کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,468
وێنە
  123,323
پەرتووک PDF
  22,038
فایلی پەیوەندیدار
  124,592
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,665
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,191
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,635
عربي - Arabic 
43,433
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,350
فارسی - Farsi 
15,493
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,020
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,747
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
879
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,416
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,922
نەخشەکان 
237
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,186
شوێنەوار و کۆنینە 
729
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,026
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,583
کورتەباس 
22,088
شەهیدان 
11,888
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
240
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,058
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
885
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,191
PDF 
34,596
MP4 
3,800
IMG 
232,295
∑   تێکڕا 
271,882
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
76مین ساڵوەگەڕی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێیانی
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، مێژووی دوێنێ و ئەمڕۆ بۆ نەوەکانی سبەینێ ئەرشیڤ دەکات!
بەشکردن
Copy Link1
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
76مین ساڵوەگەڕی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێیانی
76مین ساڵوەگەڕی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێیانی
ناونیشانی بابەت: 76مین ساڵوەگەڕی لە سێدارە درانی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێیانی

ڕۆژی 10ی خاکەلێوەی ساڵی 1326ی ھەتاوی (30ی ئاداری 1947) ، 76 ساڵ لەمەوبەر #پێشەوا قازی محەمەد#، سەرکۆماری #کوردستان# و حەمەحسێن خانی سەیفی قازی (ئامۆزای پێشەوا) و ئەبولقاسم سەدر قازی (برای پێشەوا) بە بڕیاری دوو دادگای نایاسایی و ڕواڵەتی بە دەستی دوژمنانی گەلی کورد لە چوارچرای شاری مەھاباد، واتە ھەر لەو شوێنەی کە 2ی ڕێبەندانی 1324ی ھەتاوی (22 مانگی ژانویە 1946) کۆماری کوردستان ڕاگەیەنرابوو، لەسێدارە دران و شەھید کران.
پێشەوا قازی محەمەد ساڵی 1900ی زایینی لە بنەماڵەیەکی ناسراو و گەورەی کۆمەڵایەتی و ئایینی لە #مەهاباد# لەدایک بووە. قازی محەمەد لە منداڵی و لاویدا زۆر خولیای زانست و فێربوونی زمانە بیانییەکان بووە و جگە لە عەرەبی و فارسی، لەگەڵ زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی و تا ڕادەیەکیش ڕووسی ئاشنایەتیی بووە. قازی محەمەد زۆری حەز بە تێکەڵاوی لەگەڵ زانایان، کەسایەتییە گەورەکان، کوردە نیشتمانپەروەرەکان و سەرۆک عەشیرەتەکان ھەبووە.
$دەستپێکی خەبات$
دوای کۆچیدوایی باوکی، بوو بە دادوەر (قازی) ی شاری مەهاباد. لەبەر ئارەزووی خۆی بۆ کاری فەرھەنگی و بردنەسەرەوەی زانیاریی خەڵک، لە ساڵەکانی بەر لە 1941 و دوای ئەوەش بەرپرسایەتیی دایرەی فەرھەنگ و ئەوقافی شاری مەھابادی بە ئەستۆوە گرتووە و خزمەتی بەرچاوی فەرھەنگی کردووە و لە کاتی بەرپرسایەتیی ئەودا، یەکەم قوتابخانەی کچان لە مەھاباد کراوەتەوە. ھەر لەبەر ئەوە لەگەڵ زۆرێک لە خوێندکاران، ڕۆشنبیران و مامۆستایان پەیوەندییەکی نزیکی هەبووە.
چەند ساڵ و لە ماوەی لاوازی و پشێویی دەوڵەتی ناوەندیی تاران، واتە لە ساڵانی 1941 تا 1945 کە کۆماری کوردستان پێک ھاتووە، بەڕێوبەریی پێشەوا لە پێشبردنی کاروبارەکان و بەتایبەتیی لە چارەسەریی کێشە عەشیرەییەکاندا دەورێکی بەرچاو بووە. زۆر لە گرفتەکان و کاری ڕۆژانەی خەڵک لە دیوانی ئەودا کە مەحکەمەیان پێ‌دەوت، چارەسەر بووە.
پێشەوا قازی محەمەد ڕێزی تایبەتیی بۆ دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ.ک) ھەبووە. زۆر لە دامەزرێنەرانی ژ.ک ڕاوێژیان لەگەڵ کردووە و زۆریان خۆشویستووە و گەلێکیان ھەوڵ لەگەڵ داوە تا ببێتە ئەندامی ئەو کۆمەڵە.
قازی لە ڕوانگەی نوێنەرانی بیانیشەوە کە ئەو کات ئێرانیان لەنێو خۆیاندا دابەش کردبوو، ڕێزی تایبەتیی ھەبووە. ھەر کەس چووەتە مەھاباد تێکۆشاوە بەر لە ھەموو کەس چاوی بە ئەو بکەوێت. بانگکرانی بۆ سۆڤیەت ھەر لەم پەیوەندییەدا بووە، کە لەگەڵ شاندێکی گەورە سەردانی باکۆیان کرد.
$کەسایەتیی پێشەوا$
قازی محەمەد مرۆڤێکی فەرھەنگدۆست، خۆش بەیان، ئەدەب و ھونەردۆست، ئەھلی ڕاوێژ و لە ھەمانکاتدا خەباتگێڕێکی نیشتمانپەروەر و گەل خۆشەویست بووە. لەگەڵ ھەموو چین و توێژێک ھەڵسوکەوتی ھەبوو و لە کاتی پێویستدا لە ھەست و ھێزیان کەڵکی وەردەگرت.
وەک ئەوەی لە وەسییەتەکەیدا ھاتوو، قازی محەمەد برایەتی و یەکگرتوویی کوردی پێ گەورەترین ھۆی سەرکەوتن بوو. ھەربۆیە لە زۆربەی وتارەکانی کە لە ڕۆژنامەی کوردستانی ئەو کات چاپ کراون لەسەر بابەتی یەکییەتی و برایەتی دواوە و مەرجی سەرکەوتن و کۆڵەکەی ڕاگرتنی کۆمار و ھۆی سەرکەوتن بەسەر دوژمنانی زانیوە.
ھەرچەند دەیزانی دوژمنەکانی کورد ڕاست ناکەن بەڵام لە وتووێژدا زۆر بە ڕاشکاوی ڕای ‌دەگەیاند کورد حەز دەکات لە ڕێگای ئاشتییەوە بە مافی خۆی بگا، بەڵام ئەگەر وا نەبێت ئەوەی بۆی بکرێت دەیکات.
لە پێش کۆماردا جاربەجارە لە ڕۆژنامەی کوردستان بە ناوی پێشەوا باسی لێ دەکرا، لە دوای دامەزرانی کۆمار بە شێوەی فەرمی نازناوی (پێشەوا) ی پێ‌ بەخشراوە و ئەو ناوە تا ئێستاش لەنێو کۆڕ و کۆمەڵی خەڵکدا ھەر باوە و بووەتە ڕەمز و سیمبۆلی خەباتی نەتەوایەتیی کورد.
$ژیانی سیاسی و سەردەمی کۆمار$
قازی محەمەد کە بوو بە ئەندامی کۆمەڵەی ژ.ک و ناوی نھێنیی (بینایی) بۆ دانرا، ھیوایەکی زیاتری بۆ بەرپرسان و خەڵک پێک ھێنا. لە ئاکامی تێگەیشتنی بە وەخت و ئازایەتی سیاسی ئەو و بە قەناعەت گەیشتنی بەرپرسانی کۆمەڵەدا بوو کە ژ.ک بوو بە حیزبی دیموکراتی کوردستان و وەک حیزبێکی دیموکرات و پێشکەوتوو دەستی کرد بە تێکۆشان و خەباتی سیاسی. قازی لەبەر ڕێزی تایبەتیی کە بۆ ژ.ک‌ی ھەبوو، بناغەی دامەزرانی حیزبی دیموکراتیشی ھەر بە 25ی گەلاوێژ، ڕۆژی دامەزرانی ژ.ک دانا و ھەر بۆیەش سەرنجی زۆربەی نزیک بەتەواوی بەرپرسانی بۆ تێکۆشان لەنێو حیزبی دیموکراتی کوردستاندا ڕاکێشا. حیزب زۆر بەخێرایی پەل‌وپۆی سەند و تێکۆشانی لە ھەموو ناوچەی ئازادی کوردستان دا پەڕەی سەند. قەیرانی بە زۆر لکاندنی کوردستان بە ئازەربایجانەوە حەل کرد و مەجبووری کردن حیسابی جیاواز بۆ کوردستان بکەن. لە یەکەم کۆنگرەدا، لە 22ی ژانویە 1946 (2ی ڕێبەندانی 1324ی کۆچی ھەتاوی) بە بەشداریی نوێنەرانی پارچەکانی دیکەی کوردستان و مەلا مستەفا بارزانی و سەرۆک عەشیرەت و نوێنەرانی ھەموو چین و توێژەکانی کوردستان پێکھاتنی یەکەم کۆماری کوردستان ڕاگەیەنرا.
لە ماوەی دەسەڵاتی کۆماری کوردستان ئەوەی پێویست بوو زۆر بە ڕاشکاوی بە شای ئێران و قەوام (سەرۆک وەزیرانی کاتی ئێران) ڕاگەیاندوە، قامکی لەسەر لاوازییەکانیان بەرانبەر بە گەلی کورد داناوە. بەئاشکرا پێی گوتون، ئێوە لە قسەکانی خۆتا‌ندا دوودڵن و ناتانەوێ مەسەلەی کوردستان چارەسەر بکەن.
کاتێک پێشەوا لەلایەن قوام السلتنەوە بۆ تاران بانگھێشت دەکرێت و لە ڕێکەوتی 28ی ژوئەنی 1946 دەچێتە تاران، لەلایەن ژمارەیەک لە وەزیران، نوێنەرانی پەڕڵەمان و نوێنەری کوردەکانی تاران و نوێنەری حیزبەکان و یەکییەتی کرێکاران لە فڕۆکەخانە پێشوازی لێ دەکرێ. ڕۆژنامەی ایران ما ھەر ئەو کات دەنووسێ:
ئێستا کە قازی محەمەد لە تارانە و ئازادیخوازان چاویان پێی کەوتووە، دەردەکەوێ کە بیروڕای ئەو جێگیرکردنی ئازادی و دێموکراسی لە تەواوی ئێران دایە و مافی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئینسانی بۆ نەتەوەی کوردیش لە گۆڕێ دایە. ھەر کارێک بە سوودی دێموکراسی بێ لەلایەن پێشەوای کوردستانەوە بە دڵەوە پێشوازی لێ دەکرێ. ھیوادارین جەنابی قەوام لەو سەفەرە مێژوویییە کەڵک وەرگرێ.
$ڕووخاندنی کۆمار$
دوای وتووێژی زۆر، تاران و کۆماری کوردستان بە خاڵێکی ھاوبەش نەگەشتن و گرفتەکان چارەسەر نەکران. ھەر بۆیە بەشوێن ماوەیەک ھەڕەشە، و بە دوای وەر گرتنی ھێندێ بەڵێن بۆ یارمەتیدان لە ڕووخاندنی کۆماری مەھاباد لەلایەن بڕێک سەرۆک عەشیرەتەکان، تەنانەت چەند کەس لەوانەی لەگەڵ قازی سەفەری باکۆیان کردبوو، تاران لە پێش‌دا ھێرش دەکاتە تەورێز بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئازەربایجان و پاشان ھێرش دەکاتە سەر کوردستان.
ئەرتەشی ئێران کە قوورسترین ئامێری شەریان چەند تانکی کۆن و قۆڕازە بوو، ڕۆژی 20 سەرماوەزی ساڵی 1325ی ھەتاوی (1946ی زایینی) گەیشتە دەرەوەی شاری تەورێز و ڕۆژی 21بە ھەڵاتنی سەرۆکانی کۆمار بۆ سۆڤیەت کۆماری ئازەربایجان ڕووخا و ئەرتەش شاری تەورێزی داگیر کرد. دوای ئەوە ئەرتەش لەوێڕا بەرەو مەھاباد ڕێ کەوت. لە ئەو ناوچانەی دیکە لە باشووری مەھاباد‌دا کە خۆیان بە بەشی کۆمار دەزانی و دەسەڵاتی تارانیان بە حکوومەتی ناوەندی نەدەزانی، واتە لە شارەکانی سنە، دیواندەرە، مەریوان ھەتا نزیکی سەقز، لە چەند مانگ پێش ئەوە، ھێزیان ئامادە کردبوو؛ بەڵام دوای تەورێز ئەرتەش ھێزی نوێی لە ڕێگای قەزوێن بۆ سەقز نارد کە لە 20ی سەرماوەز گەیشتنە سەقز و لە ڕێگەی بۆکان بە یارمەتیی ھێندێ لە کوردەکانی سەربە حکوومەتی شا، ڕێگەی مەھابادیان گرتە بەر. قازی وەک سەرۆک کۆمار دەستوور دەدات ھەتا دەکرێت لە شەڕ خۆ بپارێزن چون ماڵوێرانی پێوەیە. ئەگەرچی لە پێناوی وڵات ھەمووان تێدەکۆشن بەڵام بە ھۆی جووڵانەوەی سەرنجڕاکێشی ھێزەکانی سۆڤیەت، زۆر بەخێرایی، لە ماوەی چەند ڕۆژ کوردستان داگیر دەکرێ. ئەگەر چی ئەو ڕەخنە لە قازی، وەک سەرۆک کۆمار و جێی متمانەی جەماوەر دەگیرێت کە بۆ ئەوندە پشتی بە یارمەتیی سۆڤیەت بەستبوو کە بە دەست‌‌کێشانی لەپاڵپشتی کۆمار ئاوەھا بەخێرایی کۆمار تێدا چوو؛ بەڵام لەوەدەچێت گەورەترین ھۆی ڕووخانی کۆمار یەک‌نەبوونی ھەوموو دەستەکان ببێت، تا ئەو ڕادەیە کە ھێندێ ھەتا سۆڤیەت کوردستانی چۆڵ کرد، نامەیان نارد بۆ تاران کە وەرن، ئێستە کاتی ھێرشە. بە ئاگادار بوون لە داھاتووی کۆمار مەلا مستەفا ھەوڵی دا کە قازی لەگەڵ خۆی بباتە دەرەوە، بۆ پاراستنی گیانی، بەڵام قازی بەوە ڕازی نەبوو، پێی وا بوو دەبێت لەسەر بەڵێنی خۆی بمێنێتەوە. قازی دەزانێت کە بەزوویی کۆمار دەڕووخێت؛ لەنێوان شەر یان خۆبەدەستەوە دان، وەک بەرپرسیارێکی گیانی خەڵک، بۆ بەرگری لە کوشتن و وێران کردن، وەک قارەمانێکی نەتەوەیی خۆ بەدەستەوە دەدات. ھەڵبەت سەبارەت بەوە، ‌ ڕەخنەدەگرن کە ئایا ئەگەر قازی لەگەڵ مەلا مستەفا بڕۆشتایە، دواتر نەیدەتوانی قازانجی زیاتر بێت بۆ گەلەکەی؟‌ بەڵام لە کاتی ماڵاوایی لەگەڵ مەلا مستەفا، قازی ئاڵای کوردستان دەسپێرێ بە مەلا مستەفا و وەک وەڵامی ئەو پرسیارە دەڵێت: من خۆم فیدای خەڵکی دەکەم و ھیچ کات وەک پیشەوەری و سەرانی ئازەربایجان ناکەم تا وڵاتەکەم لە خوێن دا شەڵاڵ بێو ھەزاران کەس بە کوشت بچن.
ئەرتەش ڕۆژی 29ی سەرماوەز دەگاتە مەھاباد وەک پایەتەختی کۆمار و وەک ئەو شارەی دەسەڵاتی کۆماری تێدایە، کاتێک زیاتری بۆ دادەنێن. ئەگەرچی ھەر لە پێشدا ھەم قازی بۆخۆی و ھەموان دەیانزانی سزای قازی و ھەڵسووکەوتی حکوومەت لەگەڵ وی چۆن دەبێت، بەڵام دادگایەک ڕێ دەخرێت و تێیدا قازی و ئەندامانی کۆمار بە چەند تاوانی سەرەکی دادگایی دەکرێن.
ئەگەرچی ھەردوو کۆماری کوردستان و ئازەربایجان لەسەر پاڵپشتیی سۆڤیەت دامەزرێندران، بەڵام کۆماری کوردستان ڕاستەقینە ئارەزووی جەماوەری کورد بوو. سۆڤیەت بۆ سوودی خۆی دەستی لەپاڵپشتی کێشاوە و دەسەڵاتی تاران ھەردوو کۆماری لاوازی مەھاباد و ئازەربایجانی خنکاند. درێژەی کۆماری مەھاباد 11 مانگ بوو.
$دادگاییکردنی پێشەوا قازی$
6ی ڕێبەندانی ھەمان ساڵ (1325ھەتاوی-1947زایینی) لێژنەی تایبەت کە لە تارانەوە ھاتبوون بە سەرۆکایەتی سەرھەنگ ڕەزا دەگەنە مەھاباد و دادگا ڕێکدەخەن. پرسیارەکانی دادگا ڕوون نەبوون. لەلایەن قازیەکانەوە (قازی محەمەد، سەدر قازی، سەیف قازی) ھەموو تاوانەکان ڕەد کرایەوە و داوای بەڵگەیان دەکرد. ئاشکرا بوو کە ئەو دادگا ھیچ بەڵگەیەکی بە دەستەوە نەبوو.
$تاوانەکانی قازی ئەمانە بوون:$
گۆڕین و دەستکاری کردنی نەخشەی وڵاتی ئێران
-ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و داگیر کردنی بەشێک لە خاکی ئێران بە ناوی کوردستان
-بازرگانیکردنی نەوت لەگەڵ سۆڤیەت بە بێئاگاداری و ڕەزامەندی دەوڵەتی ناوەندی
-ساز کردنی نەخشەی کوردستانی گەورە‌ بە لکاندنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێراق، تورکیا و سووریا
-ھێنانە ناوەی بێگانە و بەشێک لە خاکی ئێران خستنە ژێر دەستی (مەبەست مەلا مستەفا بارزانی)
-دانانی ئاڵای جیاواز بۆ کوردستان بە نیشانی چەکوچ و داس بە شێوەی ئاڵای سۆڤیەت
-لێدانی سکەی پووڵ بۆ کۆردستان بە وێنەی ڕووپیەی ڕووسی
قازی ھەموو ڕەت دەکاتەوە و لە وەڵام دا دەڵێت ئاڵام داناوە بەڵام نە وەک ئەوەی ئەوان دەڵێن وەک ئاڵای سۆڤیەت. سەبارەت بە مستەفا بارزانی، ئەو بۆ خۆی ھاتووەتە مەھاباد و کەس نەیھێناوە، ئەو کوردە و کوردستان ماڵی ھەموو کوردێکە و ھەر کوردێک بە ئارەزووی خۆی لەسەر ھەر بستە خاکی کوردستاندا دەتوانێت بژی
یەکێک لە تاوانەکانی سەرەکی سەدر قازی، جێگری سەرۆک کۆمار و برای قازی محەمەد نووسینی هەڵبەستێکی گەرم بۆ بەخێرھاتن وتن بە مەلا مستەفا بارزانی بوو.
دادگاکە بە دانی بڕیار لەسێدارە دانی ھەر سێکیان کۆتایی ھات. بەڵام ئەمە کۆتایی کارەکە نەبوو. قازییەکان لە بەندیخانە‌ کران بۆ ماوەی سێ مانگ. دیسان بە ھەمان شێوە دادگای پێداچوونەوە‌ بەڕێوەچوو، ئەگەر چی ھەموان لەسەر ئەو بڕوا بوون کە بە تاوانبار ناسینی قازی ھەر لە پێش‌دا وەک ئامانجی دادگاکان لە تارانەوە نیشان کرابوو.
پێشەوا و ھاوڕێیانی ئەوەندەی لە ماوەی یازدە مانگی کۆماردا ھەوڵیان دا، ھەر ئەوەندەش لەو دادگا بوو، لەخۆبردوویی و ئازایەتییان لە خۆیان نیشان داوە.
لەگەڵ ھەموو ئازاری دەروونی و ئەو ژیانە تاڵەی کە لە بەندیخانەی پادگانی مەھاباددا بۆیان پێک ھاتبوو، نە تەنیا بڕوایان بە ئامانجەکانیان، لاواز نەبووبوو بەڵکوو زۆر ئەرخەیانترو بە ورەتر ببوون.
$لە چاوپێکەوتنێکی نھێنیدا کە لەگەڵ یەک دوو مرۆڤی جێی باوەڕی خۆیان بوویانە، گوتوویانە:$
ئێمەیان فریودا، با نەتەوەی کورد فریو نەخوا و خەباتی خۆی بۆ ڕزگاری و سەربەستی درێژە بدات و چەک دانەنێ.
ھەروەھا گوتبوویان:
کە زۆریان زەخت خستووینەتە سەر تا نامەیەک بۆ مەلا مستەفا بنووسین کە دەست ھەڵبگرێت. بەڵام ئێمە نەتەنیا شتی وا نانووسین بەڵکوو پێمانوایە ئەوەی بۆی دەکرێت دەبێت لەگەڵ ئەو ناپیاوانە بیکا.
ئازایەتییان لە دادگاکاندا بە ڕادەیەک بووە کە ئەفسەرەکان سەریان سووڕماوە. لە ڕاستیدا ئەو دادگایە ئەمەریکا و ئینگلیزیشی لە پشت بوو. ھەرچەند جگە لە کاربەدەستانی خۆیان کەسی نامۆی لێ نەبووە، بەڵام ھەر لە ڕێگای ئەوانەوە زۆر شت بڵاو بووەتەوە کە پێویستە بیزانین.
پێشەوا ھەر جارێک لەو دوو جارە کە بە ناو دادگایی کراوە زیاتر لە چوار کاتژمێر قسەی کردووە و بە وتەی سەروان شەریفی کە پارێزەری بووە: ئەوە قازی محەمەد بووە کە حکوومەتی دادگایی کردووە و لە ھەموو بوارێکەوە ھێناویەتە ژێر پرسیار.
ڕۆژنامەی ئازادی کە لەو سەردەمدا لە بەغدا بە زمانی کوردی دەردەچوو، سەبارەت بە پشتگیریی ئەمریکا و ئینگلیز لەو دادگایییە نووسیبووی: ئیستێعماری ئینگلیس و ئەمریکا لە وجوودی قازی محەمەد و ھاوڕێکانیدا دوژمنی ھەرە سەرسەختی خۆیان دەدی. ھیوایان ھەبوو بتوانن بە چۆکیان دابهێننو لە بەندیخانەش نوێنەرەکانیان چوون لەگەڵیان دوان تا بتوانن بۆ لای خۆیانیان ڕابکێشن، بەڵام ھیچ کات سەرکەوتوو نەبوون.
دواتر ڕۆژنامەی ئازەربایجان لە باکۆ نووسیبووی قازی محەمەد بە نوێنەری ئەمەریکا (جورج ئالێن) ی گوتبوو: گەلی کورد چاوەڕوانی ھیچ چاکەیەکی لە وڵاتانی ئیستێعماری نییە.
نەجەفقولی پسیان وتەکانی پێشەوا لە دادگادا لە چەند ڕستەدا کوورت دەکاتەوە و دەنووسێ:لە کاتی دادگاییدا قازی محەمەد پەلاماری دەبردە سەر سیاسەت و ئاکاری دەوڵەتی تاران و دەیوت: من لە قوژبنی گرتووخانەوە دەنگی خۆم بەرز دەکەمەوە لە دژی دەوڵەتی تاران و سەرۆکەکانی و دەڵێم تاوانبار ئێوەن نەک ئێمە. ئێوە وڵاتتان لێ داگیر کردووین ڕۆژنامەنووسێکی دیکە بە نێوی سلیمان.خ لە نووسراوەکانیدا دەڵێ، قازی وتی:
تەواوی ئەم بەسەرھات و ڕووداوانە ئاکامی سیاسەتی داگیرکەرانەی دەوڵەتە. ئەگەر دەوڵەت تەواوی کوردان بە خائین دەزانێت با دەست لەو مەڵبەندە ھەڵبگرێت. ئەگەر بە نیشتمانپەروەریشیان دەزانێت با لێ بگەڕێ خۆیان کاروباری خۆیان بگرنە دەست.
لە بەڵگە و ڕۆژنامەکانی یەکییەتی سۆڤیەت زۆر شت لەم بابەتانە نووسراون. لە زمان ئەفسەرە ئێرانییکانەوە دەگێڕنەوە کە قازی لە وەڵامی ئەوەی کە کۆماری مەھاباد دەست‌‌نیشانی سۆڤیەت بووە گوتویە:
ئەو ڕووداوانە لە ئاکامی ئەوەی دابوون کە ئێوە خۆتان قانوونی بنەڕەتیتان لەژێر پێ ناوە. ئێستاش من تەنیا خۆم دامەزرێنەری دێمۆکراسییەت لە کوردستانم و ھیچ ھێزێکی بێگانە منی ھان نەداوە. بێبەشی کورد منی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کارانە ھان داوە.
کاتێک سەرۆکی دادگا بە خەیانەت تاوانباریان دەکات لە وەڵام دا دەڵێت: ئێرە ماڵی منە، خاکی کوردستان خاکی باب و باپیر و ئەجدادی منە چۆن دەتوانم دەستی لێ ھەڵگرم.
دادگایی یەکەم لە 19ی مانگی ژانویە دەستی پێ کرد و چەند ڕۆژی خایاند و حوکمی ئیعدامی قازییەکانی دا. دادگایی دووەم لە 28ی مارسی 1947 (واتە 7ی خاکەلێوە) دەستی پێ‌کرد و ڕۆژی 30ی مارس کۆتایی پێھات.

$لەسێدارە دان$
لە بەرەبەیانی 10ی خاکەلێوەی ساڵی 1326ی ھەتاوی (30ی مارسی 1947) پێشەوا قازی، حەمەحسێن خانی سەیف قازی (ئامۆزای پێشەوا) و ئەبولقاسم سەدر قازی (برای پێشەوا) بە دوای حوکمدران لە دوو دادگای نایاسایی و فەرمایشیدا بەدەستی دوژمنانی گەلی کورد لە چوارچرای شاری مەھاباد، واتە ھەر لەو شوێنەی کە 2ی ڕێبەندانی 1324ھەتاوی (22 مانگی ژانویە 1946) کۆماری کوردستان لێی ڕاگەیەنرابوو، لەسێدارە دران و شەھید کران.
تەرمی ئەو شەھیدانە ھەر ئەو ڕۆژە لەسەر شان و پیلی خەڵک و جەماوەری مەھاباد لە گۆڕستانی مەلا جامی بە خاکی نیشتمانەکەیان سپێردران. شوێنی گڵکۆکەیان ئێستاش لەژێر چاودێریدایە.[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,929 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسکورد - 30-03-2023
فایلی پەیوەندیدار: 6
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 13
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-03-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: مەهاباد
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 30-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 30-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( کشمیر کەریم )ەوە لە: 18-01-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 2,929 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.25 چرکە!