حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەردوو کۆلێجی (پەروەردە) و (شەریعە و یاسا) لە ساڵی 2001-2002 لە شاری #کۆیە# کردەوە کە سەر بە زانکۆی #سلێمانی# بوون، دواتر بوون بەهەوێنێک بۆ لە دایک بوونی زانکۆی کۆیە، بەپشتیوانیی #جەلال تاڵەبانی# زانکۆی کۆیەش دامەزرا. لە (#01-10-2003# بەردی بناغەی زانکۆی کۆیە لە بناری هەیبەت سوڵتان دانرا. ئەوە بوو بە فەرمانی وەزاری، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی / نووسینگەی تایبەت ژمارە (6/1/370) لە #28-01-2004# زاینی، بەرامبەر #08-11-2703# کوردی، پشت بەستن بە بڕگەی (1) لەبڕیاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (218) لە #29-11-2003#) بڕیاردرا بە دامەزراندنی زانکۆی کۆیە بۆ ساڵی خوێندنی 2003- 2004.
لەکۆتایی ساڵی خوێندنی 2003-2004 یەکەم پۆلی پێشمەرگەی زانست لە کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی کۆیە دەرچوون بۆ یەکەم جاریش لە #20-07-2006# یەکەمین ئاهەنگی خوولی دەرچووانی خۆی ساز کرد لەژێر ناوی (لەناخی مێژووی کۆیە و ئێستایدا، لەنێوان کەکۆن و هەیبە سوڵتاندا، دەنگی زانست لەهەرێمی کوردستان بەرزدەبێتەوە).