ساڵی1964لە گوندی گامێش گۆلی لە ناوچەی ئاڵەشینی #بۆکان# لەدایک بووە. ساڵی1984پەیوەندی تەشکیلاتی بە کومیتەی شارستانی بۆکان گرتووە و لە ساڵی 1994دا بەو هۆیەکەئاوایی سەرچناری چۆمی مەجیدخان نیشتەجێ ببوو پەیوەندی لەگەڵ کومیتەشارستانی مەهاباددا دامەزراندەوە. ناوبراو ئەندامێکی هەڵسوور و چالاکیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو. بەئاکارو ڕەفتارە جوان و جوامێرانەکەی لەنێو دڵی هەموو لاوانو خەڵکی ناوچەی ئاڵەشین و چۆمی مەجیدخاندا جێی خۆی کردبووەوە. ئەوانی لەپیلانەکانی کۆماری ئیسلامی ئاگادار دەکرد و خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد و سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆیان شی دەکردەوە. لە ماوەی چالاکی و هەڵسوورانیدا بەردەوام لەژێر چاوەدێری و گوشاری هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمدا بوو. زۆر جاران بانگ کرایە ئیتیلاعات و خرایەژێر جەزرەبە و ئەشکەنجە، بەڵام ئەو بەباوەڕ و ورەی بەرزی هەموو هەوڵەکانی بازجووەکانی نەزۆک هێشتەوە.
لە ساڵی 2004دا کاک سەیدەدوابەدوای ئەنجامدانی مەئمووریەتێکی حیزبی لەلایەن هێزەکانی ئەمنییەتی ڕێژیمەوە ناسراو بەناچار ڕووی کردەرێکخستنی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستان. بەڵام بەداخەوە نەخۆشی شێرپەنجە بەربینگی پێ گرت و مۆڵەتی ئەوەی پێ نەدا لەسەنگەری پێشمەرگایەتیدا درێژەبە خەبات و تێکۆشانی سیاسیی خۆی بداو ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 3ی خاکەلێوەی2005 لە نەخۆشخانەی شاری #کۆیە# بۆ هەمیشە چاوەکانی وەسەریەک ناو ماڵاوایی لەباوەشی گەرمی بنەماڵەو هاوسەنگەرانی خواست. کاک سەیدە خۆشنووس و خاوەن گەلێک تایبەتمەندیی هونەری و ئەدەبی بووو بەکۆچی دواییشی خەم و پەژارەیەکی زۆری خستەنێو کۆڕی هاوڕێیان و هاوسەنگەرانی. ڕۆژی 4ی خاکەلێوەتەرمی کاک سەیدە لەنێو ئاپۆرای هاوسەنگەرانیدا لە گۆڕستانی شەهیدانی حیزب بەخاک سپێردرا.