لەمانگی بەفرانباری 1310 لەشاری #مەهاباد# (سابڵاغ) لەدایکبووە. قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لەمەهاباد و ئامادەیی لەتاران و کۆلێژی دەرمانسازی لەتەورێز بووە، دوکتورای لەو ڕشتەیەدا وەرگرتووە. ماوەی 25 ساڵ لەم ڕشتەیەدا لەشاری مەهاباد کاری کردووه، لە27 گەلاوێژی ساڵی 1360 (کەساڵێک بوو شەبەکەی تەندروستی شارستانی مەهابادی بەڕێوەدەبرد) بەکرێگیراوێک گوللەیەکی لەپشت سەری دا. ئەگەر چی لەئەنجام دا چاوو گوێی سەدمەی دیت، بەڵام دەستی لەنووس
ین نەکێشاوەتەوە. ماوەی25 ساڵی دوایی لەتاران مایەوە، ئێستا گەڕاوەتەوەبۆ مەهاباد.
- ئەو لەمیرمنداڵێوەدەگەڵ گرفتەدڵتەزێنەکانی وەدواکەوتوویی و دەستبەسەری گەلی کورد ئاشنا بووە، هەر بۆیەش لەسەرەتای هاوینی ساڵی 1327 کەکلاسی سێی ناوەندی (سیکلی یەکەمی دەبیرستان) تەواو کرد، لەبەر ئەوەی ئەو کات سیکلی دوو لەمەهاباد نەبوو، بەهاوکاری یەکێک لەهاوکلاسێکانی بۆ دامەزراندنی سیکلی دووی ناوەندی لەمەهاباد هەوڵی داوەو لەو کارەدا سەرکەوتوو بوون. ساڵی دوایەبۆ هێنانی مامۆستای لیسانسەهەوڵی دا لەو کارەش سەرکەوتوو بووە. هەر لەو سەردەمه
وەئەو چەشنەهەوڵانەی کردۆتەڕێبازی ژینی کۆمەڵایەتی خۆی.
- بەر لەئینقلابی ئێران بۆ بەئوستان کردنی ناوچەی موکریان هەوڵی داوە، بۆ دامەزراندنی زانکۆ لەمهاباد (دانیشگای ئازاد) هەوڵی داوەو. دوای ئینقلاب وێرای ڕێکخراوەچەپەکان بۆ دامەزراندنی زانکۆی کوردستان دەست بەکار بووەو ئەو کارەی هەڵسووڕاندوە. بەڵام بەدەستپێکی هێرشەکان، ئەو یارمەتیانەی کۆکرابوونه، وێڕای یەکێک لەخاوەن ئیمزایان، لەسەر یارمەتی پێشوو(بەر لەئینقلاب / کەلە بانکی میلی ڕاگیرا بوو) داندرا. ئەو یارمەتیانە لەساڵی 1366 بەداخوازی فەرمانداری مەهاباد بۆ دە
ستپێکی دامەزراندنی زانکۆی ئازاد لەمەهاباد، بەکارگیرا. (ئەو ڕۆ زانکۆی ئازادی مەهاباد، لەڕێزەی گەورەترین زانکۆی ئازاد لەئێرانە)
- ئەبریشەمی کاتێک لەزانکۆ خوێندکار بوو، لەسەر هۆیەکانی وەدواکەوتوویی گەلی کورد، لێکۆڵینەوەی دەستپێکرد. لەسەردەمی ڕژیمی شایەتیدا بەدەگمەن دەیتوانی بابەتێک لەمەر کورد بنووسێ. بەڵام کاتێک لەساڵی 1974 هەلێکی وەدەست هێنا، وتارێکی لەژێر عینوانی مارکسیست و شەڕ لەکوردستانی عێڕاق مارکسیست و جنگ در کردستان عراق، نووسی و لەرۆژنامەیەکی تاران دا (ایران نوین) بڵاو کرایەوە. لەو مەبەستەدا تەنیا دوو نووسراوەی بڵاەکرایەوە، دواتر بەرگری لێکرا.
- لەسەرەتای دەستپێکی شۆرشی گەلانی ئیرانەوەبێ وچان دەستی لەنووسین بۆ ڕوونکردنەوەی ئەو بابەتانەی پێوەندیان بەکێشەی کوردەوەهەیەنەکێشاوەتەوه. بۆ بەرگرێ لەگەماڕۆی بێ بەزیانەدژ بەگەلی کورد زۆری خۆ ماندوو کرد، تەنانەت وێڕای جەماوەرێک لەخەڵکی شار بۆ ئەم کارەو بەرگری لەشەڕی ناوشار هەوڵیان دا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
- لەوەڵامی نووسراوەکانی بۆ کاربەدەستان و ڕۆژنامەکان، جارێک لەلایەن وەزیری کیشوەر و دەفتەری بەنی سەدر وەڵامی بۆ هاتەوە(سەرەتای هاوینی 1359). لەتارانیش دەستی لەئەو چەشنەچالاکیانەهەڵنەگرت، دامەزرانی کۆڕی کوردانی تاران لەو هەوڵانەیە(ئەو کۆڕە ئێستاش وەک /N G O / یەکی غەیرەسیاسی هەڵدەسووڕێ).
- لەسەرەتای ساڵی 1380 لەکۆبوونەوەیەک لەگەڵ دوکتور جەوادی هەیئەت (لەئازەرێکان)، یۆسفی بەنی توروف (طرف لەعەرەبەکان)، لەلایەن (مؤسسەمطالعات ملی ایران) وتو وێژی لەگەڵ کرا کەبەشێک لەقسەکانی لەدوو ژمارەی فەسڵنامەی ئەو موئەسیسەیەبلاو کرایەوه. هەروەها لەزور کۆبوونەوەی زانکۆکان لەزۆرشاران لەلایەن خوێندکارەکوردەکان بانگ کراوەو قسەی کردووە، وتو وێژی لەگەڵ کراوە.
8- دوکتور ئەبریشەمی تا ئێستا چوار کتیبی بەزمانی فارسی نووسیوە:
یەک- مبانی فرهنگی دولت 1370 بنمەمای کولتوری دەوڵەت، (چاپی تاران) 1370
دوو- نقد و بررسی ناسیونالیسم، 1374 نەتەوەخوازی(چاپی تاران) 1994 (ئەو کتێبەلەلایەن کاک سەڵاحی ئاشتی وەرگێڕدراوەتەسەر زمانی کوردی)
سێ- مسألەی کرد درخاورمیانەو عەبدوڵڵااوجاڵان، نشر توکلی 1378 تهران پرسی کورد لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەبدوڵڵا ئۆجاڵان، چاپی تاران 1378
چوار- هویت تاریخی و مشکلات کنونی مردم کرد، تهران، 1385 نشر آنا هەویەتی مێژوویی و گرفتەکانی ئێستای گەلی کورد (چاپی تاران) 2006 (ئەو کتیبەلەڕەدی نووسەراوەهەڵخەڵەتینەکانی نووسەرانی ئێرانی سەبارەت بەکورد دایە)
پتر لە300 وتاریشی بەزمانی فارسی هەیەو پتریان لەگۆڤارو ڕۆژنامەکان دا بڵاو بوونەوە. لەچەند ساڵی دوایی دا وتارگەلێکی بەزمانی کوردی لەسایت، ڕۆژنامەو بڵاڤۆکەکوردێکان دا بڵاو کردۆتەوه.