محەمەد نووری ناسراو بەعەتری گڵۆڵانی لەساڵی 1926 لەناوچەی گەورکی#بۆکان# و مەهاباد لەدایک بووە. لەتەمەنی لاوییەوە تێکەڵاوی کار و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی و سیاسی بووە و بەتایبەت لەساڵانی 1944 بەولاوە تا ساڵانی 1948 و 1949 بەپێی سووڕی دەواران و ئاڵوگۆڕی زەمان سەیر و سەمەرەی زۆری لەژیاندا هاتۆتەپێش، دیارە دوای کۆماری کوردستان وەک زۆربەی نووسەران و شاعیران و تێکۆشەرانی ئەو سەردەمە تووشی دەربەدەری و چەرمەسەری ژیان دەبێت. ساڵی 1975 لەهەڵبژاردنی پەڕڵەمانی چوارەمی سەردەمی پاشایەتیدا وەک نوێنەری شاری بۆکان لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرا.