$باکووری کوردستان$
- #گوڵتان کشاناک# و گوڵسەر یڵدرم، کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی #کۆبانێ# دا وتەیان لێ وەرگیرا و دیسانەوە سزای زیندانی بەسەر کشاناک دا سەپێنرایەوە و سزای زیندانیش لە ماڵەوە بەسەر گوڵسەر یڵدرم دا سەپێنرا.[2]
- لە چوارچێوەی ‘لێپرسینەوەی کۆبانێ’دا لێکۆلینەوە لەبارەی #فیگەن یوکسەکداغ# و سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکانی پێشووی #هەدەپە# دەکرا، داگای تورکیش بڕیاریدا هەردوو سیاسەتمەدارەکە لە زینداندا بمێننەوە.[5]
$باشووری کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستی ئاماری ئەمڕۆی کۆرۆنای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد: 723 کەسی دیکە لە کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، 23ی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.[4]
- گوتەبیژی تەندروستی #سلێمانی# ڕایدەگەیەنێت، دۆخی ئێستا سلێمانی لەرووی تووشبووان و گیان لەدەستدان بە #کۆرۆنا# مەترسیدارە، ئێستا 218 تووشبووی کۆرۆنا لەژێر چاودێری پزیشکیدان و تەندروستی 40 تووشبووشیان ناجێگیرە.[4]
- محەمەد عەبدوڵڵا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەکەیاندا ڕایگەیاند، دەسەڵات ئێستا لە لێواری هەڵوەشانەوەدایە و وتی:دەبێت بەرەیەکی ئۆپۆزیسیۆن دروست بکەین.[2]
- پۆلیسی #هەولێر# دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک ڕادەگەیێنێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە چەکەوە هێرشی کردبووەسەر دەرمانخانەیەکی هەولێر و لە کارمەندێکی دابوو.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیێنێت، هیچ کەسێک لە سنووری پارێزگای هەولێر ئاڵای عێراقی نەسووتاندووە و ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکراوەتەوە، هی ساڵانێک بەر لە ئێستایە.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورک ئەمڕۆ کەمپی عەین عیسا و گوندەکان و ڕێگای ئێم 4ی تۆپباران کرد. لە ئەنجامدا منداڵێکی 13 ساڵ بە ناوی حاتم حازم محەمەد بریندار بوو و قاچی پەڕی. محەمەد حاتم بۆ نەخۆشخانە ڕەوانەکرا، بەڵام نەتوانرا ڕزگار بکرێت.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/387340/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تورک، عەین عیسای تۆپباران کرد و منداڵێکی 13 ساڵەیان کوشت=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تورک، عەین عیسای تۆپباران کرد و منداڵێکی 13 ساڵەیان کوشت=KTML_ImageCaption_End=
- ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی #عەفرین# – سوریا ڕایگەیاند، بە پێی زانیاریەکان چەتەکانی ئەلهەمزەی سەر بە دەوڵەتی تورک بەرهەمی زەیتوونی هاوڵاتیەکیان بە ناوی عەکاش داود دزیوە لە گوندی بێکێی ناوچەی بلبل. بەپێی هەمان سەرچاوە بەرهەمی زیاتر لە 90 داری زەیتوون دزراون.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- هەوادارانی #حەشدی شەعبی# لە بەغدا هێرشیان کردەسەر لکی 5ی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و بیناکەیان سووتاند و #ئاڵای کوردستان#یشیان سووتاند. ئەم کردارەی عەرەبەکان لە بەغدا ناڕەزاییی زۆری کوردستانییانی لێکەوتەوە.[1]
- ئەنجوومەنی وەزاریی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە سەرۆکایەتی #مستەفا کازمی# سەرۆکوەزیران کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕەوشی عێراق بەگشتیی و هێرشی سەر بارەگای لقی پێنجی پارتی و سووتاندنی ئاڵای کوردستان بەتایبەتی. کۆبوونەوەکە سەرکۆنەی هێرشەکە و سووتانی ئاڵای کوردستان دەکات.[3]
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی پارێزگای زۆنگوڵداکی لە کەناراوەکانی دەریای ڕەش کرد و گوتارێکی لەبارەی ئەو کەشتییانەی تورکیا پێشکێشکرد، کە لە دەریاکاندا بەدوای گازی سرووشتیدا دەگەڕێن. ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا گوتی: درێژە دەدەین بە گەڕان بەدوای سەرچاوەکانی هایدرۆکاربۆن لە دەریای ڕەش و دەریای سپیدا. دوای ئەو بڕەی ڕامانگەیاند، 85 ملیار مەترسێجای دیکە گازی سرووشتیمان دۆزییەوە. بەو بڕەی کە لە بیری تونا 1 دەریدەهێنین، 405 ملیار مەترسێجا گازی سرووشتییە.[3]
- تومەنی ئێرانی داڕمانێکی گەورەی دیکەی تۆمارکرد و بەهای هەر دۆلارێکی ئەمەریکی ئاستی 32 هەزار و 200 تومەنی تێپەڕاند، ئەوەش دەبێتە پێوانەیەکی نوێی دابەزینی تومەن.[4]