ئەحمەد مستەفا فەیزوڵا لە ساڵی 1964 لە گوندی بەهێی سەربە قەزای پێنجوێن لە دایک بووە،
لە سەرتای ساڵەکانی 1969 دەستی بە خوێندن کردووەو ماوەی دە ساڵ بە فەقێیەتی زانستی ئاینی خوێندووە.
لە سالی 1976 هەتا لە ساڵی 1981 لە لای مەلا عوسمان عەبدول عەزیز ڕابەری پێشووی بزوتنەوەی ئیسلامی فەقێ بووەو پاشان لە لای ناوبراو مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە.
لە ساڵی 1982 - 1983 قۆناغی شەشەمی ناوەندی لە دیراساتی ئیسلامیدا تەواو کردووە لە ساڵی 1983 - 1984 لە کولییەی شەریعە وەرگیراوە کە هەتا قۆناغی سێهەمی شەریعەی خوێندووە،
لە ساڵی 1985 بەهۆی بەشداری نەبوونی لە جەیشی شەعبی سوپای حکومەتی عێراق، لە کولێژ فەسڵ کراو بە ناچاری ڕوویکردۆتە وڵاتی ئێران
لە ساڵی 2003 گەڕاوەتەوە بۆ عێراق و دەستی بە خوێندن کردووە، قۆناغی چواری کولییەیی تەواو کرد لە کولییەی ئیمام ئەعزەم شاری بەغداد ماجستێری لە علومی قورئان و تەفسیرا بە پلەی نایاب وەرگرتووە.
لە ڕێکەوتی 11-01-1992 لەسەر میلاکی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە هەڵەبجەی شەهید مزگەوتی گەیلانی بە ئیمام دامەزراوە.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.facebook.com/profile.php?id=100003670253749=KTML_Link_External_Between=د.احمد الشافعي=KTML_Link_External_End=