سهڵاحهدین دهمیرتاش بۆ جارى یهکهم له دادگا دهرکهوت
باکووری کوردستان
-
سەڵاحەدین دەمیرتاشسەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ جاری یەکەم لە دادگا دەرکەوت.
[4]
- لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی نەفەرهەڵگر لە نزیک شارۆچکەی
سلۆپیسلۆپی کە لە تورکیاوە بەرەو هەرێمی کوردستان گەشتی دەکرد، ژمارەیەکی زۆر لە سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون. لەو رووداوەدا بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 9 کەس گیانی لەدەست داوە و 28 کەسی دیکەش لە سەرنشینەکانی بریندار بوون.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- گەنجێکی کورد بە ناوی
سارۆ قارەمانیسارۆ قارەمانی تەمەن 24 ساڵە لە شاری
سنەسنە لە زیندانی ئیتڵاعات گیانی لەدەستدا، ئەوەش دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر.
[2]
باشووری کوردستان
- کۆنفرانسی دەزگای بنەماڵەی شەهیدان بە بەشداری 400 ئەندام و میوانان لە چوار بەشی کوردستانەوە، لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە
مەخموورمەخموور دەستیپێکرد.
[2]
- بەهۆی پەلاماردانیان لەلایەن چەکدارانی
داعشداعشەوە، سێ ئەندامی خێزانێک لەباشوری
کەرکوککەرکوک کوژران و یەکێکیشیان بەسەختی برینداربووە.
[1]
- حکومەتی عێراق رێگەی بە وەزیری بەرگری بەلجیکا نەدا سەردانی
هەولێرهەولێر بکات و لەبەرامبەردا حکومەتی بەلجیکا باڵیۆزی عێراقی بانگهێشتکردووە بۆ روونکردنەوە.
[3]
- لە شاری سلێمانی، بە مەراسیمێکی شکۆمەندانە، یادی سێ ژنە تێکۆشەری کورد
ساکینە جانسزساکینە جانسز و
لەیلا شایلەمەزلەیلا شایلەمەز و
فیدان دۆغانفیدان دۆغان کرایەوە و چوارەمین خەڵاتی ساکینەش درایە ژنە تێکۆشەرێک.
[2]
- هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرا-ی سەر بە سوپای عێراق، لە گەڕەکە کوردنشینەکانی شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو، بە تانک و زرێپۆشەوە بڵاوەیان پێکراوە، بەرپرسێکی یەکێتیش لە شارۆچکەکە دەڵێت: هاتنی ئەو هێزە دڵەڕاوکێی لەناو هاوڵاتیاندا دروستکردووە.
[2]
- لە گوندی کانی مارانی سنوری
ڕانیەڕانیە دوو کۆپتەری جەنگی نەناسراو تەقەیان بەسەر گوندەکەدا کردوو ترس و دڵەڕاوکێیان خستە ناو دانیشتوانی ئەو گوندە.
[1]
رۆژئاوای کوردستان
- لە هۆڵی دەرسگوتاری ناوەندی دیجلە بۆ رۆشنبیریی و هونەری دیموکراتی، لە شاری
دێرکدێرک-ی سەربە کانتۆنی
جزیرەجزیرە، لەژێر دروشمی (ژنۆلۆژی کۆمەڵگا بە سروشتی ژن ڕووناک دەکاتەوە)، یەکەمین کۆنفرانسی ژنۆلۆژی دەستیپێکرد.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان