بەشدار قادر ساڵح لەشاری هەولێر 09-03-1979 لەدایکبووە و تا پۆلی سێیەمی ناوەندی خوێندووە. هاندەری گەورەی باوکی بووە، کاک سەید قادر کەخاوەنی وێنەگای بەشدارە لە هەولێر. لەساڵی 1995 دەستیکردووە بە کاری هونەری و لەم پێشانگایانەدا بەشداریکردووە:
یەکەم پێشانگا 19-06-1996 لەگەلەری میدیا لەشاری هەولێر بەبەشداری 30 هونەرمەندی وێنەگری فۆتۆگرافی. ئەم پیشانگایەلەلایەن یەکێتی وێنەگرانی کوردستان کرابۆوە. لەدواڕۆژی پێشانگاکەهەر لەلایەن یەکێتی وێنەگرانی کوردستان خەڵات کران.
ساڵی 1998 توانی بەهاوکاری بەڕێز بەکر نەبی لەپیشانگای دووەم بەشداری بکات.
هەر لەهەمان ساڵ 1998 توانی یەکەم پێشانگەی تایبەتی خۆی بکاتەوەلەژێر ناوی چاوەکانم سروودی وڵای بەفرن کەچوار ڕۆژ بەردەوام بوو لەگەلەری میدیا - هەولێر، بەهاوکاری یەکێتی قوتابیانی کوردستان.
ساڵی 1999 لەگەڵ بەڕێز کاک بەکر پێشانگایەکی تری کردەوەلەسۆران.
هەر لەساڵی 1999 دوو پیشانگای تایبەتی خۆی لەگەلەری میدیا-هەولێر کردەوە.
ساڵی 2000 چوارەم پیشانگای تایبەتی خۆی کردەوەلەکۆلیژی ماف بەیارمەتی یەکێتی قوتابیانی کوردستان لەژێر ناوی جوانی سروشت لەچاوی کامیرادا وەدوو ڕۆژ بەردەوام بوو.
ساڵی 2001 بەبۆنەی یادی هەڵەبجەی شەهید وێنەکانی نمایش کران لەژێر دەوری قەڵای هەولێر.
ساڵی 2003 پێشانگای چوارەمی لەشاری مانهایمی ئەڵمانیا لەهۆڵی ئابند ئەکادێمی کردەوە.
ساڵی 02-06-2004 لەشاری سخیدام - ڕۆتەردام لەهۆڵەندا پێنجەم پیشانگای خۆی کردەوەکە6 هەفتەبەردەوام بوو، لەهۆڵی کتێبخانەی گشتی ئەم شارەدا و لەژێر ناوی بەهەشتێکی دزراو .
وەک یەکەم کوردی فۆتۆگرافەر بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی فرانکفۆرتدا کردووە.