ناوی تەواوی (شێخ محەمەد شێخ کەریم عیسا کە#سنە#زانی) لە شێخانی کربچنەیە ناسراوە بە (حەمە ڕەش) ساڵی 1957 لە گوندی هۆمەرامانی ناوچەی #قەرەداغ# چاوی بەدنیا هەڵێناوە. خوێندنی سەرەتایی لە سەنگاو تەواو کردوە. وەک عاشقێکی کوردایەتی ساڵی 1974 لە تەمەنی 17 ساڵیدا پەیوەندی کردوە بە شۆرشی ئەیلولەوە لە (زۆزک) پ.م بووە.. دوای گلانی ئەسپی ئەیلول بۆتە پۆلیس لە (#سلێمانی# – #کەلار# – سەنگاو) دژی دزو جەردە و تاوانبار دەیان چالاکی نواندوە. ساڵی (1977) پەیوەندی کردوە بە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە. سالَی (1978) خەباتی شارو شاخی پێکەوە گرێداوە بوە بە پێشمەرەگە لە هەرێمی (1)ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان. لة دەیان چالاکی و نەبەردیدا سەمای مەرگی لەسەر جەستەی داگیرکەران ساز کردوە ڕِۆژ لە دوای ڕِۆژ پلەی کۆڵ نەدەری دراوەتێ. ساڵی (1980) بوە بە فەرماندەی مەفرەزە لە جەباری. ساڵی (1981) کراوە بە فەرماندەی مەفرەزە لە کەرتی بازیان. ساڵی (1982) کراوە بە جێگری فەرماندەی کەرتی (3) ی هەمەوەند. ساڵی (1984) کراوە بە فەرماندەی کەرتی (3)ی هەمەوەند. ساڵی (1985) کراوە بە جێگری فەرماندەی تیپی (57) ی سەگرمە. ساڵی (1986) کراوە بە فەرماندەی تیپی (51) ی #گەرمیان#. ساڵی (1987) گواستراوەتەوە بۆ فەرماندەی تیپی (53) ی شێروانە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2012/64388/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=حەمە ڕەش=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2012/64388/0002.JPG=KTML_Photo_End=
حەمە ڕەش وێڕای پێنج جار برینداربوونی ڕۆڵی گرنگ و بەرچاوی لەم داستان و نەبەردیانەدا بینیوە : شەڕو نەبەردیەکانی گرتنی سەنگاو _ داستانی گرتنی بێتواتە _ نەبەردی دۆڵە ڕِەق _ داستانی ڕزگاری _ نەبەردییەکانی شارباژێڕ _ داستانی قەیوان ماوەت _ نەبەردی زیندانە _ یەکەم ڕِەبیە لە شۆرشی نوێدا لەسەر دەستی حەمە ڕەش گیراوە ساڵی (1982) لەسەر جادەی #چەمچەماڵ# _ سەنگاو. لە ئەنفالەکان دا هەزاران هاوڵاتی و پێشمەرگەی لە دەستی ڕژێم ڕزگار کردوەو گەیاندونیەتیە ناوچەی ڕزگار کراو ڕۆڵی بەرجاوی هەبووە بەتایبەتی دوای ئەنفالی (1و3) لەسەر داوای خۆی لە ناوچەکانی سنوری گەرمیاندا ماوەتەوە، دواتر بۆتە فةرماندەی هێزەکانی پارتی زانی لە گەرمیان بەهۆی یارمەتی ڕِێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانەوە لە سلێمانی توانیان بنکەو بارەگای هێزی پێشمەرگە لە سنوری گەرمیان و قەرداغ و بازیان دروستبکەنەوە. هەر ئەم بنکانەش بوون بە ناوەندی ڕِێخستنی جەماوەرو پەیوەندی کردن بە پێشمەرگەی کۆن و ڕِێکخستنی دابرِاوی یەکێتی بۆ سازدانی ڕِاپەرِینی ئاداری 1991..
لە ڕِاپەرینی بەهاری 1991 دا شاری #کفری# بەسەرپەرشتی شەهید ڕزگار کراوە، بۆ هاوکاری هەڤاڵ (عوسمانی حاجی مەحمود) و هاورِێکانی بەرەو (دووز) کەوتۆتە ڕێ بەڵام لەڕۆژی #11-03-1991# دوای ڕزگار کردنی دووز لەسەر جادەی (دووز _ تکریت) بە گوللە هاوەن بریندار بووە بەنیازی گەیاندنی بە نەخۆشخانەی سلێمانی هاوڕێکانی بەرەو کفری بردویانە بەڵام لە نزیک (سلێمان بگ) کەوتۆنەتە کەمینی (مجاهیدینی مریەم ڕەجەوی) یەوە لەگەڵ دوا سەفەری شەهید بونیدا بێدوا ماڵئاوایی دوا نیگای لەسەر وێنەی (ڕۆژان و کەژوەست) جوتە کیژۆڵەو (کاروخ) ی کورە تاقانەی لێکناوە.[1]