لەساڵی 1972 لەشاری سەرپێڵ زەهاوی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەدایکبووە و لەتەمەنی لاوێتیدا لەسەر دەستی ڕاهێنەری کۆنگ فۆی بەناوبانگی کوردستانی ڕۆژهەڵات مامەڕەزا دەستی کردووە بەیاری کۆنگ فۆ و ماوەی شازدە ساڵە بەبەردەوامی و بەبێ دابڕان سەرقاڵی یاریکردنە لە بواری کۆنگ فۆدا و چەندین گەنجی کوردی پێگەیاندووە لەو بوارەدا.
زانا ئێستا ڕاهێنەرێکی بەتوانایە لە یاری کۆنگ فۆدا و لەشاری کەلار هۆڵێکی بۆ ئەو مەبەستە کردۆتەوە و سەرقاڵی مەشقکردنە بە کۆمەڵێک گەنجی کەلار.