لەساڵی 1961 لەگوندی فەقێ جنەسەر بەشاری دەربەندیخان لەدایک بووه،دواتر چونەتەشاری دەربەندیخان و لەوێ سەرجەم قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی تەواو کردوه.
پاشتر لەشاری سولەیمانی (پەیمانگای مامۆستایان) تەواو کرد،چەند ساڵێک مامۆستا بووەو خزمەتی مناڵانی کوردی کردوه، پاشان بەهۆی بارودۆخی کوردستانەوەلەمامۆستایی دوورخراوەتەوه، تا کاتی ڕاپەرینەکەی بەهاری 1991، پاش ڕاپەرینیش ئاوارەی ئێران بووه، تا ساڵی 1992 لەو کاتەوەرووی لەوڵاتی سووید کردوەو لەشاری ستۆکهۆڵم ژیان دەباتەسەر.
هونەرمەند شێخ ئەحمەد بەرزنجی لەشێخانی بنەماڵەی بەرزنجەیه، کوڕی شاری دەربەندیخان ه، لەرووی هونەری گۆرانی و مەقامەوەهونەرمەند بەزۆری خووی داوەتەمەقام و زیاتر زیندوکردنەوەی هونەری مەقاماتی ڕەسەنی کوردی دەربارەی ژیانی هونەری، هونەرمەند شێخ ئەحمەد بەرزنجی هەر لەمنداڵی یەوەهەستی بەدەنگ خۆشی خۆی کردووه،بۆ یەکەم جار لەپۆلی یەکەمی ناوەندی لەچالاکی قوتابخانەبەشداری کردووەبۆ ساڵی خوێندنی 1975-1976
یەکەم بەرهەمی تۆمارکراوی هونەرمەند لەساڵی 1978-1979 لەکاتی ئاهەنگی پێناسین دا،ئەو بەرهەمەهونەری یەبەناوی ئای شل بوو بەبەشداری چەند هونەرمەندێکی پەیمانگای مامۆستایان تۆمار کرا بەسەرپەرشتی هونەرمەند مامۆستا عەلی حەمەڕەزا کەیارمەتیدەری یەکەم بووەبۆی کەلەگەڵ گروپی موزیکا چەندین گۆرانی ئەو کاتەی بۆ تۆمار بکات، لەگەڵ ئەوەشدا هاندەرێکی بەهێز بوو ەبۆی کەبەردەوام بێت لەکاری هونەری، وەبەدەیان کەسی لەو ماوەیەدا فێری موزیک کردوە، جێگەی ڕێزە..... ساڵی 1979-1980 بەچەند گۆرانیەک بەشداری کردووەئەو گۆرانیانەلەشاری سولەیمانی بڵاوبوونەوه.. وەک زۆربەی هونەرمەندانی کورد باری ڕامیاری و کۆمەڵایەتی ڕێگەی نەدا ئەم هونەر مەندەلەهونەرەکەی خۆی بەردەوام بێت تا ساڵی 1996 لەئەوروپا بەرهەمێکی تازەی بەناوی سۆز بڵاو کردەوه، ئەم بەرهەمەی هونەر مەند بەهاوکاری هونەرمەندان کاک خالی ڕەشید وعەلی شاکوری تۆمارکرا
هەرچی بەرهەمەبەناوبانگەکەی هونەرمەند کەبەناوی زایەڵەی تەمەن ەلەساڵی 2002 لەئەڵمانیا تۆمارکرا بەهاوکاری هونەرمەندان عارف ئیبراهیم پور و ئەحمەد ئەنوشه، زایەڵەی تەمەن ستران میوزیک لەساڵی 2003 بڵاوی کردەوه.