ساڵی 1327 لەشاری سەقز لەدایک بووە. خوێندنی ناوەندی هەر لەو شارە تەواو کردووە.
لەدانشگای شیراز زمین شناسی (جیۆلۆجی)ی خوێندووە،
لە شیرکەتی نەوتی ئەهواز وەکو ئەندازیاری زەویناس لەسەر چاڵەنەوتەکانی باکووری ئێران دووساڵ کاری کردووە.
ساڵی 1976، بوورسی خوێندن وەردەگرێ دەچێتە فەرانسە و هەر لەوێ تخصص لەزانکۆی بۆردۆ لەبواری زانستی ئاوی ژێرزەمینی (هیدرۆژێۆلۆژی) وەردەگرێ
ساڵی 1978 لەگەرمەی شۆرشی گەڵانی ئێران دەگەرێتەوە بۆ شاری سەقز و"جمعیت دفاع از زحمتکشان و حقوق ملی خلق کرد" لەو شارەدا دەمەزرێنێ.
بەهاری ساڵی 1980 نوێنەری شۆرای شاری سەقز بۆ وتووێژ لەلەگەڵ ستادی ئەرتەش لەتاران لەسەر مانگرتووەکانی پادگانی سەقز بووە.
دوای داگیرکرانی شارەکانی کوردستان ئەندامی دەفتەری مامۆستا شیخ عیزەدین حوسەینی بووە.
ساڵی 1982 وەکوو نوێنەری مامۆستا سەفەر بۆ ئورووپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و گەیاندنی پەیامی مامۆستا بۆ کەسانێکی زۆر لەوانە یاسر عرفات لەبەیرووت و پاپ لەواتیکان.
ساڵی دواتر لەگەڵ مامۆستا شیخ عیزەدین حوسەینی سەفەری بۆ ئورووپا کردوە و لەم سەفەرانەدا بەوردی باروودۆخی کوردستان بۆ ڕای گشتی باسکراوە.
ساڵی 1984 چووتە ناو ڕیزی کۆمەڵەوە و نزیکەی دەساڵ کاری لە نوێنەرایەتی کۆمەڵە لەدەرەوەی وڵات کردوە.