ناو: حەکیم
نازناو: ئازار سەرچاوی
ناوی باوک: حەسەن
ڕۆژی لەدایکبوون: #21-03-1971#
شوێنی لەدایکبوون: سەرچاو-#قەرەداغ#
$ژیاننامە$
لەزاری خۆیەوە:
ناوی تەواوم (حەکیم حەسەن محەمەد محێدین)ە، نازناوم (ئازار سەرچاوی)یە. 21-03-1971 لە گوندی (سەرچاو) ، سەربە شارەدێی قەرەداغ لە دایک بووم، پلەی خوێندنم سەرەتاییە. ئێستا (2024) لە قەرەداغ دەژیم لەگەڵ هاوسەر و چوار منداڵی کوڕ و کچ.
لە ساڵی 1985 ەوە پەیوەندیم بە حزبی شیوعی کردووە، لە #06-07-1987# بە فەرمی لە بەتالیۆنی 15ی قەرەداغ بوومەتە پێشمەرگە بێ دابڕان، هەتا ڕاپەڕینی ئازاری1991.
لە ژیانی پێشمەرگایەتیم، بەشداری چەندین خولی (سیاسی، فیکری، سەربازی، برینپێچی)م کردووە،
سەروسەوداشم لەگەڵ خوێندنەوە و نووسین باشبوو، لە هەفتەنامەکانی #ڕێگای کوردستان#، #هاوڵاتی# و #ئاوێنە#، هەروەها ماڵپەڕ و سایتەکان، بابەتی (سیاسی، فیکری، کۆمەڵایەتی، هۆنراوە و پەخشان)م نووسیوە، لە یاد و کۆڕەکاندا پەخشانە هۆنراوەم خوێندووەتەوە. سێ ساڵ پەیامنێری ڕادیۆی ئازادی بووم لە #سلێمانی#. لە ئێستادا زیاتر لە (300) هۆنراوە و پەخشانی جۆراوجۆرم هەن، لەنێو سۆشیال میدیا بڵاوم کردونەتەوە و کۆم نەکردونەتەوە.
نازناوی (ئازار سەرچاوی) بۆ ئەزموونی یەکەمجاری نووسینم دەگەڕێتەوە، کە بەشداربووم لە بڵاوکراوەیەکی دیواریدا لە پایزی 1988 لە (دۆڵەتو)ی سنووری #سەردەشت#ی خۆرهەڵاتی کوردستان. [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/asarchwy=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: ئازار سەرچاوی=KTML_Link_Facebook_End=
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/azar.carhawy=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: Azar Sarchawy =KTML_Link_Facebook_End=