پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین
- #15-03-1947# لە شاری #کۆیە# لە دایک بووە.
- قوتابخانەی سەرەتاییی لە #عەنکاوە# و ناوەندی و ئامادەیی لە #هەولێر# تەواو کردووە.
- 1971 بەکەلۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردیی لەزانکۆی بەغداد بە یەکەمی وەرگرتووە.
- 1972 - 1980 لە زانکۆکانی مۆسکۆ و لەندەن خوێندوویەتی و بڕوانامەی بەکەلۆریۆس و دبلۆم و ماجستێر و دکتۆرای وەرگرتووە.
- 1980 بە مامۆستای زمانەوانی لە بەشی کوردیی زانکۆی بەغداد دامەزرێنراوە.
- 1982 – 1999 سەرۆکایەتیی بەشی کوردیی کولێجی پەروەردەی زانکۆی بەغدادی پێ سپێرراوە.
- 1992 پلەی پڕۆفیسۆریی وەرگرتووە. یەکەم کەسە پلەی پڕۆفیسۆری لە زمانی کوردیدا دەسگیرکات.
- 1997 بوو بە ئەندامی کۆڕی زانیاریی عیراق.
- 2004 دکتۆرای دووەمی لە مێژوودا وەرگرتووە.
- 2007 بوو بە ئەندامی کارای کۆڕی زانیاریی کوردستان (ئەکادیمییای کوردی).
- دامەزرێنەری بەشی خوێندنی باڵای ماجستێر و دکتۆرای زمان و ئەدەبی کوردییە لە زانکۆی بەغداد و زانکۆکانی کوردستان.
پڕۆفیسۆری زمانەوانییە لە زانکۆی بەغداد و پڕۆفیسۆری وانەبێژە لە زانکۆکانی سەڵاحەددین و #سلێمانی# و کۆیە و #گەرمیان#.
- سەرپەرشت و سەرۆک و ئەندامی لیژنەی گفتوگۆی زیاتر لە 350 نامەی ماجستێر و دکتۆرا بووە لە زمان و ئەدەبی کوردی و ئینگلیزی و فارسی و عەرەبی و پەروەردە و دەروونناسیدا.
- زمانی کوردی و ئینکلیزی و عەرەبی و تورکمانی و کلدانی و ڕووسی و فارسی دەزانێ. بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەنووسێ و بڵاودەکاتەوە
- زیاتر لە هەزار وتار و لێکۆڵینەوە و کتێبی لە بارەی زمان و ئەدەب و فەلسەفە و ساڵنامە و مێژوو و زانستدا بڵاو بۆتەوە.
- یەکەم بڵاوکراوەی شیعر بوو لە ساڵی 1965 دا. کۆمەڵە شیعرێکی بەناوی (سەیرانێکی شیعرستان) ەوە لە ساڵی (2007) لە دەزگای ئاراسدا بڵاو بۆتەوە.
پلەی زانستیی دەیان مامۆستای زانکۆی بەرزکردۆتەوە بۆ پڕۆفیسۆری و پڕۆفیسۆری یاریدەر و مامۆستا لە بواری زمان و ئەدەبی کوردی و ئینگلیزی و فارسی و ڕووسی و عەرەبی و پەروەردە و دەروونناسیدا.
زیاتر لە 400 سوپاسنامە و بڕوانامە و زرێی ڕیزلێنانی پێ بەخشراوە.
زیاتر لە پەنجا لێکۆڵینەوە و باس و وتار لە بارەی کارەکانییەوە بڵاوکراونەتەوە.
2012 خانەنشین کرا.
17-01-2016 ناسناوی پڕۆفیسۆری نایابی لە زانکۆی بەغداددا پێ بەخشرا. [1]