ساڵی 1333ی هەتاوی لەئاوایی قەرەڵی سەر بەشاری #بۆکان# لەرۆژهەڵاتی
کوردستان لەدایک بووە.
خوێندن:
1- تا وەرگرتنی دیپڵۆم لەشارەکانی بۆکان و#سەقز# خوێندویەتی.
2- خوێندکاری ڕیشتەی بیۆلۆژی لەزانکۆی تەورێز بووە. بەهۆی سیاسی پێش تەواوکردنی خوێندن گیراوەولەخوێندن دوورخراوەتەەوە.
3- ساڵی 1371 پاش ئەوە، لەبەر گرفتی نێوخۆیی حیزب ناچاربووەکوردستان بەجێ بێڵێو لەنۆڕوێژ وەک دوورخراوەی سیاسی گیرساوەتەەوەو دەستی کرد بەخوێندن وتوانیی پلەکانی:
1-ئەندازیاری (Cand mag) 2- (Master of science) لەزانستی کشت وکاڵ لەزانکۆی سەوزی نۆڕوێژ وەدەست بێنێ. پاشان لەدەورەیەکی لێکۆڵینەوەی 3 ساڵەپلەی لێکۆڵەری وەدەست هێنا ودواتر بەتەواوکردنی خوێندنی تایبەتی ئوستادی بووەبەخاوەنی پلەی: 3- (Lecture). واتەئوستاد.
تێکۆشانی سیاسی:
4- لەتەمەنی 14 ساڵیدا لەگەڵ سیاسەت ئاشنابووە. پێوەندی نزیکی لەگەڵ شەهیدانی، 46-47 کەبەهۆی بابیەوەدەهاتنەماڵی ئەوان، هەبوو.
5- لەیەکەم کۆ بوونەوەی ئاشکرای کۆمیتەی ناوەندی پاش گەڕانەوەی حیزب بۆ کوردستان لەبەهاری 1358دا، دیاری کراوەبەئەندامی موشاویر بەڵام قەبووڵی نەکرد. پاشان بۆ یەکەم جار بەدوای کۆنگرەی پێنجەمدا بووەبەئەندامی ڕێبەری.
6- پێنج دەورەواتەلەکۆنگرەی پێنجەمەوەلەساڵی 1360تا ساڵی 1371(تا لیستەی کۆنگرەی نۆیەم) ئەندامی ڕێبەری بووە.
7- لەدەورەکانی ڕێبەرایەتیی دا ئەم بەرپرسایەتیانەی بەئەستۆوەبووه:
ئەندامی کۆمیسیۆنی تەشکیلات.
بەرپرسی بەشی تەشکیلاتی ناوەندی ئاژوان.
بەرپرسی هەیئەتی چاوەدێری بەسەر کۆنفڕانسەکانی: دیواندەره، سنه، #مەریوان# و#کرماشان#- کامیاران بۆ کۆنگرەی شەشەمی حیزب.
بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلات (بەشی 1): ئەم بەشەناوەندەکەی لەده- فتەری سیاسی ژومارە1 بوو، بەکار وباری تەشکیلاتی ناوەندی کوردستان و شیمالی کوردستان ڕادەگەیشت.
بەر پرسی بەشی تەشکیلاتی ناوەندی سپی سەنگ.
ئەندام و بەرپرسی ناوەندی ئاگری شیمالی کوردستان
بەرپرسی کۆمیتەی شارستانی #ورمێ#.
بەرپرسی بەڕێوەبەری گشتی یەکیەتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران.
بەرپرسی کۆمیتەی شارستانی بۆکان.
بەرپرسی سکرتاریا ی حیزب.
بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی حیزب لەعێڕاق.
جێگری کۆمیسیۆنی سیاسی- نیزامی
ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی کوردستان.
تا پێش کۆنگرەی 14لەهەیئەتی ئیجرایی دەرەوەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دا، بەرپرسی کۆمیسیۆنی : هێزەکوردستانیەکان و کۆمیسیۆنی زانیاری بووم.
کار:
8- لەتەمەنی لاویدا، پاش تەواوکردنی دەورەی وانەگوتنەوە، لەخوێندنگاکانی سەرەتایی، ناوەندی، لەشاری بۆکان، وانەی گوتۆتەوە. لەکۆتاییەکانی تەمەنی ڕێژیمی شا دا، وەک نوێنەری مامۆستایانی شارودێ بووەبەئەندامی ستادی شۆڕشگێڕی بەڕێوەبەری شاری بۆکان. تا ساڵێک پاش ڕووخانی ڕێژیمی شاو گیرانەوەی شاری بۆکان لەلایەکۆماری ئیسلامیەوە، لەئەرکی ئیدارەکردنی شاردا کاری کردووە. بەشێک لەکاری لێکۆڵینەوەی زانستیی لەسەر خەرجی وڵاتی نۆڕوێژ لەوڵاتی هیندوستان ئەنجام داوە.
9- ئێستا وەک ئوستادی زانست، وانەکانی سروشتناسی، فیزیک، شیمی وماتەماتیک دەرس دەڵێتەوەو، کاری لێکۆڵینەوەدەکا.
نووسین:
10- قاسملوو ڕێبەروو، مامۆستای ئەخلاق بەنۆڕوێژی
11- تیکنیکی خوێندن بەنۆڕوێژی
12- کۆنتڕۆڵ لەسەر ئاوی ژێراوی شارەکان بەئینگلیسی
13- کتێبی زەرەرو زیانی فلیززەقورسەکان بۆ سڵامەتی مرۆڤ بەئینگلیسی.
14- نووسینی وتارێک لەکتێبی زانستی ساڵی 2003 لەئاستی جیهانی بەناوی : Waste Management
15- کتێبی: گۆشەیەک لەخەبات و، ئەندامێکی گڕنەگر! بەکوردی
16- وتاری سیاسی لەئینتێڕنێت دا بەکوردی.
17- پڕۆژەی یەکیەتی ئوروپا کەلەژێر چاپ دایە.
18- ئەندامی دیوانی بەرزی قەزایی وڵاتی نۆڕوێژە.
ساڵی 1993 پاش تێپەڕاندنی چەند مانگ ژیان لەنۆڕوێژ، دەورەی زمانی لەزانکۆی ئۆسلۆ تەواو کرد وبەنووسینی، باسێکی 25 لاپەڕی لەسەر کەسایەتی ڕەوانشاد د. قاسملووبەنۆڕوێژی وتەئیدی لەلایەن زانکۆی ئۆسلۆ وەتوانیی دەرەجەی درێژەی خوێندنی بەرز لەنۆڕوێژیدا بەدەست بێنێ. هەر لەم ساڵەشدا خوێندنی گەورەساڵانی لەئۆسلۆ و دەورووبەر بەمەبەستی چوونەزانکۆدرێژەدا.
ساڵی 1994لەدوو ڕیشتەی ددانسازی و کشت وکاڵ وەرگیرا، کەبەهۆی تایبەتییەوەکشت وکاڵم هەڵبژارد.
ساڵەکانی 1994-1997 پلەی ئەندازیاری کشت وکاڵی لەزانکۆی سەوزی نۆڕوێژ وەدەست هێنا.
پاشان بێ لەبەرکشانەوە، پلەی ماستێر گڕادی تا ساڵی 1999 بەسەرکەوتنەوەبڕی.
ساڵی 1999 بۆ سێمیستێرێک بەپشتیوانی ماڵیی وڵاتی نۆڕوێژ، چووتەوڵاتی هیندوستان و لەپڕۆژەیەکی هاوبەشی هیندوستان - نۆڕوێژدا لێکۆڵینەوەی کردو، توانیی ئەم پڕۆژەیە بەباشترین نمرە کەپاش تاقیکاری لەوڵاتی نۆڕوێژ پێم دراتەواو بکا.
ساڵی 2000، وەک هاوکاری زانستی لەزانکۆی سەوزی نۆڕوێژ http://www.umb.no دامەزرا و درێژەی بەکاری لێکۆڵینەوەدا. لێرەدا توانیی چەند وتارێکی زانستی بچووک و گەورەبنووسێ. یەکێک لەوتارەکانی کەپێوەندی بەلێکۆڵینەوەی هیندوستانمەوەبوو، بەپشتیوانی کۆڕێک پڕۆفسۆری هیندوستانی – نۆڕوێژی، لەئاستی نێونەتەوەییدا، خرا بەر لێکۆڵینەوەو سەر ئەنجام لەساڵی 2003 دا پاش هەڵسەنگاندنی لەلایەن زانکۆکانی: ئوستڕالیا، نییوزلاند، بریتانیا و ئەمریکا و بڕینی پڕۆسەیەکی دوور ودرێژ، بوو بەوتاری زانستی ئەم ساڵەو لەکتێبی زانستی ساڵی 2003دا لەژێر ناویWaste Management بەچاپ گەیشت. ئەم کتێبەلەکتێبخانەبەناوبانگەکانی دنیا بۆ وێنەلەکتێبخانەکانی ئەمریکا وەگیر دەکەوێ. هەروەها دەکرێ لەgoogle.com دا سەیربکرێ.
ئێستا لەوڵاتی نۆڕوێژ بەپلەی ئوستادی lecturer کار دەکا[1].