لەدایکبووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەی دەشتەتاڵی بانەیە. هەر لەتەمەنی منداڵیدا، باوکی لەڕیزەکانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران دا شەهید دەبێ و ئاوارەی باشووری کوردستان دەبێ. خوێندنی سەرەتای و ناوەندی لە شارو شارۆچکەکانی کوردستانی باشوور تەواو کردوە. هەر لەتەمەنی 15 ساڵیەوە ئاشنایەتی لەگەڵ دنیایی ئەدەب دا پەیدا دەکاو، پەیڤ و هۆنراوەکانی لەگۆڤارو ڕۆژنامەکاندا بڵاو دەبنەوە. پاشان بەهۆی نالەباری باری ئەمنی و کەم گوزەرانی کوردەکانی ڕۆژهەڵات لەساڵی 1998ی زاینی دا لەووڵاتی سوید وەک پەنابەری سیاسی وەردەگیرێ. جەلال خۆشکەلام لە بواری ڕۆژنامەوانی دا دەورێکی باڵای هەیە و نووسەر و سیاسەتوانێکی چالاک و دیارە لە ناو بزوتنەوەی کوردا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ماوەی چەند ساڵان سەرۆکی لاوانی کورد بووە لە شاری لینشۆپینگ و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کومیتەی ئیجرایی لاوانی کورد بوە لە سوئید.
ساڵی 2004 دیپلۆمی ڕشتەی کۆمەڵناسی لەسوید تەواو دەکات.
ساڵی 2006 چەند هۆنراوەیەکی چاپ دەکرێن و کۆدەکرێنەوە لە نامیلکەیەک دا بەناوی (هەست و جوانی).
ساڵی 2008 کاندیت ماجستێر لە بەشی توێژەرەوەی کۆمەڵ و کلتورناسی لە زانکۆی لینشۆپنگ تەواو دەکا.
ساڵی 2009 وەک ئەندامی کومیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە کۆنگرەی 4دا هەڵدەبژێردرێ.
لەساڵی 2009 وە لە ناو (Kriminalvården) کار دەکات.