ناو : دەريا
ناوی باوک: جەمال
نازناو: دەریا حەوێزی
ناوی تەواوی(دەریا جەمال حەوێز)ە، ناسراوە بە(دەریا حەوێزی)، لە ساڵی(1978) لە #کۆیە# لە دایکبووە، خانەوادەکەی بەیەکێک لە خانەوادە دیارەکانی کۆیە و کوردستان دادەنرێت(حەوێزییەکان)، حاجی بەکراغای گەورە و ئەمین ئاغای ئەختەر و جەمیل ئاغا و دلزار و شارەزا لە ئەستێرە درەوشاوەکانی ئه و بنەماڵەیەن.
لە کۆیە پەروەردە بووە و لەساڵی(2000) بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە بەشی زمانی کوردی کۆلێژی ئەدەبیاتی #زانکۆی سەلاحەدین# بەدەستهێناوە، یەکەم فەرمانبەری کارگێڕی کۆلێژی پەروەردەی #زانکۆی سلێمانی# بووە کە لە ساڵی(2001)دا لە شاری کۆیەدا کراوەتەوە و چەندین سوپاسنامە و ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.
لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانی لە کۆیە لە چەند وێستگەیەکدا خزمەتی کردووە وەک:(لێپرسراوی یەکەی خۆیەتی، دوو ساڵ مامۆستای پڕاکتیکی کۆمپیوتەر، ماوەیەک بەرپرسی پەرتوکخانە، بەرپرسی هۆلی ئینتەرنێت).
لەگەڵ دامەزراندنی سەرۆکایەتی #زانکۆی کۆیە# بووە بە یەکەم بەڕێوەبەری(خۆیەتی) و ماوەی(7)حەوت ساڵ له و پۆستەدا ماوەتەوە، ساڵی(2008) لە بواری ئەدەبی کوردی لە زانکۆی کۆیە بڕوانامەی ماستەری تەواوکردووە و لەساڵی(2009) لە خوێندنی دکتۆرا لە هەمان بواردا وەرگیراوە و بەهۆیەوە لە ڕێکەوتی(01-11-2009) لە پۆستی بەڕێوەبەری خۆیەتی دەستی لەکارکێشاوەتەوە.
لە ساڵی(2011) بڕوانامەی(پەرەپێدانی توانا مرۆییەکان)ی لەلایەن دەزگای(التطویر) و وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێبەخشراوە.
لەسالی 2012 لەلايەن سەرۆکايەتی زانکۆوە ڕاسپيردراوە بۆ پۆستی بەڕێوەبەری بەشە ناوخۆييەکانی زانکۆ و لە01-07-2016دا دەستی له و پۆستە کێشاوەتەوە،
له ساڵی(2013)دا بڕوانامەی دکتۆرای فەلسەفەی لەبواری فەلسەفە و ڕەخنەی شیعری هاوچەرخی کوردی لە زانکۆی کۆيە بەدەستهێناوە.
لە16-09-2019ەوە تاوەکو 16-09-2020 وەکو بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیە کاری کردووە و لە16-09-2020ەوە بووە بە سەرۆکی بەشی زمانی کوردی لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی کۆیە و تاوەکو 01-06-2021یش بە وەکالەت ڕاگەیاندنی زانکۆی کۆیەشی بەڕێوەبردووە.
خەڵاتی يەکەم فەرمانبەری زانکۆی کۆيەی پيدراوە.
خەڵاتی گۆڤاری(#کەکۆن#)ی پێدراوە کە گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتییە لە کۆیە دەردەچێت.
خەڵاتی زانکۆی کۆیەی پێدراوە بەرامبەر بە ژمارەی لێکۆڵینەوەکانی.
چەندين نووسراوی سوپاسنامەی لەلايەن سەرۆکی زانکۆ و وەزيری خوێندنی باڵا پيدراوە.
خاوەنی چەند کتێب و لێکۆڵينەوە و وتارێکی ئەدەبييە لەبواری پسپۆری خۆيدا.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/411455/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=دەریا حەوێزی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=دەریا حەوێزی=KTML_ImageCaption_End=
تا ئێستا ئه و کتێبانەی خوارەوەی بەچاپ گەیاندووە و چەند کتێبێکی تریشی ئامادەیە بۆ چاپ:
1-ڕۆمیۆ و جولێت، وەرگێڕان لە عەرەبییەوە، 2005
2-چۆنیەتی فێربوونی پڕۆگرامی مایکرۆسۆفت وۆرد، ئامادەکردن، 2005
3-وێنەی ڕوونبێژی لە کۆمەڵە شیعری شەهيد بەتەنيا پياسە دەکات، لێکۆڵینەوە، 2009
4-جيهانبينی شيعری هاوچەرخی کوردی له باشووری کوردستاندا، لێکۆڵینەوە، 2013
5-ئيرۆتيک لە شيعری(حەمام)ی شيرکۆ بيکەس دا، لێکۆڵینەوه، بە هاوبەشی لەگەڵ د. هاوژين سڵيوە، 2015
6-کۆنفرانسی نێودەوڵەتی یادی دووسەد ساڵەی لەدایکبوونی حاجی قادری کۆیی 1816-2016، بەهاوبەشی لەگەڵ عوسمان دەشتی و هاوژین سڵیوە، 2016
7-کۆنفرانسی دووەمی ناودارانی کۆیە، فەیلەسوف و ئەدیب و بیرمەندی کورد مەسعود محەمەد، بە هاوبەشی لەگەڵ حەیدەر لەشکری، 2017، (3) بەرگ.
8-بیبلۆگرافیای 40 ژمارەی گۆڤاری زانکۆی کۆیە. 2016
9-بیبلیۆگرافیای 50 ژمارەی گۆڤاری کەکۆن 2017.
10-جەمشید شاو چەند چیرۆکی فۆلکلۆری تر. 2018
11-دوو بیرمەندی گەورەی کورد لە تەرازووی فەلسەفەی بوون دا، 2018.
12-دوو ڕۆمانی بەختیار عەلی لە ئاوێنەی ڕیالیزمدا 2019.
13- کۆبەرهەمی بڵاونەکراوەی تاهير ئەحمەد حەوێزی، 2020
14-#کۆبەرهەمی قادر بەشدار#، دوو بەرگ، شيعرو پەخشان، بە هاوبەشی لەگەڵ هاوژين سڵيوە و کەيفی ئەحمەد، 2022
لێکۆلينەوە ئەکادیمییەکان :
1-لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات بڵاوکردۆتەوە، لە کۆنفڕاسێکی وڵاتی تورکیا لێکۆڵینەوەیەکی لەبارەی (ڕۆمانی بەختیار عەلی) پەسەندکراوە.
2-لێکۆلینەوەیەکی ئەکادیمی لەبارەی شیعری(شێرکۆ بێکەس) لە کۆنفڕاسێکی ئەڵمانیا پەسەندکراوە.
3-رۆمانی شاری مۆسيقارە سپييەکان لە گۆشەنيگای ڕياليزمەوە.
4-وينەی ليکچواندنی پاييز لە شيعری گۆران و قوبادی جەلی زادە.
5-ستاتيکای زمانی شيعری لە ديواني مۆسيقای نامۆيي هاوژين صليوەدا.
6-ئيرۆتيک لە شيعری (حەمام) ی شيرکۆ بيکەسدا.
7-لە نێوان هەزارو يەک شەوەو هەزارو دووشەوی محمد مولود مەم.
8-جۆرەکانی لێکچواندن لە شیعرە کوردییەکانی (ئەختەر) دا.
9-شیعرە کوردییەکانی حاجی قادری کۆیی لەتەرازووی فەلسەفەی بوونگەراییدا.
10-ڕۆمانی ڕیالیزمی جادوویی وەک نموونەیەک بۆ ڕیالیزمی جادوویی، لەیەکەمین کۆنفراسی نێودەوڵەتی تایبەت بە خوێندنی کوردی لە زانکۆی دیجلە لە ئامەد – لە باکووری کوردستان لە 21-22/9/2016 و لە کۆتایی فیستیڤاڵەکەدا خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.
11-بوون لە جیهانبینی مەسعود محەمەد دا.
12-ناڵەی پیری پیرانی پیرەمێرد لە ئاوێنەی فەلسەفەی ئایندا.
13-پەندی پێشينانی کوردی لە ئاوێنەی فەلسەفەی ئاييندا، بە هاوبەشی لەگەڵ م. شاخەوان باوەدين.
له و بوارانەش کاریکردووە:
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری(کەکۆن)ە کە گۆڤارێکی ڕۆشنبیری گشتییه و لە کۆیە دەردەچێت.
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری(شارەوان)ە کە گۆڤاری ڕۆشنبیری گشتییە و لە کۆیە دەردەچێت.
ئەندامی بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژە.
ئەندامی يەکێتی نووسەرانی کورد لقی هەولێرە.
ئەندامی ڕێکخراوی(خانی)يە بۆ لێکۆلينەوەی هزری.
وتاری ئەدەبی و ڕۆشنبیری لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا دەنووسێت.
سەرۆکی بەشی زمانی کوردی، فەکەڵتی پەروەردەی زانکۆی کۆیەیە.
نیشتەجێی: کوردستان-هەولێر- کۆیە[1]
زانکۆی کۆیە - فەکەڵتی پەروەردە - بەشی زمانی کوردی
Email: Darya.jamal@koyauniversity.org
F.b. Darya J. Hawezi