لە ناوچەی چەلێی سەر بەویلایەتی جۆلەمێرگ (هەکاری) باکووری کوردستان لەدایکبووە، ساڵی 1994 لەتەمەنی 14 ساڵیدا بووەتە گەریلای پ ک ک، دوای برینداربوونی لەساڵی 1995 دێتە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری میزپۆتامیا لە هەولێر، فێری شێوەزاری سۆرانی دەبێت. یەکەمین گۆرانیشی بەناوی (رێکا من دوورە) تۆمارکرد.