هونەرمەندی گۆرانیبێژ لە ڕۆژی 23ی ئەیلوولی ساڵی 1932 لە گوندی تورجانی سەربە شاری #سەقز# لەرۆژهەڵاتی کوردستان هاتەجیهانەوه. هەر لە تەمەنی گەنجیدا بەبیستنی گۆرانییەکانی هونەرمەندی کورد مامۆستا حەسەن زیرەک، کە ئەو کات لەڕادیۆیی کوردی تاران و #کرماشان# بڵاودەبوونەوە، خولیای هونەری گۆرانی خوێندن بوو.
ساڵی 1966 بۆ یەکەم جار لەڕادیۆی #سنە# دەنگی بڵاوکراوەیە و چەند گۆرانییەکی لەڕادیۆ سنەتۆمار کرد کەبەشێوەی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرا.
هونەرمەند ئیبراهیم فەتاحی بەهاری ساڵی 1971 لەڕادیۆ #مەهاباد# بە هاوکاری هونەرمەندی خوالێخۆشبوو تۆفیق عەزیزی ناسراو بەتۆفیقی تارژەن بەئامێری تار و دایرەگرینگتیرین گۆرانییەکانی لەوانە تۆز دەکا، تۆز دەکا، مریەمێ چەندەجوانی و بەر قەڵا مەڕۆ ی تۆمار کرد کەهەموویان بەرهەمی خۆی بوون.
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم گۆرانییانەلەڕادیۆ مەهاباد ئیبراهیم فەتاحی لە سەرانسەری کوردستان ناسرا. بەتایبەت گۆرانی تۆز دەکا، تۆز دەکات لە ناساندن و ناوبانگ دەرکردنیدا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو. ئەم گۆرانییانەلە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەڕادیۆ کوردی بەغدا و ڕادیۆکانی مەهاباد و کرماشان و قەسری شیرین بڵاوکرانەوە.
هەر لەو ساڵەدا لەڕادیۆ مەهاباد بە هاوکاری هونەرمەندی موزیکژەن ڕەشید فەیزنیژاد و تیپی مۆسیقای شاری مەهاباد چەندین گۆرانی دیکەی لەبەرهەمەتایبەتەکانی خۆی تۆمار کرد.
ساڵی 1977 لەڕادیۆ کوردی کرماشان، کە ئەو کات هونەرمەندی ناودار مەزهەری خالقی بەڕێوەبەری ئەم ڕادیۆیەبوو، چەند گۆرانییەکی بە هاوکاری هونەرمەندانی #بۆکان#ی لەوانەشمشال ژەنی بەتوانا و هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستا قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بەقالەمەڕە تۆمار کرد. هەر لەو ساڵەدا هەمان بەرنامەی لەڕادیۆ سنەپێشکەشکرد.
ئیبراهیم فەتاحی بێجگەلەتۆمارکردنی گۆرانی لەڕادیۆکان لە کۆڕ و دانیشتنەکانی ماڵان و لە کۆبوونەوەی تایبەتی هونەرمەندان بەرهەم گەلێکی زۆری تۆمار کردووە، لەوانە لەگەڵ هونەرمەندان: حەسەن زیرەک، ناسر ڕەزازی، عەبەدەڕژێ، عەلی خەندان، سەید ئیبراهیم سەقزی، ئیبراهیم قادری و چەندانی دیکە.
ساڵی 1993 لەگەڵ هونەرمەند میدیا حسێن لە شاری #سلێمانی# گۆرانییەکانی چنووری و چنووری و سینەمەڕ مەڕی پێشکەشکرد.
سەرەتای ساڵی 2005 هونەرمەند ئیبراهیم فەتاحی لەسەر بانگەێشتی کەنالی ئاسمانی KURD SAT لەگەڵ هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئیبراهیم قادری بەرنامەیەکی هاوبەشیان پێشکەشکرد، کەئەمەدوایین بەرنامەی تەلەڤزیۆنی هونەرمەند ئیبراهیم فەتاحی بوو.
مامۆستا ئیبراهیم فەتاحی لە ماوەی ساڵانی چالاکی و خزمەتی هونەری بەبواری مەقام و گۆرانیبێژی، کۆمەڵێک بەرهەمی پڕبایەخ و گرینگی پێشکەش بەهونەری گۆرانی و موزیکی ڕەسەنی کوردی کرد. زۆربەی گۆرانییەکانی ئەم هونەرمەندەلەلایەن هونەرمەندانی دیکەوەدووپاتکراونەوه، کەئەمەکاریگەریی هونەری ئیبراهیم فەتاحی لەسەر هونەرمەندانی دیکەدەردەخات. دوای تێپەڕبوونی ساڵانێکی زۆر بەسەر پێشکەشکردنی گۆرانییەکانیدا، ئەم بەرهەمانەئێستاش هەر لەبیرو زەینی خەڵکی کوردستاندا ماون و لەبیر ناچنەوە. بۆ وێنەگۆرانییەکانی تۆز دەکا، تۆز دەکات و مریەمێ چەندەجوانی پاش سەدان جار گوێگرتن، هێشتا هەر نوێین و مۆرکی هونەری ڕەسەنی کوردەوارییان پێوەدیارە.
سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە14ی کانوونی دووەمی ساڵی 2006 هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد مامۆستا ئیبراهیم فەتاحی بەهۆی وەستانی دڵ لە شاری بۆکان کۆچی دواییکرد.
هونەرمەندی میللی ئیبراهیم فەتاحی دوای 40 ساڵ کار و خزمەتی هونەری بەبواری گۆرانی ڕەسەنی کوردی لە تەمەنی 74 ساڵیدا لە ماڵی خۆی لەکۆڵانی سەرو لە گەڕەکی ساحیلی شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.