ساڵی 1923 لەشاری کرماشان لەدایک بووە. خوێندنی سەرەتایی، ناوەندی و دواناوەندی هەر لەو شارەتەواو کرد. ساڵەکانی 1945 و 1949 لەراکردندا پلەی یەکەمی لەئاستی وڵاتی ئێران بەدەستهێنا. 5 ساڵ وەکوو جێگر و سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی زۆرانبازی ئێران کاری کرد، زۆرانبازی ئێران لەو کاتەدا لەکێبڕکێکانی جیهانی و ئۆلەمپیک لەلۆتکەی هەرەبەرزی خۆیدا بوو.
بێهمەنێش لەساڵی 1953 تا ئێستا لەبواری ڕۆژنامەنووسی وەرزشیدا لە ڕۆژنامەکانی بەرچاوی ئێران کاری کردووە، لەوانە: امید ایران، اتحاد ملل، تراوت سبح، کیهان ورزشی، دنیای ورزش، گلبانگ، ڕوزنامەری، ایران ورزشی، نیرو و ڕاستی و چەندین ڕۆژنامەی وەرزشی دیکە.
وەرزشی نوسی کرماشانی یەکەمین وتاری خۆی سەبارەت بەوەرزشوانێکی بەئەخلاقی دنیا جێسی ئۆنس نووسی. لەتەمەنی کاری ڕۆژنامەنووسیدا لە5 خولی یارییەکانی ئۆڵەمپیکی جیهانی وەرزش ئامادەبووەو بەدەنگی خۆشی خۆی لەشوێنی یارییەکانەوەراستەوخۆ چرکەبەچرکەزانیارییەکان و سەرکەوتنی وەرزشوانانی بەگوێ خەڵکی ڕادەگەیاند، لەوانە: ئۆڵەمپیکی ئوونی 1960، تۆکیۆ 1964، مێکزیکۆ سیتی 1968، مۆنیخ 1972 و مۆنتراڵ 1976.
بێهمەنێش لەساڵی 1959 لەو کاتەی کەیانەی زۆرانبازی ڕووسیا بۆ کێبڕکێی سەردانی ئێرانی کردبوو، لەلایەن ڕادیۆ تارانەوەبەرەسمی بانگهێشت کرا و بەو شرۆڤانەی کەلەو یاریانەکردبووی سەتا نەوەدی ئەو یارییەنەی کەپێشبینی کردبوو وەراست دەرچوو. ئەو هاوکارییەلەگەڵ ڕادیۆ تا ساڵی 1980 درێژەی کێشا و پاشان لەساڵی 1996 دووبارەبۆ هاوکاری لەگەڵ ڕادیۆ بانگهێشت کرا.
ڕۆژنامەنووس و شرۆڤەکاری ناوداری کرماشان و ئێران عەتا بێهمەنێش چەندین کتێبی نووسیوە، لەوانە: از اتن تا توکیو واتەلەئاتێن تا تۆکیۆ، گام بەگام با جام جهانی اسپانیا واتەشەقام بەشەقام لەگەڵ جامی جیهانی ئیسپانیا، پرسپولیس همیشەپیروز است واتەیانەی پرێسپۆلیس هەمیشەدەیباتەوە، المپیک واتەئۆڵەمپیک و ایران در بازیهای المپیک واتەئێران لەیارییەکانی ئۆڵەمپیک. هەروەها ئێستا سەرقاڵی نووسینی کتێبی پهلوانان واتەپاڵەوانەکانەکەتا ئێستا کۆتایی پێنەهاتووە.