$باشووری کوردستان$
-کاتژمێر سێی شەوی ڕابردوو چەکدارە توندڕەوەکانی #داعش# بە تۆپ و دۆشکە و چەکی قورسەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی #پێشمەرگە#ی کوردستان لە شارۆچکەی #شنگال# بێ ئەوەی زیانی گیانی بەدواوە بێت، بەڵام پێشمەرگە لە حەوت شوێنی ئەو شارۆچکەیە کشاوەتەوە، ئەمە جگە لەوەی زیانی بە داعش گەیاندووە.
-داعش شارۆچکەی شنگاڵی داگیرکرد و خەڵکەکەشی ئاوارەبوون.
-داعش ژمارەیەکی زۆری لە ئێزیدییەکانی شنگاڵی کوشت.
-چەکدارەکانی داعش مەزارگەی سەیدە زەینەبیان تەقاندەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/23721/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=03-08-2014=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/23721/0011.JPG=KTML_Photo_End=
-چەکدارانی داعش، ماڵی پەڕڵەمانتاری کورد (موحسن سەعدون) لە لە شارەدێی #زوممار# لە پارێزگای #نەینەوا# دەتەقێننەوە.
-سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕایدەگەیەنێت، کە حکومەتی فیدڕاڵی ئێراق و #حکومەتی هەرێمی کوردستان# بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
-هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هێرشێکی گەورەیان بەپاڵپشتی چەندین چەکی قورس بۆ سەر چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی شنگال و زوممار دەستپێکرد.
-بەشێک لەو چەکە قورسانەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #هەولێر#ەوە گەیشتنە هەرێم ڕەوانەی هێزەکانی پێشمەرگە کران و بڕیارە بە مەبەستی هێرشکردنە سەر چەکدارانی داعش لە شنگال و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بە کاربهێنرێن.
-لە دوای ئەوەی شارۆچکەی شنگال کەوتە دەستی چەکدارانی داعش، هێزێکی #یەپەگە# گەیشتنە سنووری ئەو شارۆچکەیە لە ئێستادا لەگەڵ داعش دەجەنگن.
-پارێزگاری نەینەوا بانگەوازێک ئاڕاستەی وڵاتانی جیهان دەکات بۆ ئەوەی بەپەلە فریای ئێزدییەکانی شارۆچکەی شنگال بکەون، ڕاشیدەگەیەنێت کە دوای چەند کاتژمێرێکی تر هەزاران ئێزدی گیان لەدەست دەدەن.
-داعش شارەدێی #ڕەبیعە#شی گرت.
-پاش دەستبەسەراگرتنی شارەدێکانی زوممار و ڕەبیعە چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی دەستیان بەتەقاندنەوەی ماڵی پەڕڵەمانتار و بەرپرسانی کورد و مەزارە ئایینییەکان کردووە، سەرچاوەیەکیش ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هەشت ماڵی کوردەکان تەقێنراوەتەوە.
-داعش نزرگەی (شێخ شەرەفەدین)ی تەقاندەوە.
-بەپرسێکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە شنگال ڕایدەگەیەنێت، کە پێنج لیوای پێشمەرگە و زێرەڤانی لە ناوچەی شەنگال و زوممار بوون بەبێ شەڕ کشاونەتەوە و تا ئێستاش پێشمەرگە نەگەشتوونەتەوە شنگال و ئەو شەڕەش لەو ناوچەیە دەکرێت هێزەکانی (پەیەدە) دەیکەن نەک پێشمەرگە.
-دوای ئەوەی کە لە شەوی ڕابردووە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە شارەدێی زوممار کۆنتڕۆڵکرا، هێزەکانی پێشمەرگە توانیان ئەو شارۆچکەیە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
-لە #ڕانیە# لەنیوەشەودا ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
-شەوی ڕابردوو گرووپە چەکدارەکانی داعش لە گوندی (سحێلا) لەسەر سنووری #ڕۆژاوای کوردستان# لە دژی هێزەکانی پێشمەرگە بۆسە دەنێنەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک پێشمەرگە شەهیدبوون و شەش پێشمەرگە بەبرینداری کەوتنە دەستی داعش و لەلایەن #شەڕڤانان#ی YPG و ڕزگار کران.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان