پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
10-07-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 522,360
وێنە 105,707
پەرتووک PDF 19,690
فایلی پەیوەندیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
ئیسماعیل مەسقەتی
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
پۆل: ژیاننامە | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 3
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئیسماعیل مەسقەتی

ئیسماعیل مەسقەتی
هونەرمەندی موزیکژەن و گۆرانیبێژ ئیسماعیل مەسقەتی لە ساڵی 1922 واتە (1301 هەتاوی) لە شاری #کرماشان# هاتە دنیا. باوکی بە ناوی محەمەد ئیبراهیم کوری مستەفا خانی وەکیلە کە یەکێک بووە لە قوتابیانی میرزائاغا خانی باوک. ئیسماعیل کە لەو کاتەدا تەمەنی زۆر کەم بوو، تەختەیەکی دەهێنا و لاسایی ئامێرژەنینەکەی باوکی دەکردەوە. لە تەمەنی 12 ساڵییەوە بە ژەنینی ئامێری زەرب واتە تونبەک هاتە ناو دونیای موزیکەوە و پاشان لە تەمەنی 18 ساڵییەوە دەستی دایە ئامێری تار کە زۆر هۆگری بەم ئامێرە پەیدا کردبوو.
لە ماوەیەکدا کە مورتەزا نەی داوود و مامۆستا یەحیا زەرین پەنجە هەر دوو دانیشتووی شاری کرماشان بوون، بەهرەیەکی گەلێک زۆری لەو دوو هونەرمەندە گەورەیە وەرگرت. هەروەها لە ئامۆژگاری و ڕێنوێنییەکانی ئەبولحەسەن سەبا زۆر کەڵکی وەرگرت کە یەکێکە لە هونەرمەندانی هەرە ناودارەکانی موزیکی وڵاتی ئێران و زۆربەی هونەرمەندانی ناوداری ئێران قوتابی ئەو بوونە.
هونەرمەند ئیسماعیل مەسقەتی دەیگێرایەوە کە تەواوی ئەو گۆرانییە کوردیانەی کە بۆ خۆی دروستی کردبوون ئەبولحەسەن سەبا دەیکردنە نۆتە و نۆتی ئەو گۆرانییانەی دەنووسییەوە. بەداخەوە تەواوی ئەو گۆرانییانەی کە بە یارمەتی خوالێخۆشبوو سەبا نووسیبوونی، لە ناو چوون و تەنیا ژمارەیەک لەو گۆرانییانە لە بیر و یادی ئەودا مابوونەوە و هەتا دوایین ساڵەکانی ژیانی بەردەوام بە هێزی دەست و پەنجەی ئەو گۆرانی و پارچە موزیکانەی دەژەنی.
ئیسماعیل مەسقەتی چالاکی هونەری خۆی بە شێوەیەکی جیدی لە ڕادیۆ تاران و بە چڕینی گۆرانییەکانی سەحەر سەحەرە و ئای نەرمە نەرمە دەست پێکرد کە هەر دووک بەرهەمی تایبەتی خۆی بوون. پاشان لە سەرەتای دامەزراندنی ڕادیۆ کرماشان هەتا 2 ساڵ دوای شۆرشی گەلانی ئێران بۆ ماوەی 18 ساڵ لە گەل ئەو ڕادیۆیە هاوکاری کرد. هەر لەو ماوەیەدا لە گەل چەندین ئۆرکستڕای جۆراوجۆری ئەو ڕادیۆیە هاوکاری هونەری دەکرد. هونەرمەند ئیسماعیل مەسقەتی هەر لە میانەی ئەو ساڵانەدا بە هاوکاری هونەرمەندانی موزیکژەنی کورد گرینگترین گۆرانییەکانی تۆمار کرد، لەوانە: کچە کچە، نازەنینە، بەو بەو، پەپوو سولەیمانی، جەمیل جەمیلە و چەندین بەرهەمی تر کە هەموویان بەرهەمی خۆی بوون و گۆرانییەکانی کچە کچە و نازەنینەی زیاتر لە هەمووی بەرهەمەکانی خۆشتر دەویست کە گۆرانی بەو بەو بۆ خەڵکی کوردستان زۆر ئاشنایە.
لەو ماوەیەدا هونەرمەندانێکی ناودار لە ڕادیۆی کرماشان کاریان دەکرد و پێکەوە گروپێکیان پێکهێنابوو. ئەو هونەرمەندانە بریتی بوون لە: محەمەد عەبدولسەمەدی، موجتەبا میرزادە، مەحمود مێرئاتی، ئەکبەر ئیزەدی، بەهمەن پوولەکی، حەسەن زیرەک، مەحمود بلووری، حیشمەتوڵڵا لوڕنیژاد، سەید ئیسماعیل پیرخدری و ئیسماعیل مەسقەتی.
هونەرمەند مەسقەتی هەر لە تەمەنی گەنجیدا خولیای هونەری چڕینی گۆرانی بوو. بۆیەش لە گەڵ ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنەکانی ئەو کات لەوانە ڕادیۆی کوردی تاران و کرماشان دەستی بە هاوکاری کرد و بە هۆی شارەزایی لە بواری موزیک بە شێوەیەکی گونجاو لە موزیکی کوردیدا خەریکی کار کردن لە بواری هونەری گۆرانی ڕەسەن و فۆلکلۆر بوو.
هونەرمەند لە ساڵانی ڕابردوودا چەند جارێک لە گەڵ هونەرمەندانی موزیکژەنی ناوداری کورد بەرنامەی پێشکەش کردووە، هەروەها لە گەڵ ئۆرکسترای موزیکی ڕادیۆ کرماشان بە سەرپەرشتیاری هونەرمەند عەبدولسەمەدی چەند گۆرانییەکی لەو ڕادیۆیە تۆمار کرد. لە دوای بڵاوبوونەوەی ئەم گۆرانیانە لە ڕادیۆ کرماشان ئیسماعیل مەسقەتی لە سەرانسەری کوردستان ناسرا. بە تایبەت 2 گۆرانی بەو بەو و پەپوو سولەیمانی لە ناساندن و ناوبانگ دەرکردنیدا دەورێکی بەرچاویان هەبوو.
لە لایەکی دیکەوە ئەم هونەرمەندە لە شارەکانی کوردستان و بە تایبەت لە کرماشان لە چەندین کۆر و کۆبوونەوی تایبەت و لە زەماوەندەکانی شارەکانی
کوردستان کۆنسێرتی گۆرانی فۆلکلۆر و ڕەسەنی کوردی پێشکەش بە جەماوەرەکەی
کردووە. ئەمانەو چەندین جاریش لە شاری تاران بەرنامە و گۆرانی فۆلکلۆری کوردی پێشکەش کردووە.
ئیسماعیل مەسقەتی ساڵی 2002 لە گەڵ گروپی موزیکی هونەرمەندانی دانیشتووی هەندەران بە سەرپەرشتیاری هونەرمەند فارووق باپیر چەندین بەرهەمی بەپێزی لە تەلەفیزیۆنی میدیا تی ڤی پێشکەش کردووە و لە گەڵ ئەم گروپە لە فیستیڤاڵێکی هونەرییدا لە وڵاتی ئەڵمانیا بەشداری چالاکانەی کرد.
مەسقەتی بە بلیمەتی بوداهەژەنین ناسراوە و لە هونەری بوداهەژەنیندا کە یەکێکە لە بنەماکانی موزیکی ڕەسەنی وڵاتی ئێران زۆر بە توانا بوو لەم بوارەدا دەستێکی باڵای هەبوو. لە زۆربەی بەرهەمەکانیدا کاری بوداهەژەنین واتە ئامێرژەنین بە شێوەیەک کە ئەو میلۆدییەی کە لە یەک کاتدا بە بێ نۆتە لە گەڵ گۆرانییەک پێشکەشی دەکرد لە کاتێکی دیکەدا هەمان میلۆدی بە چەشنێکی تازەتر و بە شێوازێکی دیکەوە لە گەڵ ئەو گۆرانییەدا پێشکەشی دەکرد.
ئیسماعیل مەسقەتی گۆرانی و موزیک و بەرهەم گەلێکی زۆری ساز کردووە. لەوانە: کچە کچە، نازەنینە، بەو بەو، پەپوو سولەیمانی، جەمیل جەمیلە، تاتی مارگەستم و مینا مینا. شێوازی تارژەنینی مامۆستا ئیسماعیل مەسقەتی بە جۆرێک بوو کە تایبەت بوو بە خۆی و لە تارژەنیندا لاسایی هیچ کەسێکی نەکردەوە و بە ژەنیارێکی شیرین پەنجە ناوی دەرکردبوو. هونەرمەندان و ژەنیارانێکی زۆر لەوانە حەمید ڕەزا تاهیرزادە بە شێوازی تارژەنینی ئیسماعیل مەسقەتی زۆر سەرسام بوونە و لە شێواز و ستایلی تارژەنینی مەسقەتی بەردەوام بوون و ئەم ستایلەی هونەرمەند کاریگەریی زۆری لە سەریان هەبووە.
هەروەها جۆری تارژەنینی ئیسماعیل مەسقەتی کاریگەرییەکی زۆری لە سەر گوێگر هەبوو، میزرابەکانی پڕ بوون لە خۆشەویستی و دەنگی میزرابی تارەکەی بۆ هەمیشە لە گوێی هونەردۆستاندا دەزرینگێتەوە. مەسقەتی هەروەها جگە لە ژەنینی ئامێری تار، لە ژەنینی ئامێرەکانی: سێتار، عوود، ویۆلۆن، زەرب، دەف و دایرە زۆر بە توانا بوو، بەڵام تار ئامێری تایبەت و پسپۆرانەی ئەم هونەرمەندە بوو.
ئیسماعیل مەسقەتی لە ماوەی ساڵانی چالاکی و خزمەتی هونەری خۆیدا بە بواری مەقام و گۆرانیبێژی، کۆمەڵێک بەرهەمی جوان و پڕبایەخی پێشکەش بە دنیای هونەری گۆرانی و موزیکی ڕەسەنی کوردەواری کرد کە ژمارەیان زیاتر لە 300 بەرهەمی تۆمار کراوە و لە بەرهەمە گرینگ و تایبەتەکانی ئەو هونەرمەندە دێنە ئەژماردن.
هەروەها لە کاری چڕینی گۆرانییە فۆلکلۆرە کوردییەکاندا بە تایبەت هی ناوچەی کرماشان زۆر بلیمەت و بەتوانا بوو، بە هەست و سۆزیکی تایبەتەوە کە سەرانسەری جەستەی داگرتبوو، گەلێک گۆرانی و بەستەی فۆلکلۆری کوردی لە مردن ڕزگار کرد و بە جوانترین شێوە و بە ڕیتم گەلی جۆراوجۆر بۆ هونەری موزیکی ڕەسەنی کوردی زیندووی کردنەوە. ئیسماعیل مەسقەتی بەشێکە لە موزیکی فۆلکلۆری کوردی و ناو و ناوبانگێکی زۆری لە سەرانسەری شارەکانی کوردستان و ئێراندا هەیە.
هونەرمەندی گەورەی گۆرانی و مەقاماتی کرماشان ئیسماعیل مەسقەتی خاوەنی چەندین بەرهەمی پڕبایەخ و بەهێز و جوانە. زۆربەی گۆرانییەکانی عاشقانەیە و لە چەندین دەزگای جۆراوجۆردا بە زمانی کوردی زۆر بە جوانی پێشکەشی کردوون کە پاش چەندین جار بیستنیان هەر تازەن و مۆرکی هونەری ڕەسەنی کوردەواریان پێوە دیارە و هەمیشە لە یاد دەمێننەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد ئیسماعیل مەسقەتی لە دوای ساڵانێکی زۆر کار و خزمەتی هونەری بە بواری موزیک و گۆرانی ڕەسەنی کوردی چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا لە ڕۆژەکانی سەرەتای بەهاری ساڵی 1387 لە تەمەنی 86 ساڵیدا لە شاری کرماشان ماڵئاوایی لە جیهانی هونەر و گۆرانی کوردی کرد. تەرمی هونەرمەند بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هونەرمەندان، ڕۆشنبیران، کەسایەتییەکان، گەنجان و خەڵکی هونەردۆستی شاری کرماشان و دەوروبەری، لە گۆرستانی باغی فیردەوس لە شاری کرماشان بە خاکی نیشتمان سپێردرا.
ئەم بابەتە 21,797 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | مەنووچێهر جیهانی - ماڵپەڕی پەیامنێر
فایلی پەیوەندیدار: 1
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
جۆری کەس: موزیکژەن
جۆری کەس: گۆرانیبێژ
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): کرماشان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 25-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 31-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 21,797 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.124 KB 31-08-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
21-02-2010
هاوڕێ باخەوان
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
10-07-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 522,360
وێنە 105,707
پەرتووک PDF 19,690
فایلی پەیوەندیدار 98,576
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
فۆڵدەرەکان
کۆمەڵکوژی - پارت / لایەن - پارتی دیموکراتی کوردستان کۆمەڵکوژی - پلەی پارتایەتی - ئەندام کۆمەڵکوژی - تەرمەکەی دۆزراوەتەوە؟ - نەخێر (تا کاتی تۆمارکردن - چاککردنی ئەم بابەتە) کۆمەڵکوژی - جۆری کەس - قوربانیی ئەنفال کۆمەڵکوژی - ڕەگەزی کەس - نێر کۆمەڵکوژی - زمان - شێوەزار - کرمانجیی سەروو کۆمەڵکوژی - شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون) - مێرگەسوور کۆمەڵکوژی - نەتەوە - کورد کۆمەڵکوژی - هۆز - بارزان کۆمەڵکوژی - وڵات - هەرێم (لەدایکبوون) - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.547 چرکە!