ئەندامی کومیتەی ڕابەریی حیزبی حیکمەتیسته. لەدایکبووی سالی 1338 واتە (1959) زایینی لەگوندی یەکشەوەی ناوچەی فەیزوڵڵابەگیی بۆکانە. خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندیی تا وەرگرتنی دیپڵۆم لەشارەکانی بۆکان و سەقز تەواو کردووه.
لەو سەردەمەدا کەخویندکاری ئەنستیتوی تەکنولوژیای شاری ورمێ بووە، چالاکانە بەشداریی خۆپیشاندان و ڕێپێوانەکان بەدژی حکومەتی پاشایەتی کردووە کە سەرەنجام شۆرشی سالی 1357 ی بەدژی ڕژیمی پاشایەتی لێکەوتەوە.
وەک هەلسوراوێکی سوسیالیست، چالاکی خۆی بەکومەلەوە گرێدا. بەدوای هیرشی کوماری ئیسلامی لەهاوینی 1358 بو سەر کوردستان لەژیر ڕابەریی و چاودیریی دوکتور جەعفەری شەفیعیدا، ئەندامی یەکەمین دەستەی هێزی نیزامی کومەڵە لە ناوچەی بۆکان بووه. بەرپرسایەتی جۆراوجوری سیاسی و تەشکیلاتی لەکومەڵەدا لە ئەستو گرتووه. لەکونگرەی 6ی کومەلەوە تا کاتی جیابوونەوەی لەو ڕێکخراوە ئەندامی ڕێبەریی کومەڵە بووه.
سالی 1362 لەکۆنگرەی دامەزراندنی حیزبی کومونیستی ئیراندا بەشداربووه. بەدوای سەرهەڵدانی ناکۆکی سیاسی لەناو حیزبی کومونیستی ئیران و کومەڵە، بەرپرسایەتی فراکسیونی کومونیزمی کارگەری ناو کومەڵەی لە ئەستۆ بووە. سالی 1370 لەگەل مەنسور حیکمەت و وەک خۆی دەڵێ زۆرینەی بەرچاوی ڕابەریی و کادران و ئەندامانی حیزبی کومونیستی ئیران و کومەڵە جیابونەوەی خۆیان ڕاگەیاند و حیزبی کومونیستی کارگەری ئیرانیان پیکهینا. لەو سەردەمەوە تا کاتی جیابونەوە لەو حیزبه، ئەندامی ڕێبەریی حیزبی کومونیستی کارگەری ئیران و ئیستاش ئەندامی کومیتەی ڕابەریی حیزبی حیکمەتیسته.