زەکەریا عەبدوڵڵا لە ساڵی 1976 لە گەڕەکی تەیراوەی شاری #هەولێر# لەدایک بووە. لە سەردەمی منداڵیدا زۆربەی کات و خولیای خۆی بە مۆسیقا بە سەر بردووە. ئەو لەبنەماڵەیەکدا گەورە بوو کە مۆسیقایان بە مەزنترین هۆگری خۆیان دادەنا.
لە ساڵی 1993 کوچی کرد بۆ سوید و کاری مۆسیقای دەست پێ کرد، هەر لەوێ دەستی بە ژەنینی کیبۆرد کرد لەگەڵ سترانبێژانی ناوداری کورد
لە ساڵی 1998 یەکەم ئالبوومی خوێ بە ناوی (تۆ هاتی) بڵاو کرد و بوو بە سەکۆیەکی پەڕینەوە بۆ ناو دونیای مۆسیقا و توانی ناوی خۆی لەوێدا دیاری بکات.
لە ساڵی 2000 دووەمین ئالبوومی بەناوی (بگەڕێوە) بڵاو کردەوە،
پاشان پەرەی بە کارەکانی دا و بەهۆی بڵاوکردنەوەی ئاڵبوومی (دایە) لە ساڵی 2001 دا لایەنگری زیاتری پەیدا کرد. هەر لەوە بە دواوە گەشەسەندن و پێشکەوتنی بەردەوامی هەبووە تا ئەو ڕادەیەکە هەموو کات بە ئاسانی دەیتوانی لایەنگرانی زۆر لە دەوری خۆی کۆ بکاتەوە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/157/0010.JPG=KTML_ImageCaption_Title=زەکەریا عەبدوڵڵا و کوڕەکەی 20-03-2023=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=زەکەریا عەبدوڵڵا و کوڕەکەی 20-03-2023=KTML_ImageCaption_End=
لە ساڵی 2002دا ئالبوومی (رۆژگار) ی بڵاو کردەوە و لایەنگرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. ئەم ئالبوومە تا ئێستا 1.5 ملیون کۆپی لێ کراوە. ئەم ئالبوومە کە 14 ستران لە خۆی دەگرێ و هەروەها کلیپ و ڤیدیۆی زۆری بۆ سترانەکانی کراوە و لە هەموو کەناڵە کوردییەکان وەکوو Kurdistan TV و KURDsat بڵاو دەکرێنەوە.
زەکەریا ئالبوومی (تیلیناز) ی لە ساڵی 2004 بڵاو کردەوە کە سێ ملێون کۆپی لێ بڵاو کرایەوە.
ئالبوومی (گەنجی پیر) کە لەگەڵ دەسپێکردنی ساڵی نوێی 2007 بڵاو کراوەیە و تیایدا هەوڵی داوە لە هەموو ڕوویەکەوە چ وەک مۆسیقا، چ وەک تەکنیک و تەکستی گۆرانییەکان شێوازێکی تازە و هەندێک جیاواز لەبەرهەمەکانی پێشووی پێشکەش بکات.
ئەم بەرهەمەکە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر هات، هەر لەگەڵ یەکەم بڵاوبوونەوەی لە هەموو ناوەند و شوێنەگشتییەکاندا لە کوردستان بوونی خۆی سەپاند و وای لێ هات ڕوو بکەیتەهەر شوێنێکی کوردستان گوێبیستی دەبیت، تەلەڤزیۆن و ڕادیۆکانی کوردستانیش بە شێوەیەکی زۆر فراوان و بەربڵاو گۆرانییەکانی ئەم ئالبوومە تازەیەی زەکەریا پەخش و بڵاو دەکەنەوە.
وێڕای هۆنراوەکانی شاڵاو عەلی کە لە هەموو ئالبوومەکانی زەکەریادا جێ پەنجەی بەرچاو و دیارە، لەم بەرهەمەدا بۆ جاری یەکەم لەکۆی 12 گۆرانی؛ نۆ هۆنراوەی سامی ئەرگۆشی کردووەتەگۆرانی کەناوی ئالبوومەکە (گەنجی پیر) و کلیپی (گوڵێ) دوو لە و هۆنراوانەن.
بەپێی ژمارەی فرۆشراوی بەرهەمەکە، نێوەندەهونەرییەکان لە و باوەڕەدان ئالبوومی تازەی زەکەریا دەبێتە پڕفرۆشترین ئالبوومی 2007.
ساڵی 2010 حەوتەم ئالبوومی بەناوی (لاپەڕەی سپی) بڵاو کردەوە، کە لە 14 گۆرانی پێکهاتووە کە دوازدەیان بە کوردیی ناوەندیین و دووانەکەی تریشیان بە زاراوەی کوردیی باکووریین. هەموو هەڵبەستی گۆرانییەکانی ئالبوومی لاپەڕەی سپی لەلایەن سامی ئەرگۆشی نووسراوە. قازانجی ئەم ئالبوومەیش هەمووی بەخشرایە هەتیوان و منداڵانی لێقەوماوی جەنگ.
لە ساڵی 2010 لە ڕاپرسییەکی گۆڤاری گوڵاندا ئالبوومی لاپەڕەی سپی بە باشترین ئالبوومی ئەو ساڵە دەستنیشان کرا. ژانرای مۆسیقی ئالبوومی لاپەڕەی سپی مۆسیقای جیهانی و پۆپە، مافی لەبەرگرتنەوەشی لەلایەن زەکەریا موزیک پارێزراوە.
وێبسایتی فەرمیزەکەریا عەبدوڵڵا
فەیسبووکی: زەکەریا عەبدوڵڵا
ڕادیۆی زەکەریا میوزیک