بیارە ناوچەیەکی سەوزی ناوچەی هەورامانە و سەر بە پارێزگای #هەڵەبجە#یە، بەهۆی خۆشی ئاو و هەواو و دڵرفێنی ناوچەکەیەوە بۆتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران، بەتایبەتی لە کاتی جەژن و بۆنەکاندا ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە سەرانسەری هەرێمی کوردستانەوە ڕووی تێدەکەن. خەڵکی بیارەش بەرهەمە کلتورییەکانی خۆیان لە کاتی جەژندا دەفرۆشنە گەشتیارەکان بۆ ئەوەی کەلەپوری ناوچەکەیان لەرێگەی بەرهەمە خۆماڵییەکانیانەوە بە خەڵکەکە بناسێنن.