
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,834
هەورامی 
65,816
عربي 
29,124
کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,831
فارسی 
8,876
English 
7,281
Türkçe 
3,587
Deutsch 
1,475
Pусский 
1,127
Française 
324
Nederlands 
130
Zazakî 
85
Svenska 
57
Հայերեն 
45
Italiano 
40
Español 
39
لەکی 
37
Azərbaycanca 
21
日本人 
19
Norsk 
14
עברית 
14
Ελληνική 
13
中国的 
12
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
130,243
پەرتووکخانە 
25,281
ژیاننامە 
24,532
کورتەباس 
17,196
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,542
پەند و ئیدیۆم 
12,536
شوێنەکان 
11,578
شەهیدان 
11,567
کۆمەڵکوژی 
10,887
هۆنراوە 
10,201
بەڵگەنامەکان 
8,322
وێنە و پێناس 
7,316
ئامار و ڕاپرسی 
4,624
کلتوور - مەتەڵ 
3,150
ناوی کوردی 
1,955
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,450
ڤیدیۆ 
1,371
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
816
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
725
شوێنەوار و کۆنینە 
633
فەرمانگەکان  
269
گیانلەبەرانی کوردستان 
243
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
182
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
79
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
21
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
311
PDF 
30,210
MP4 
2,379
IMG 
195,680
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
شێخ لەتیف شێخ عەبدوڵڵا واژەیی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
پەرتووکخانە
چاوشارکێ
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
ڕەوا جەلیزادە
کورتەباس
وەفایی و گۆرانی مۆسیقای کوردیی-بەشی یەکەم
ژیاننامە
سەلاح گادانی
پەرتووکخانە
ساڤرولا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای زەرزوان
پەرتووکخانە
کوردی شەبەک لە پارێزگای موصل
پەرتووکخانە
ئەلێکسەندەر ئەرۆنسۆن (کاک ئەسکەندەر) لە کەمپی نازییەکانەوە بۆ بەرپەتی سێدارەی بەعسییەکان
پەرتووکخانە
نزیکترین دووری
وێنە و پێناس
گوندی کەناروێ لە شارباژێڕ ساڵی 1985
وێنە و پێناس
خولی پەروەردەکردنی هەنگ بۆ هەنگەوانانی شاباژێڕ ساڵی 2000
ژیاننامە
شانیا شەهاب
ژیاننامە
سایە ئیبراهیم خەلیل
ژیاننامە
نیازی حەمە عەزیز
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
نیگارکێش و هونەرمەندی فەرەنسی پول سیزان
وێنە و پێناس
قەڵای ئامەد ساڵی 1920
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
کورتەباس
میرنشینی ئەرتەقی لەدیاربەکر 1072-1409ی زایین
شوێنەوار و کۆنینە
مزگەوتی گەورەی ئامەد
ژیاننامە
شیلان شەماڵ مستەفا
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
وێنە و پێناس
گوندی قەرەتەپە لە شارەدێی بنگرد ساڵی 1983
کورتەباس
گیاندار لەچیرۆکی منداڵان دا
کورتەباس
تەقینی بورکانی ئەمریکی بیست کیلۆمەتر دووکەڵی بۆ ئاسمان بەرزبوەوە!
ژیاننامە
مەنسوور محەمەد نەژاد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای سەردار
ژیاننامە
حەیدەر ئیسماعیل عەبدوڵڵا محەمەد
وێنە و پێناس
تیمەکانی هۆشیارکردنەوەی خۆپارێزی لە مین لە ساڵی 2000
فۆڵدەرەکان
ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - نێر شەهیدان - ڕەگەزی کەس - نێر ژیاننامە - ڕەگەزی کەس - مێ ژیاننامە - نەتەوە - کورد شەهیدان - نەتەوە - کورد وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان کارە هونەرییەکان - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان کورتەباس - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان شەهیدان - جۆری کەس - چالاکی سیاسی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1 چرکە!