ناو: عوسمان
ناوی باوک: محەمەد
نازناو: عوسمان چێوار
شوێنی لەدایک بوون: #سلێمانی#
ساڵی لەدایک بوون: 1946
ڕۆژی کۆچی دوایی: # 21-05-1996#
$ژیاننامە$
هونەرمەند عوسمان محەمەد ئەحمەد، کە بە عوسمان چێوار ناوبانگی دەرکرد، ساڵی 1946 لە گەڕەکی (#سەرکارێز#) ی شاری #سلێمانی# لەدایک بووە و ساڵی 1969 پەیمانگەی مامۆستایانی تەواوکردووە. پاشان لە خولی دەرهێنان لە شاری #بەغدا# بەپلەی یەکەمی بەدەستهێناوە .
ماوەی چەند ساڵێک لە ناوچەکانی #چۆمان# و شارباژێڕ و #قەرەداغ# و #هەڵەبجە# و سلێمانی مامۆستایی کردووە. ئەم هونەرمەندە ڕۆشنبیرە هەر زوو بەشداری کردووە لە چالاکییە سیاسی و پێشمەرگایەتییەکاندا و ماوەیەک لەناو #پێشمەرگە#دا ڕابەر سیاسی بووە. ساڵی 1974 پەیوندی کردووە بە شۆڕشەوە و لەئیزگەی دەنگی کوردستاندا خزمەتی کردووە. ساڵی 1975 لێپرسراوێتی چالاکی قوتابخانەکانی پێ سپێردراوە.
عوسمان چێواری جوانەمەرگ لە شەستەکانەوە بەشداری لە چالاکییە هونەرییەکاندا کردووەو وەک شانۆکار و دەرهێنەر ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە پێشخستنی ڕەوتی شانۆی کوردیدا، بەرهەم و شانۆگەرییەکانی (بڕیار و ئەنجام) و (سەرینی باداری) و (لانەوازان) و (پاڵتۆ) و (ئابڵوقە) و (خەج و سیامەند) و (گوڵەمێخەک) و فیلمی سینەمایی (بەهەشتێکی سووتاو) و شانۆگەری (ئەحەی کوڕنو) چەند نموونەیەکن لەو شاکارە هونەرییانەی کە چێواری نەمر بەشداری تیایاندا کردووە. ئەم هونەرمەندە خۆنەویستە لە دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی گەلی کوردستانیشدا پێشتریش لە دامەزراندنی (یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان) دا ڕۆڵی گرنگی هەبوو.
وەک هەڵوێستێکی نیشتمانپەروەرانە ساڵی 1988 دژی ڕژێمی بەعس بە ئاشکرا لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی ڕووبەری داگیرکەران وتویەتی (وەرن بمکوژن بەڵام گەلەکەم ئەنفال مەکەن) .
عوسمان چێواری هونەرمەند، کەماوەی دەساڵی بەردەوام سەرۆکی #تیپی پێشڕەوی شانۆی کوردی# بوو، ڕۆژی 21-05-1996 بە نەخۆشییەکی کت و پڕ کۆچی دوایی کرد.