ناوی کەریم ڕەسوڵ-ە. ساڵی 1949 لە گوندی #هاودیان# لە ناوچەی #ڕواندز# هاتۆتە دنیاوە. پاش تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و دوا ناوەندی لە ڕواندز، لە کۆلێژی سەربازیی درێژەی بەخوێندن داوە و ساڵی 1972 بۆتە ئەفسەر.
مولازم سەید کەریم لەسەردەمی خوێندکاریدا پەیوەندی بە #یەکێتیی قوتابیان# و #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە کردووە و ساڵی 1974 کە شەڕ لە کوردستاندا دەستیپێکردەوە، بۆتە پێشمەرگە و لەهێزی (#سەفین#)دا کراوە بە ئامر بەتالیۆن.
پاش هەرەسهێنانی شۆڕشی ئەیلول چۆتە سوریا و کاتێکیش #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دامەزرا، ئەم لاوە، هاوڕێ لەگەڵ دەستە سەرەتاییەکانی هێزی پێشمەرگەدا گەڕاوەتەوە کوردستان و هێندەی نەبرد، لەبەر ئازایەتی و لێهاتوویی خۆی کرا بە فەرماندەی هەرێمی حەوتی #باڵەییان# و پاشان بەئەندامی مەکتەبی عەسکەریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
ئەم فەرماندە هەڵکەوتووە بەشداریی لەچەندین داستانی گەورەدا کردووە و سەرکردایەتی چەند نەبەردێکی تریشی کردووە لەوانە داستانی شێنێ، داستانی قەڵا سنج، #قەندیل#، #مامەندە#، دەشتی #هەولێر#، #هیران# و نازەنین، کەڵکی باڵەییان و چەند داستانێکی تر. مولازم سەید کەریم لە هەڕەتی چالاکی و بەخششی شۆڕشگێڕانەیدا بوو کە ڕۆژی #15-09-1984# و بەپیلانێکی داڕێژراوی دوژمنانی کورد لە ناوچەی #تاسڵوجە# شەهید کرا.[1]