یهکێک لەچالاکانی جووڵانهوەی ساڵەکانی 1346 - 1347 ی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بووه. لەگهڵ شههید مەلا ئاوارەو هاوڕێکانی هاوکارییەکی کاریگەری هەبووەو لەدابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگەکان و شاردنهوەو حاواندنهوەیان دا دەورێکی بەرچاوی گێڕاوە. لەقۆناخی نوێی خەباتی نەتەوەکەمان لەبەرامبەر ڕێژیمی ستەمکاری کۆماری ئیسلامی دا، ناوبراو یەکێک لەو کادرەتێکۆشەر و چالاکانەبووەکەلەسەرەتای دەستپێکردنی بەربەرەکانیی ڕەوای ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمانەوەچالاک بووەو لەبەرپرسایەتیی جۆراوجۆری حیزبی دا، لەکادری سیاسییەوەتا ئەندامی ڕێبەرایەتیی حیزب، تێکۆشاوەو بۆ بەئاکامگەیاندنی ئامانجەکانی نەتەوەکەی هەوڵی داوە.
مامۆستا مەلا خدر زیاتر لە 40 ساڵی تەمەنی خۆی بێپسانەوەبۆ خزمەت بەحیزب و گەلەکەی تەرخان کردوەو لەو پێناوەدا چ لەسەردەمی حەمهڕهزا شا و چ لەسەردەمی کۆماری ئیسلامی دا ڕهنج و ئاوارەیییەکی زۆری دیوەو خزمەتێکی گەورەی کردوه. ئەو یەکێک لەکادرەبەوهجهکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و خۆشهویستی کۆمەڵانی خەڵک، بەتایبەت لەناوچەی سهردەشت بوو.
ئێمەوەک کومیتەی بەڕێوهبهریی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لەدەرەوەی وڵات، داخ و پەژارەی خۆمان بۆ لەدەستدانی ئەو تێکۆشەرەدەردەبڕین و لەبنەماڵهی بەڕێزیان، لەبنەماڵهی گهورەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و لەهەموو خەڵکی کوردستان سەرەخۆشی دەکەین.
لەنەخۆشخانهی گشتیی ئوستانی "ئاکیش هوس" ی وڵاتی نۆرویژ، مامۆستا مەلا خدری عومەرزاده، ناسراو بەمەلا خدری دۆڵەگەرمی، یهکێک لە ماندویینەناسترین و خەباتگێڕترین ڕۆڵهکانی حیزب و گەلەکەمان، بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوه، لەدوورەوڵاتی دا کۆچی دوایی کرد و ماڵاوایی لەهاوڕێیانی ڕێبواری کاروانی خەباتی ڕزگاریخوازانەی گەلەکەی کرد.
مامۆستا مەلا خدر ڕۆژی1 \1\1329 هەتاوی، لەگوندی دۆڵەگەرمی سەر بەناوچهی سەردەشت، لەرۆژهەڵاتی کوردستان، لەدایک بووه. هەر لەسەردەمی لاوەتییەوەو لەکاتی خوێندنی لەحوجرەکانی کوردستان دا، لەگەڵ بیر و باوەڕی کوردایەتی ئاشنا بووەو لەتهمهنێکی زۆر لاو دا بۆتەئەندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان.
ڕۆژی 5 -6-2008، کاتژمێر 12.30 دەقیقەی نیوەشەو کۆچی دوایی کرد.