ساڵی 1960 ی زایینی لەمهاباد دایک بووە
هەتا لێک جیابوونەوی حیزبی دێموکڕات لەو ڕێکخراوەدا تێکۆشانی هەبوو
ئێستا لەکومیتەی پێکهێنەرەوەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان دا ئەندامه
دەرچووی دانیشسەرای هونەری تارانەلەساڵی 1980
لە1999 لەموئیرانای نۆروێژ دیپلۆمی دەبیرستانی سەر لەنوێ وەرگرتۆتەوە
لەزانستگای ترۆندهایم ی نۆروێژ وەک یاریدەدەری مامۆستا دەرسی میتۆدی زانستیی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵناسی دەڵێتەوه
ئێستا تێزی فەوقی لیسانسی زانستی سیاسیی لەو زانستگایەئامادەدەکا
تێکۆشانی هونەریی لەشانۆ، موسیقا، نەققاشی، کاریکاتۆر و خۆشنووسی دا هەبووە
لەنووسین دا ماوەیەکی درێژەکار دەکا، بەرپرسی گۆڤارەکانی لاوان ئۆرگانی یەکێتی لاوانی د. ک. ئ، 26 ی سەرماوەز گۆڤاری پێشمەرگەو تێکۆشەر ئۆرگانی تەشکیلاتیی حیزب هەتا ساڵەکانی 1987 بووه.
پتر لە2 ساڵ لەماڵپەڕی دیمانەدا بابەتی نووسیوەکەدەگاتەنزیک بەحەفتا بابەت، چەند مانگەلەسایتی بۆرۆژهەڵات درێژەبەنووسین دەدا.
لەساڵەکانی سەرەتای شۆڕش بەشداریی لەکاری نەققاشیی یەکەم کتێبەکوردییەکانی قوتابخانەکانی کوردستانی ئێران دا کردووەکەلەلایەن کمیسیۆنی کۆمەڵایەتیی حیزبەوەچاپ کراون. کتێبەکان بریتی بوون لەخوێندنی کوردی، زانستی ئەزموونی و ماتماتیکی ساڵی یەکەم و دووهەمی سەرەتایی و خوێندنی کوردیی گەورەساڵان. بەشی عومدەی ئەو کارەفەرهەنگییانەی لەژێر ڕەهێڵەی تۆپ و کاتیۆشا و شەرایتی سەختی بۆمباران دا کردووەکەئەو دەم شەو و ڕۆژ لەجەرەیان دا بوو.
تەرحی ئاڕمی حیزبی دێموکڕاتی لەساڵی 1980 دا داناوه.
دامەزراندن و بەرپرسایەتیی کۆمەڵەی کلتووریی کورد لەنوردلاند و ناوەندی کلتووریی کورد لەتروێندەلاگ لەوڵاتی نۆروێژی لە1997 ڕا هەتا 2004 لەئەستۆ بووه.