شاسوار جەلال ناسراو بە ئارام، ساڵی 1947 لە گەڕەکی (#حاجی حان#) ی شاری #سلێمانی# لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی لە شارۆچکەی #ماوەت# و #چوارتا# تەواوکردووە و قۆناغی ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە.
ساڵی 1964 لە کۆلیژی ئەندازیاریی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام لەبەر چەند هۆیەک ڕەتکراوەتەوە بۆ کۆلیژی بازرگانی و ساڵی 1971 خوێندنی تەواوکردووە.
ساڵی 1970 چووەتە ڕیزی ئەڵقە ڕۆشنبیرییەکانی #کۆمەڵە#ی مارکسی لنینی کوردستان-ەوە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:15%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/745/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئاهەنگی هاوسەرگیریی ئارام و لیدیای هاوسەری=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئاهەنگی هاوسەرگیریی ئارام و لیدیای هاوسەری=KTML_ImageCaption_End=
شەهید ئارام یەکێک بووە لەرۆژنامەنووسانی ئەو سەردەمە و ماوەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەی (#هاوکاری#) دا گۆشەی (هەرجارەی باسێک) ی ئامادە کردووە، جگە لە چەندین وتارو بابەتی تر.
ساڵی 1976 و دوای زیندانی کردنی سەرکردایەتی ئەو کاتەی کۆمەڵە، بانگەشە و بەیانکردنی پرۆگرامی کۆمەڵەی گرتۆتە ئەستۆ و هەر لە ساڵی 1976دا لەلایەن کۆمیتەی سەرکردایەتی هەرێمەوە هەڵبژێردراوە بە سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.
ساڵی1977 لەکۆبوونەوەی سەرکردایەتی ی.ن.ک هەڵبژێردراوە بەئەندامی م.س (ی.ن.ک) و هەتا ڕۆژی شەهید بوونی بە پلەی سکرتێر لەناو ڕیزەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەران-دا لە سەنگەرەکانی پێشەوەدا خەباتیکردووە.
ئێوارەی ڕۆژی #31-01-1978# لە گوندی (#تەنگیسەر#) ی ناوچەی #قەرەداغ# بەدەستی خۆفرۆشان شەهید کرا.[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=745&document=0001.MP4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بینین و بیستنی نهێنییەکانی شەهیدکردنی شەهید ئارام لە زمانی وەزیرە جەلالەوە=KTML_Link_External_End=